کارى شەیتان دەرخستنى عەورەتە و ئابڕوبردن و سووککردنى مرۆڤەکانە.

کارى شەیتان دەرخستنى عەورەتە و ئابڕوبردن و
سووککردنى مرۆڤەکانە.


(يَابَنِي آدَمَ لاَ يَفْتِنَنَّكُمْ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنْ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا) ئەى نەوەکانی ئادەم! وریا بن شەیتان فریوتان نەداو، لە ئایین وەرتان نەگێڕێ، هەر وەک باوک و دایکتانى بە فڕوفێڵ لە بەهەشت بەدەرکردنداو جل و بەرگەکەشیانی لێ داماڵین، بۆ ئەوە عەورەتی خۆیانیان نیشان بداو بیبینن. بەڵێ دیارە کە مەبەستی شەیتان تەنهاو تەنها دەرخستنی عەورەتەو، ئابڕو بردن و سووککردنى بنیادەمە، بۆیە ئەمڕۆش قوتابییەکانى دەبینى - لێرەو لەوێ- برەوو ڕەواج دەدەن بە داماڵینى جلوبەرگ، وە بە هەموو هێزێکیانەوە بانگهێشەی ژنان دەکەن بۆ خۆ ڕووتکردنەوەو، خۆ دەرخستن و تێکەڵبوون بە پیاوان و، هەڵهاتن لە داب و نەریتە ئیسلامییەکان، بەناوی ژیارو پێشکەوتن و شارستانیەتەوە..! لە پشت ئەوەیشەوە مەبەستەکە دیارەو ئاشکرایە کە: تێکدان و خراپکردنی کۆمەڵ و کۆمەڵگەیە، بە ورووژاندنی ئارەزووە جنسیەکان و، نەهێشتنی ئەخلاق و حورمەت و رێزى نامووس و، بێ غیرەتکردنی مرۆڤەکان لە ئاستی شەرەفیاندا.. ئاشکرایە کە بەرزکردنەوەی ئالآی کۆن و تازە لەلایەن شەیتان و قوتابیەکانەوە هەر بۆ ئەو مەبەستەیە، ئەگەرچی ئێستا شێوەو ڕەنگ و دەنگیشی گۆڕابێت، بە ڕاو بۆچوونى من ئەو سووکایەتیە کە ئەمرۆ بە ژنان دەکرێت لەلایەن عەلمانیەکانەوە، لەمێژووى کۆن و جاهیلیەتیشدا نەکراوە! من نامەوێ لەم کورتە تەفسیرەدا هێندێ لەو سووکایەتیانە باس بکەم بەژنان دەکرێن، ئەگینە هیچ پلەیەک نەماوەتەوە بۆیان مایەى قەدرو رێز بێت بۆیان!. والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/04سەردان 500