باسی لەتبوونى مانگ.

باسی لەتبوونى مانگ.

(اقْتَرَبَت السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ) ڕۆژى قیامەت نزیک بۆتەوە، مانگیش لەتبوو، گەلێکى زۆر لە ڕاڤەکارانى قورئان ڕایان وایە کە مانگ لەسەر داواى ئەوانە لەت بوو و بەچاوى سەریش بینیان، ئەمەیش پێنج ساڵ پێش کۆچکردن بوو بۆ مەدینە، بۆ ئەمەیش (بوخاریى و موسلیم) لە کتێبەکانى خۆیاندا هێناویانە کە: مەککەییەکان داوایان لە پەیامبەر ﷺ کرد کە نیشانەیەکى ڕاستى خۆیان نیشان بدات، ئەویش مانگى بۆ لەت کردن! بەشێوەک کە ئەشکەوتى (حیرا)یان لە نێوان هەردوو پارچەکەیدا دیت، لە گەلێ ریوایەتى تردا هاتووە: ((انشق القمر على عهد رسول الله ﷺ فرقتين، فرقة على الجبل، وفرقة دونه، فقال رسول الله ﷺ اشهدوا)).( صحيح البخاري، كتاب تفسير القرآن، سورة البقرة، باب وانشق القمر وإن يروا آية يعرضوا، حديث : ‏4585‏.) واتە: لەسەر دەستى پێغەمبەرى خوادا ﷺ مانگ لەتبوو و بوو بەدوو پارچە، بەشێکى کەوتە سەرکێوەکەو، ئەویکەشى کەوتە خوارەوەى، جا پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: ئێوە شایەد بن و بیبینن. (سەید قوتب) دەڵێت: ئەم ڕووداوە بە چەندین ڕیوایەت لەگەڵ دیاریکردنى جێگاو کات و شکڵیدا، دانى پێدا نراوەو، بێ بڕواکانیش نەیانتوانى بەدرۆى بخەنەوە، جا کەوابوو دەبێ بووبێ، ئەگینا ململانێیان دەکرد، چونکە لەوکاتەدا تەنها ئەوەندەیان وت: کە جادووى لێکردووین.!! وە هەروەها (اقترب للناس حسابهم وهم في غفلة معرضون). (21/1). پشتگیرى نزیکبوونەى ئەو ڕۆژى قیامەتە دەکا. پێشەوا (بوخارى) لە (سەهل)ەوە هێناویەتى کە پێغەمەر ﷺ دەفەرموێ: ((بعثت أنا والساعة هكذا، ويشير بإصبعيه فيمد بهما)).( صحيح البخاري، كتاب الرقاق، باب قول النبي صلى الله عليه وسلم: بعثت أنا ، حديث: ‏6147‏. ) هەر ئەوکاتە کە من کرامە پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ قیامەتا وەکو پەنجەى شایەدومان و پەنجەى ناوەڕاست ((السبابة والوسطى)) بووم. واتە: ئەوەندە لە یەکەوە نزیک بووین. والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/05سەردان 515