پرس و راوێژ لەسەر مافی ژن و مێردایەتی؟ بەشی (1).
پرس و راوێژ لەسەر مافی ژن و مێردایەتی؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
بەشی یەكەم
وەڵام/
1- دەبێ ژن لە سنووری چوارچێوەی شەرعدا گوێڕایەڵی مێردی بێت.
2- دەبێ چاوی لە نامووس و شەرەف و ماڵ و ئەولادی بێت.
3- هەركات داوای سەرجێیی لێكرد، دەبێ وەڵامی بداتەوە.
4- بە مۆڵەتی مێردەكەی نەبێ، لە ماڵ دەرنەچێ.
5- ئیش و كاری ماڵەوە، چی لەسەر ئەوە، دەبێ پێی هەڵسێت، سەرەڕای ئەمانە هەقە ڕەفتارو مامەڵەی شیرین و جوان بێت لە گەڵیا، وە پاداشتی توندو تیژیی و خراپەكانی بە نەرم و نیانیی و ڕەفتاری چاك بداتەوە، تا باشتر ئولفەت و خۆشەویستی نێوانیان بچەسپێ..
رۆژێك (شەعبی) لە حاڵ و ئەحواڵی قازی (شورەیح)ی پرسی لەگەڵ خێزانەكەیدا، گوتی: بیست ساڵە نەمدیتووە كارێ بكات تووڕەم بكات، گوتی: چۆن؟! شورەیح گوتی: یەكەم شەوی بە یەك گەیشتنمان دیتم ئافرەتێكی زۆر بە جەماڵ و شۆخ و شەنگە، لە دڵی خۆمدا گوتم: با لە سوپاسی خوادا دەست نوێژ بگرم و دوو ڕكات نوێژ بكەم، كە سەلامم دایەوە دەبینم ئەویش وەكو من خەریكی نوێژە، جا كاتێ خزم و میوان هەستان و چۆڵیان كردو هەر خۆمان ماینەوە، گوتی: سوپاس و ستاییش بۆ خوا، سوپاسی دەكەم و داوای یارمەتی لێدەكەم، دروودو سڵاویش دەنێرم بۆ گیانی پێغەمبەر و بنەماڵەی، پاشان: من ژنێكی غەریب و بێ ئاگام لە ئەخلاق و ڕەوشتی تۆ.. هەر ئێستا پێم بڵێ چیت پێ باشە با بیكەم و، چیشت پێ ناخۆشە با نەیكەم، شیاوی باسە، تۆ دەت توانی لە ژنانی خۆتان ژن بێنی، منیش دەمتوانی مێرد بە كەسێكی هاوشانی خۆم بكەم، بەڵام بڕیاری خودا هەر دەبێ ببێ، تۆ بویتە خاوەنی من، خودا چ فەرمانێكی پێكردوی جێبەجێی بكە.. (یا بە باشی ڕامگرە، یان بە باشی جودا بینەوە).. (أقول قولی هذا وأستغفر الله لی ولك...).
(شورەیح) گوتی: منیش ناچار بووم گوتارێكی ئاوام خوێندەوەو گوتم: قسەیەكت كرد ئەگەر ئاوابیت بەختیار دەبی، ئەگینە دەكەوێتە سەرت و بەرپرسیار دەبی، من ئەوەو ئەوەم پێخۆشە، ئەوەو ئەوەیشم پێناخۆشە، هەر چاكەیەكت لێ دیتم دەتوانی بڵاوی بكەیتەوە، هەر خراپەیەكیشت لێ دیتم دایپۆشە.. گوتی: پێم خۆشە سەردانی ماڵی باوكم بكەم.؟ گوتم: هەرگیز حەزناكەم ماڵی خەزوورانم بێتاقەت بكەم.، گوتی: لە دراوسێكان بە كێ حەز دەكەیی و بە كێ حەزناكەی بێنە ماڵت.؟ گوتم: فڵانە خێزان پیاوی چاكن، فڵانە خێزانیش خراپ، ساڵێكمان پڕ لە خۆشیی و خۆشەویستی بردە سەر، ڕۆژێك لە كار گەڕامەوە ماڵ، ژنێكم دیت لە ماڵەوە، گوتم كێیە.؟ گوتی: خەسووتە، ئەویش لای بەلامەوە كردو گوتی: چۆن ژنەكەتت دیت.؟ گوتم: باشترین ژنان.! خەسوم گوتی: وریابە! ژن لە دوو حاڵەتدا زۆر خراپ دەبێت: كاتێ دووگیان دەبێ و كوڕی دەبێ، كاتێ زانی مێردی خۆشی دەوێ.. لەبەر ئەوە چۆنت دەوێ ئەدەبی دابدەو پاكژەی بكە.. بەڵێ: بیست ساڵ لە گەڵم مایەوەو گلەییم لێی نەبوو، جارێك نەبێ، ئەویش تاوانی من بوو.! (موسوعة فقه المرأة المسلمة) یوسف الحاج أحمد.
6- بە هیچ شێوەیەك دروست نییە، تێكەڵی كردن لەگەڵ ژناندا لە پاشەوە، ئەگەر كەسێك كاری وایكرد، دەبێ تەوبە بكات و نیەت بێنێ جارێكی تر نەچێتەوە سەر ئەوكارە.
7- قسەی ڕاست ئەوەیە، ئەگەر كەسێك لە پاشەوە دروست بوو لەگەڵ خێزانیا كەفارەتی ناكەوێتە سەر.
8- ژنان دەبێ ڕێ بەو كارە دزێوو ناشیرینە نەدەن.
9- هەقە.. ئەگەر شتێكی وای دیت، سكاڵا بنووسێ و داوای (فەسخ) ی تێدا بكات.
10- ژن دەتوانێ تەماشای تەواوی جەستەی مێردی بكات، پیاویش دەتوانێ تەماشای تەواوی جەستەی ژنەكەی بكات.
11- بە پێی فتوای (اللجنة الدائمة) لە (سعودیە) دەبێ ژنان خزمەتی پیاوەكانیان بكەن، چونكە ژنە ساڵحەكانی پێشین، خزمەتیان كردوون، لەوانە: خاتو (فاطمە)و (ئەسما)ی كچی (أبوبكری الصدیق) -خوایان لێ ڕازی بێت- كە بەڕاستی هەریەكەیان بەدڵسۆزانە لە خزمەتی ئیش و كاری ماڵەوەو دەرەوەی ماڵدا بوون، لەبەر هاوكاری مێردەكانیان (عەلی كوڕی ئەبی تالیب) و (زوبەیری كوڕی عەوام) -خوایان لێ ڕازی بێت.
12- نابێ ژنان زیاد لە توانای مێردو باوی كۆمەڵگە، داوای نەفەقە بكەن، چونكە خودا دەفەرموێ: (وعاشروهن بالمعروف).
13- هەقە ژنان هاوكاری مێردیان بكەن – سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ماڵ و منداڵ، ئەگینە بە خراپكار دەژمێردرێ، بۆ ئەمەیش پێویستە بە ئارام بێت.
14- نابێ ژنان بە بێ موڵەت و ڕەزامەندی مێردیان، هیچ شتێك لە ماڵ و سامانی خەرج بكەن، چونكە خودا قەدەغەی كردووە كەسێك بە ناهەق ماڵی كەسێك بخوات.
15- پیاوێك بە پێی عادەت و باوی خەڵكانی وەك خۆی لە ناوچەكەدا نەفەقەی ماڵ و منداڵی نەدات، لەو حاڵەتەدا ژنان دەتوانن بەپێی هەقی خۆیان – بێ موڵەتی مێرد – لە ماڵەكەی نەفەقە بۆ خۆیان خەرج بكەن.
16- ئەگەر پیاوان بە ڕەزامەندی ژنان شتێكیان لە ماڵ و سامانیان وەرگرت، دەبێتە حەڵاڵیان، بەڵام دەبێ پاش ئەوە منەت نەخەنە سەریان، هەر وەك ئەگەر ژنان ڕازی نەبوون، نابێ پیاوان لە هقووقی خۆیان بێ بەشیان بكەن.
17- ژنان لە ئاڵ و وێڵ و، بەخشین و خێرو صەدەقە.. هتد، لە ماڵی خۆیان ئازادن، بۆیە مێرد بۆی نییە پێی لێ بگرێ، بە مەرجێ فامیدەو ژیر بێت.
18- هەركات پیاو داوای لە خێزانەكەی كرد لەگەڵیا بخەوێ، حەرامە وەڵامی نەداتەوە، مەگەر نەخۆش بێت، لەو حاڵەتەشدا نابێ پیاو داوای شتێكی وا بكات، چونكە پێغەمبەر دەفەرموێ: ((لا ضرر ولا ضرار)) (صحيح، صححه الشيخ الألباني في إرواء الغليل: 2175). نابێ كەس زیان بە بەرامبەرەكەی بگەیەنێ.
19- نابێ پیاو بە خێزانەكەی بڵێت: دایە، خوشكە، یان ژن بە مێردەكەی بڵێ: بابە، برا، یان هەر وشەیەكی تر لەو بابەتە.
20- نابێ ژنان خەڵكی نامەحرەم -ئەگەر چی هاوڕێی مێردەكەیشی بێت، یان پیاو چاك و بە متمانە بێ- بەرێتە ماڵ، لەو كاتانەدا مێرد لە ماڵ نییە، هەروەها نابێ پیاویش خێزانی هاوڕێكەی یان دراوسێكەی بەرێتە ماڵەوە، بۆ خزمەتكردن و نان و چێشت كردن، نەوەك شەیتان خەتەرەو وەسوەسەیان بۆ پەیدا بكاو، كاری دزێوو ناشیرین ڕوو بدات، ئەوەیە كە پێغەمبەر دەفەرموێ: ((إیاكم والدخول علی النساء، قالوا: یارسول الله !: أ رأیت الحمو.؟ قال: الحمو الموت)) (صحيح البخاري، كتاب النكاح، باب لا يخلون رجل بامرأة إلا ذو محرم، حديث : 4937).
ماویەتی...
بەروار2020/04/06سەردان 742
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟