پرس و راوێژ لەسەر مارەیـــی ئافرەتان ؟
پرس و راوێژ لەسەر مارەیـــی ئافرەتان ؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- مارەیی هەقی ژنانە، جا ئەگەر ژنەكە بە ئارەزووی خۆی دەستی لێ هەڵگرت، یان لە بەشێكی پیاوەكەی ئازاد كرد، دروستە، بە مەرجێ فامیدەو ژیر بێ.. ئەگینە بۆ هیچ كەسێك نییە شتێكی لێ ببات.
2- ئەگەر بەشێك لە مارەیی دوا خرابوو بۆ كاتێكی دیاری كراو (المهرالمؤجل) دروستەو كاری پێ دەكرێ، وە مارەیی (مؤجل) ئەگەر بەسەر مێردەكەوە مابوو و دەوڵەمەند بوو، دەبێ زەكاتی بدات، بەپێچەوانەوە زەكاتی لەسەر نیە.
3- ژنی ژیرو فامیدە دەتوانێ بە ئارەزووی خۆی لەو مارەییە قەرزەی دەست هەڵگرێت، ئەگینە بە زۆرو زۆر كاری ڕەوا نیەو ئازاد نابێ و هیچ نابەسێـتەوە.
4- دەتوانرێ لە باتی مارەیی، فێركردنی قورئان بێ، وەكو پێغەمبەر لە تەمەنی خۆیدا ئەنجامیدا بۆ یەكێك لە هاوەڵان، هەروەها دروستە (قورئان) بكرێتە مارەیی، چونكە قسەی ڕاست ئەوەیە كە فرۆشتن و كڕینی قورئان دروستە.
5- ژن دەتوانێ مارەییەكەی (عومرە) بێت لەسەر پیاوەكە دای بنێت.
6- باوك دەتوانێ ئەندازێك -كە كچەكە پێویستی نەبێ – لە مارەییەكەی ببات بۆ خۆی (لیژنەی فتوای هەمیشەیی سعودیە).
7- هەر بە گرێبەستەكە ژن مارەیی مسۆگەر دەكات، جا ئەگەر سەرجێیی لەگەڵ كرا، یان خەڵوەتیان كرد، یان یەكێكیان مرد، مارەیی تەواو دەبات.
8- ئەگەر بەر لە سەرجێیی تەڵاقدراو، لە گرێبەستەكەدا مارەیی بۆ تەواو كرابوو، نیوەی مارەییەكە دەبات، ئینجا هەر كامیان دەست لە بەشی خۆی هەڵگرێ دروستەو كارێكی باشی ئەنجامداوە.
9- ئەگەر بێ باسكردنی مارەیی نیكاحەكە كرا، دادەمەزرێ و ژنەكە (مهر المثل)ی بۆ دادەنرێت.
10- هەر كات بەر لە خەوتن ژنەكەی تەڵاقدا، بە پێی داراو نەداریی مێرد، دەبێ (موتعە = ئەندازێ لە ماڵ) بدرێ بە ژنەكە.
11- ئەگەر بەر لە نوستن پێكەوە، تەڵاقدرا، لەسەر لاساری ژنەكە، ئەوكاتە هیچی ناكەوێت.
12- باشترین نیكاح ئەوەیە مارەیی كەم بێت، بێ شك زێدەڕۆیی لە مارەیی و ئاهەنگگێڕاندا پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە، وە پیرۆزیش لە كەمی تێچوون و مارەیی دایە، ئەمەش دەكەوێتە سەر شانی ژنان، هەقە لە باتی قورسكردنی مارەیی و تەكالیف.. هەوڵبدەن ئەركی سەر شانی زاوا كەم بكەنەوە.
13- نیكاح لە كاتی حەیزدا دروستە، بە مەرجێ سەرجێیی لەگەڵ نەكرێت، بەڵام تەڵاق لە حەیزدا دروست نییە.
بەروار2020/04/06سەردان 934
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟