پرس و راوێژ لەسەر ژنان و رۆژووی سوننەت ؟

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و رۆژووی سوننەت ؟

نووسین و وەڵامدانەوەی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود

وەڵام/
1- مەرج نییە رۆژووی شەشەڵان یەك لە دوای یەك بگیردرێ‌، وە هەر كاتێكیش لەدەست دەرچوو، لە مانگەكانی تردا قەزا ناكرێتەوە.
2- نەزیفی ژنی دووگیان و، ئەو ئاوە بە (فەرج)دا دێتە دەر، رۆژوو ناشكێنن.
3- كەسێك لەبەر پیری، یان لەبەر نەخۆشیەك كە چاوەروانی چاكبوونەوەی لێنەدەكرا، رۆژووی بۆ نەگیرا، پێویستە لە بۆ هەر رۆژەی نانی (مسكین)ێك بدات.
4- لە خەودا (ئیحتیلام)ی بوو، یان بە نەزانین و لە بیرچوون شتێكی خواردو خواردەوە، زیان بە رۆژوەكەی ناگات.
5- ئەم شتانە یارمەتی ژنان دەدەن بۆ پتر خواپەرستیی و عیبادەت لە مانگی ڕەمەزاندا:
- ترس لە خودای گەورەو باڵا دەست.. بیر بكاتەوە كە خودا ئاگاداری هەموو كارو كردەوەیەكی مرۆڤە.
- یادی خودا زۆر بكاو، قورئان زۆر بخوێنێ‌ و، نوێژەكان لەكاتی خۆیاندا بكاو، سوننەتەكانیش لەگەڵیاندا ئەنجام بدات.
- تا زۆر پێویست نەبێ‌ لە ماڵ دەرنەچێ‌، كاتێكیش دەرچوو - لەگەڵ ڕەچاوكردنی جل و بەرگی باڵا پۆش و خۆ دەرنەخستن و خێرا بگەرێتەوە.
- لە رازو نیازی دوور لە خودایی خۆ دوور بگرێت.
- زمانی بپارێزێ‌ لە (غەیبەت) و جنێوو درۆو دەلەسەو قسە بردن و قسە هێنان.

بەروار2020/04/06سەردان 710