پرس و راوێژ لەسەر ژنان و زەكات ؟
پرس و راوێژ لەسەر ژنان و زەكات ؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- (شێخ ئیبن فوزان) دەڵێ: چاك وایە ژنان لە خشڵ و زەنبەردا زەكات بدەن، چونكە لەناو زاناكاندا قسەو بۆچوونی جیاواز هەیە لەوەدا، وە دەبێ بزانن كە هەر شتێك بە نییەتی بازرگانی و كەسابەتەوە بێت، دەبێ زەكاتی بدرێ، هەر شتێكیش بۆ بەكار هێنان بێت، زەكاتی تێدا نییە.
2- خشڵ و زەنبەر بە نرخی ئەو كاتە دەخەمڵێ كە ساڵی بە سەرا دێتەوە، نەك رۆژی كڕینەكەی.
3- ئەگەر ژنێك زەكاتی خشڵەكەی دایە مێردەكەی، قەیدی نییەو دروستە.
4- زەكاتدان بە خوشكەزاو برازا..تاد.. بە مەبەستی مارەیی و نەفەقەی ژن هێنان ڕەوایە.
5- زەكاتدان بە باوك و دایك دروست نییە، چونكە - ئەگەر موتاج بوون - هەقە نەفەقەیان بكێشرێ.
6- كەسێ بتوانێ منداڵی بژێنێ، نابی زەكاتیان بداتێ.
7- زەكات بە خوشكی شوو كردو دەدرێ، ئەگەر مێردەكەی هەژار بێت.
8- ژنان بەبێ ئاگاداری مێرد، دەتوانن لە ماڵی خۆیاندا، خێرو صەدەقە بكەن، چ بۆ خۆیان، چ بۆخزم و كەس و كاریان، چونكە ژنان لە ماڵی خۆیاندا بۆ ئاڵ و وێل ئازادن.
9- ژنان بۆیان هەیە لە ماڵی مێردیاندا خێرو صەدەقە بكەن، ئەگەر بزانن مێردەكەیان رازییە.
10- كۆ كردنەوەی مووچە، پاشان ساڵی بەسەرا بێتەوە.. شێوەی زەكات دەركردن لێی بەم شێوەیە: هەر ئەندازەیەكی ساڵی بە سەرا هاتەوە زەكاتی بدات، بۆ ئەوی تریشی چاوەروانی هاتنی ساڵەكەی بێت، خۆ ئەگەر لە سەرەتای ئەو بەشەیەوە ساڵی بە سەرا هاتۆتەوە، زەكاتی هەموو بدات دروستە.
بەروار2020/04/06سەردان 485
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟