تاقیکردنەوەکەى سولەیمان ﷺ .

تاقیکردنەوەکەى سولەیمان ﷺ .

(وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَانَ) بەڕاستی سولەیمانیشمان تاقیکردەوە، بە نەهێشتنى دەسەڵاتەکەى (وَأَلْقَيْنَا عَلَى كُرْسِيِّهِ جَسَدًا) لاشەیەکمان هاویشتە سەر کورسیەکەى (ثُمَّ أَنَابَ) پاشان پەشیمان بوویەوەو گەڕایەوە لاى ئێمە، ئێمەش دەسەڵاتەکەمان بۆ گێڕایەوە. سەبارەت بە دیاریکردنى جۆرى تاقیکردنەوەکە گەلـێ قسەو قسەڵۆک هەیە، بەڵام هەر ئەمەیان بە چاک دەزانم و (ئیبن کەسیر) هەڵیبژاردووەو دەڵێ: خوا جۆرى ئەو جەستەیەى هاوێژرایە سەر کورسیەکەى سولەیمان دیارى نەکردووە، لەبەر ئەوە ئێمەش لێى بێ دەنگ دەبین و باوەڕمان هەیە کە خواى کار جوان بە (جەسەد)ێک، سولەیمانى تاقیکردۆتەوە، دەشڵێ: هەر شتێک لە بارەى دیاریکردنیەوە گوترابێ لە (ئیسرائیلیات)ـەو پشتى پێ نابەسرێت. خاوەنى (في ظلال القرآن) سەبارەت بە (الصافنات الجياد)، وە هەروەها لەمەڕ ئەو جەسەدەى خرایە سەر کورسیەکەى سولەیمان دەڵێت: دوو ئاماژە هەیە: بەڵام ئەوەى راستى بێ، من هیچیانم بەدڵ نییە، چونکە دوور نیە دەست هەڵبەستى جوولەکە بێ، جگە لەوەیش هیچ سەنەدێکى ئەوتۆ نیە پشتیان بگرێ.. وە نایشتوانم قەناعەتیان پێ بکەم و دڵنیابم لێیان، لەولایشەوە تەنها یەک فەرموودە هەیە بۆ ئەو مەبەستە، لە ڕاستییدا ئەویش دڵنیا نەبووم کە پەیوەندى بەو ڕووداوەوە هەبێت: ((قال: سليمان بن داود لأطوفن الليلة على سبعين امرأة، تحمل كل امرأة فارسا يجاهد في سبيل الله، فقال له صاحبه: إن شاء الله، فلم يقل، ولم تحمل شيئا إلا واحدا، ساقطا أحد شقيه، فقال النبي ﷺ : لو قالها لجاهدوا في سبيل الله " قال شعيب وابن أبي الزناد: تسعين وهو أصح)).( صحيح البخاري، كتاب أحاديث الأنبياء، باب قول الله تعالى: ووهبنا لداود سليمان نعم العبد إنه، حديث : ‏3258‏. ) واتە: پێغەمبەر سولەیمان وتی: ھەر ئەمشەو دەچمە لای٧٠ ژن و لەگەڵیان دەخەوم، بۆ ئەوەی ھەر ژنێک دووگیان بێت بە سوارچاکێکەوەو لە پێناوی خودا دا تێبکۆشێت، ھاوەڵەکەی بە سولەیمانی گوت: ان شاءاللە، بەڵام سولەیمان بێدەنگ بوو و نەیگوت، پاشان ھیچ ژنێک دووگیان نەبوو تەنھا یەکێکیان نەبێت، ئەویش بە لەتە مناڵێکەوە، بۆیە پیغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی: ئەگەر پێغەمبەر سولەیمان بیگوتایە ان شاءاللە، ئەوە ھەموو ئەو مناڵانە لە داییک دەبوون و لە پێناوی خودادا دەجەنگان. ڕێوایەتێکی دی دەڵێ: ٩٠ ژن بوون. جا ئەوەى ئایەتەکان ئاماژەى بۆ دەکەن ئایا دەگونجێ هەر ئەو لەتە مناڵە بێت، دیارە ئەویش هەر ئەگەرێکە. مەسەلەى ئەسپەکانیش ڕیوایەتێک دەڵێت: سولەیمان ئەسپێکى زۆرى ڕاگرتبوو بە مەبەستى جیهاد، جا سەر لە ئێوارەیەکیان سەرى لێدان و، بەو هۆیەوە سەر گەرم بوو و نوێژێکى خۆى هەبوو کە لە پێش خۆر ئاواوە دەیکرد لە کیسى چوو.. ئەویش لەباتى ئەوە ئەسپەکانى هەموو سەربڕین، بەڵام ئەوەى راستیى بێت هیچیان ناچنە نێو دڵەوە، کەوابوو تەنها ئەوەندە ئەتوانین بڵێین: خواى گەورە ئەو دوو پەیامبەرەى وەک پەیامبەرانى تر تاقیکردەوە، بەڵام حەقیقەتى چۆنیەتییەکەى نازانین. (موحەممەد بن جەمیل زینۆ) دەڵێت: من پێم وایە کە سولەیمان جیهادى زۆر لامەبەست بووە، هەر بۆیە ئەسپێکى زۆرى ڕاگرتبوو، گەلێ کاتیش خۆى پێوەیان سەر گەرم دەکردو وەک مانۆڕى سەربازى لە گۆڕەپاندا دەیهێنان و دەیبردن..، هەر تۆزو عەرەقێکى بە سەرو مل و گەردنیانەوە دیتبا لاى دەبردو ئەیتەکان، هەر وەک چۆن ولآخ قاشاو ئەدرێ، "موحەممەد جەمیل" دەڵێ: من ئەمەم بەلاوە پەسەندە نەک ئەوە کە گوایا هەموویانى سەر بڕیبن و گۆشتەکەیانى بەسەر هەژاراندا دابەشکردبێ. ئەوەى راستیى بێت (بەندە)ش هەر ئەمەم بە دڵە، هەر بۆیە لەسەر ئەم ڕایە تەفسیرى ئایەتەکانم کرد. چوون (عەلیى کوڕى ئەبى طلحه، ئیبن عەباس)یش هەر بەم شێوەیە دەڵێن، ئیمامى (ئیبن کەسیر) دەڵێ: (وهذا القول إختاره ابن جرير) ئیبن جەریرى تەبەریش هەر ئەم قسەیەى پەسەند کردووە. 
سەرنجێک: (قورتوبی) گەلێ شتی سەیرو سەمەرەی لە بارەی ئەم (فیتنە)ی (سولەیمان)ـەوە لە (سەعلەبی)یەوە ھێناوە، ھەر چەند خۆی ھەندێکی ڕەت دەکاتەوە، بەڵام زۆرێکیشی بێ (تەعلیق) جێ دێڵێ! (شێخ عرفان العشا) لێکۆڵەرەوەو دەرھێنەری فەرموودەکانی تەفسیری قورتوبی دەڵێ: (والثعلبـي هذا كذاب متروك يروي الموضوعات والإسرائيليات. وكذا كتابه المسمى با(العرائس). واتە: سەعلەبی درۆزنەو وازلێھێنراوە، فەرموودەی ھەڵبەسراوو ئیسرائیلیات دەگێڕێتەوە. وە ھەروەھا لە بەرگی (٨ ل ٤ چ ١٩٩٥) دەڵێ: (وأما الحكيم الترمذي – رحمه الله - فقد ساق في كتابه (نوادر الأصول) أحاديث موضوعة، ولاأصل لها، كثيرا ما اعتمد على روايته المصنف، أي: القرطبـي (رحمه الله) فتنبه لذلك. والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/05سەردان 438