تەنها زانایان لە خودا دەترسن.

تەنها زانایان لە خودا دەترسن.

(إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) بەڕاستى لە بەندەکانى خوادا، هەر زاناکانن لە خوا دەترسن و سەرى نەوازشى بۆ دادەنوێنن، چونکە هەر ئەوان دەزانن ئەو زاتەیە چ خاوەن دەسەڵاتێکە، (ئیبن عەباس) دەڵێ: زاناى خواناس: ئەو کەسەیە کە هیچ شتێ نەکا بە هاوبەش بۆ خوداو، حەڵاڵى ئەو بە حەڵاڵ بزانێ و، حەرامیشى بەحەرام دانێ، وەسیەت و سپاردەکانیشى بپارێزێ و چاوەڕوانى هاتنى رۆژى دوایى و دیدارى ئەو بێ و خۆى بۆ ئامادە بکات. (سەعیدى کوڕى جوبەیر)یش دەڵێ: زانا هەر ئەو کەسەیە کە بە نهێنى لە خوا بترسێ و، ڕوو لە هەر شتێ وەرگێڕێ، کە خوا ڕووی لێ وەرگێڕاوە. (ئیبن مەسعود) دەڵێ: زۆریى زانست بە قسەى زۆر و بۆر نییە، بەڵکو زانست: هەر لە خوا ترساندنە بە زۆریى. (مالیک) دەڵێ: زانیاریى بە (ڕیوایەتى) زۆر نییە، بەڵکو نووروو ڕوناکییەکە، خوا خۆى دەیخاتە دڵەوە. والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/04سەردان 411