پرس و راوێژ لەسەر ژنان و حەج كردن ؟
پرس و راوێژ لەسەر ژنان و حەج كردن ؟
نوسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- بۆ حەجی فەرز، ژنان مۆڵەتی مێردیان ناوێ، واتە: هەركات حەجیان لەسەر فەرز بوو، دەتوانن بێ ئیزن و مۆڵەتی مێرد، بچنە حەج، چونكە مێرد بۆی نییە لە حەجی فەرزدا، رێ لە ژنی بگرێت.
2- ئەگەر ژنێك حەجی لەسەر فەرز بوو، كەچی مەحرەمی نەبوو لە گەڵی بچێت، بۆی نییە بێ مەحرەم بچێت، بۆیە ئەگەر لەو ماوەدا مرد، پێویست ناكات، لە ماڵە جێماوەكەی حەجی بۆ بكەن.
3- ئەگەر ژنێك بەبێ مەحرەم چوو بۆ حەج و، حەجی كرد، حەجەكەی دادەمەزرێ و دروستە، ئەگەرچی – لەبەر بێ مەحرەمیەكەی- گوناحباریش دەبێ.
4- ئەگەر ژنێك مێردەكەی لەسەر حسابی خۆی نارد بۆ حەج، حەجەكەی دروستەو دادەمەزرێ.
5- ئەگەر ژنێك ویستی حەج، یان عومرە بكات، بۆی نییە لە (میقات) بەبێ ئیحرام تێپەڕێ، ئەگەرچی لە حەیزیشدا بێت، چونكە ئیحرام بە حەیزیشەوە دادەمەزرێ و، دەتوانێ جگە لە چەرخەی كابە، تەواوی پایەكانی حەج و عومرە ئەنجام بدات.
6- بۆ هاتووچۆی نێوان (صەفا)و (مەروە) دەستنوێژ پێویست نییە، چونكە بەشێك نییە لە مزگەوتی (حەرام).
7- هەروەلە (رەمل) لە چەرخەی دەوری كابەدا بۆ ژنان سوننەت نییە، بەڵكو تەنها بۆ پیاوان سوننەتە.
8- نابێ ژنان لە نێوان دوو نیشانە سەوزەكەدا – كە دانراوە بۆ خەڵكانی كەم ئەندام و ناتەواو، بە بیانووی تێكەڵ نەبوون بە پیاوان- (صەفا) و (مەروە) بكەن.
9- ماچكردن و دەستدان بە (حجر الأسود)ـەوە بۆ ژنان سوننەت نییە، مەگەر كاتێك چۆڵ بێت.
10- ژنان دەتوانن - لەبەر ئاسانكاری بۆیان - لەگەڵ ئاوابوونی مانگدا، لەگەڵ خەڵكانی كەم توانادا، (موزدەلیفە) جێبهێڵن و بچنە (مینا) و (جمرة العقبة) بەردە باران بكەن.
11- جل و بەرگی تایبەت بە ژنانەوە، دیاریی نەكراوە بۆ ئیحرامیان، واتە: بۆیان هەیە هەموو جۆرە جل و بەرگێك بە كار بهێنن، بە مەرجێ جەستەیان داپۆشێ و (زینەت) نەبێ و نەشوبهێ بە هی پیاوانەوە.
12- ژنان لە بەرگی ئیحرامدا، نابێ (نیقاب) بكەن و، دەست داپۆشن، بەڵام كاتی ئامادەبوونی پیاوان، دەتوانن دەموچاو داپۆشن.
13- هەر كەسێك توانای بەردە بارانی (جمرات)ی نەبوو، دەتوانێ بریكار بۆ خۆی دابنێ، بە تایبەتی ئەگەر ژن بوو و ترسی تیاچوون و ئێش و ئازاری هەبوو.
14- كەسێك ئیحرامی پۆشی، بۆی نییە لە ژنەكەی لەزەت وەرگرێ بە جیماع و پێشەكییەكانی جیماع.
15- كە پیاو ئەم سێ شتەی ئەنجامدا: بەردەبارانی (جمرة العقبة)، سەرتاشین، یان كورتكردنەوەی مووی سەر، (طواف الإفاضة)، هاتووچۆی نێوان (صەفا)و (مەروە) دوای (طواف الإفاضة)، دەتوانێ لەگەڵ ژنەكەیدا رابوێرێ.
16- ئەگەر لە كاتی مەسحی سەردا، یان لە كاتی خۆ شۆریندا، چەند تاڵە موویەكی لێ هەڵوەری، هیچ زیانێك بە ئیحرامەكەی ناگات، مەگەر بەدەست ئەنقەست بووبێ.
17- ژنانی خاوەن حەیز، یان زەیسان، (طواف الوداع)یان لە كۆڵ دەكەوێ، بەڵام (طواف الإفاضة) دەمێنێ و پێویستە دوای پاك بوونەوەیان ئەنجامی بدەن.
18- هەر شتێك لە حەرام كراوەكان – لە كاتی ئیحرامدا- كرا بە نەزانیی، یان لە بیرچوون، یان بە زۆر، هیچ شتێك ناكەوێتە سەری.
19- ژنان دەتوانن جل و بەرگی ئیحرام بگۆڕن، لەبەر پێویستی بێت، یان نا.
20- ژنان دەتوانن لە كاتی ئیحرامدا گوێرەوی لە پێ بكەن، چونكە پێغەمبەر رێی لێنەگەرتوون بۆ لەپێ كردنیان.
21- (شێخ ئیبن عثیمین) دەڵێ: ژنێك لە كاتی (طواف الإفاضة)دا كەوتە حەیزەوە.. جا ئەگەر دوای پاك بوونەوە دەیتوانی بە ئاسانی بگەڕێَتەوە بۆ ئەنجامدانی، دەبێ بگەڕێتەوە بۆی، خۆ ئەگەر بۆی نەدەكرا بگەڕێتەوە بۆی، ئەوە بەباشی خۆی ببەستێ و بچێت (طواف)و سەعیەكەی بكات.
22- نەخۆش و پەك كەوتە (واتە: ئەوانەی ناتوانن (طواف الوداع) بكەن) بەسەر شان دەیانگێڕن و تەوافەكەیان پێدەكەن.
23- ئەگەر ژنێك لە كاتی (طواف)دا وا هەستی كرد، خوێنی حەیزی لێ هات، لە حاڵەتی ئاوادا، تا نەگاتە یەقین، درێژە بەكاری خۆی دەداو قەیناكات، خۆ ئەگەر گەیشتە یەقین، دەبێ دەست بكێشێتەوە تا پاك دەبێتەوە، ئەوسا لە سەرەتاوە دەست پێدەكاتەوە.
24- ژنی مێرد مردوو، تا عیددەی تەواو نەبێ، بۆی نییە لە ماڵ دەرچێ و بچێت بۆ حەج.
25- ژنیش دەتوانێ لە باتی پیاو، بچێت (حەج) و (عومرە) بكات.
26- ژنان دەتوانن لە كاتی بەجێهێنانی (مناسك)ی حەج و عومرەیاندا، (حەب) بەكار بێنن بۆ راگرتنی حەیز.
27-ژنان دەتوانن لە كاتی ئیحرامیشدا، زێڕ بەكار بێنن، بە مەرجێ لای پیاوانی نامەحرەم دەری نەخەن، تا تووشی فیتنە نەبن.
28- وا باشە لە كاتی قەڵەباڵغیدا، ژنان تەواف دووبارەو سێ بارە نەكەنەوە.
29- بۆ ژنان وا چاكە حەج دووبارە نەكەنەوە، تا تووشی ئەو حاڵەتە نا ئاسایییانە نەبن، كە لەو كاتەدا بە ناچاری تووشیان دەبن.
30- پیاو ئەگەرچی دەوڵەمەندیش بوو، هەر لەسەری نییە، پارەی حەج بەژنەكەی ببەخشێ و بینێرێ بۆ حەج، خۆ ئەگەر بۆ خۆی بتوانێ هاوكاری بكاو، كارەكانی بۆ ئاسان بكات، كارێكی باش و پەسەندەو هەقیشە وەكو وەفایەك، حەجی بۆ رێك بخاو بەڕێی بكات.
31- بۆ ژنان دروست نییە لە كاتی بەجێهێنانی (طواف) و (مناسك)ـەكانی تردا، لەگەڵ پیاواندا، پاڵە پەستۆو شان لە شانیان بگیرێنن، بەڵكو هەقە هەوڵ بدەن، بزانن چ كاتێ چۆڵ دەبێ، ئەو كاتە هەڵبژێرن، یان لە دوورەوە (طواف) و (صەفا)و (مەروە) بكەن.
بەروار2020/04/06سەردان 920
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟