دیداری به‌رێز م.یاسین حه‌سه‌ن
دیداری به‌رێز م.یاسین حه‌سه‌ن
دیداری به‌رێز م.یاسین حه‌سه‌ن دۆست و هاورێی و نزیكی مامۆستا
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، و آله وصحبه ومن والاه..
و. پرسیاری (1): هه‌شتاكان بوو تازه ئاشنا ده‌بووم به‌خوێندنه‌وه، چه‌ند نوسراوێكی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود كه‌وته به‌ر ده‌ستم سه‌رنجیان زۆر ڕاكێشام و زۆر هانده‌رم بوو، بۆیه نوسینه‌كانی به‌رێزیان له‌گه‌ڵ هی هه‌ندێ مامۆستای تر، بووه كه‌ره‌سته‌ی مشت و مڕو ململانێ له قوتابخانه‌كاندا له نێوان ئێمه‌ی ئیسلامخوازو كه‌سانێكی دژ به ئایینی، تا جارێكیان هه‌ر له هه‌شتاكاندا له‌گه‌ڵ باوكمدا به‌خزمه‌تی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌یشتم، ئیتر نه‌مدیه‌وه تا ساڵی 1991، كاتێك له باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كارم ده‌كرد له ته‌كیه،جه‌نابیان ته‌شریفیان هێناو به‌خزمه‌تیان شاد بوومه‌وه.
و.پرسیاری (2): كاریگه‌ری نوسینه‌كانی مامۆستا له‌سه‌ر لاوان، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه خۆی خاوه‌نی هه‌ڵوێست بوو، عه‌مه‌لی بوو، كه‌سێكی نه‌فس به‌رز بوو، وره پۆلاَیین بوو، ژیانی هه‌موو ته‌رخان كردبوو بۆ كاری ئیسلامیی، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاده‌كێشام له جه‌نابیاندا ئه‌وه بوو كه‌خه‌ڵكێكی زانا‌و شاره‌زا كاتێك ده‌ستیان ده‌كرده كاری سیاسی، له زانست داده‌بڕان و پێش نه‌ده‌كه‌وتن، به‌لاَم جه‌نابیان له‌ناو كاری ئیسلامی‌دا ڕۆژ به‌ڕۆژ چیای زانستیان بالاَی ده‌كرد، ئه‌مه‌یش به نوسینه‌كانیه‌وه دیار بوون، كه له‌ئاستی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌راوردكاری ئه‌كادیمی هاوچه‌رخدا خۆی ده‌بینێته‌وه، له وتاره‌كانیدا به‌رهه‌ڵستكاری ڕژێمی به‌عس بوو بۆیه هه‌ر له هه‌شتاكاندا به‌وتار بێژێكی به توانا ناوی ده‌ركرد.
و. پرسیاری (3): هه‌ر سێ لایه‌نی بانگه‌وازو هیجره‌ت و جیهاد له ژیانی به‌رێزیاندا ڕه‌نگی دابویه‌وه به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی، بۆیه مه‌گه‌ر بۆ نووسین له ماڵ دابنیشتایه ئه‌گه‌رنا هه‌میشه له جووڵه‌دابوو، شۆڕه‌سواری بلیمه‌تی بواری هه‌رسێ ئه‌و چه‌مكانه بوو.
و.پرسیاری (4): بوونی زانایانی ئایینی گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له‌ناو بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌و زانایانه‌ن كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیی و جه‌ماوه‌ر هان ده‌ده‌ن بۆ كاری ئیسلامی، گه‌ر ورد ببنه‌وه له ڕابردوو، ده‌بینین كه زانایانی ئیسلام بزووتنه‌وه‌كانیان دامه‌زراندوه‌و به‌رێوه‌یان بردووه كه یه‌كێكیان جه‌نابی مامۆستای مه‌رحوم بوو، پێشم وایه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیی زانایان ده‌بنه زامنی ڕه‌وتی شه‌رعیانه‌ی بزووتنه‌وه‌كانن.
و.پرسیاری (5): وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد زانایان پێشه‌نگی خه‌بات بوون، به‌لاَم به‌داخه‌وه له ئێستادا ئه‌و ڕۆڵه كه‌م بۆته‌وه، جا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یان ئه‌و چه‌شنه زانایانه كه‌م بوونه‌ته‌وه، یان خه‌م ساردی له به‌رامبه‌ره‌وه‌یه، هیوامان وایه كه ئه‌و ڕۆڵه بدرێته‌وه به زانایان و ئه‌وانیش هه‌ستن به‌و ئه‌ركه.
له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا زۆر به جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د ئاشنا بووم كه دراوسێ بووین و بۆ زۆر جێگه‌و سه‌ردان له خزمه‌تیدا بووم، ته‌نانه‌ت له‌ساڵی (2000)دا چه‌ند جوزئێكی ته‌فسیره‌كه‌ی دامێ كه هه‌ڵه‌چنی بۆبكه‌م، به‌رێزیان زۆر كه‌سێكی كۆمه‌لاَیه‌تی بوو، هه‌موو چه‌ند مانگ جارێك سه‌ردانی دراوسێكانی ده‌كردو له ماڵیان داده‌نیشت، ڕۆڵی زۆر به‌رچاوی هه‌بوو له دامه‌زراندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ساڵی 1994، ووره به‌رز بوو، هێمن بوو، بڕوای به سازش نه‌بوو له‌سه‌ر (مبادی‌ء)، هه‌موو خه‌می بریتی بوو له‌كاری ئیسلامیی له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام له خه‌م دابوو، جیاوازی و ناكۆكی موسڵمانان ئه‌وی نیگه‌ران ده‌كرد، بۆیه له سالاَنی دوایی ته‌مه‌نیاندا غه‌مباری به‌ڕویه‌وه دیار بوو، خه‌فه‌تی زۆری خوارد، زۆرجار له‌خزمه‌تیا ده‌بووم پێی ده‌ووتم ئاخ كه‌ی عیزه‌ته‌كه ده‌گه‌رێته‌وه با هه‌وڵێ بده‌ین به‌هه‌موومانه‌وه، شێوه‌ی له‌به‌ر چاومه به‌رده‌وام له نوسینیا، له ووتاریا، له شێوازی قسه‌كردنیا، ئه‌وكاتانه‌ی خه‌م دایان ده‌گرت، خه‌می صه‌حوه- خه‌می یه‌كریزی- خه‌می عیزه‌ت، به‌وخه‌مه‌وه سه‌ری نایه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار گه‌ڕایه‌وه، به‌لاَم فیكری خۆی بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژ تۆمار كرد.
هه‌زاران هه‌زار سلاَو له گیانی پاكی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود و سه‌رجه‌م زانایان.

بەروار2020/03/30سەردان 617
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د