تەحەدایەکى مولحیدان .
تەحەدایەکى مولحیدان .
(إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ) بەڕاستى لە خوا بەدەر ئەوانەى ئێوە ئەیانپەرستن و هاواریان بۆ دەبەن (لن يخلقوا ذبابا ولو اجتمعوا له) هەرگیز ناتوانن تەنها مێشێکیش بەدى بێنن، ئەگەرچى هەموویشیان کۆببنەوە، وەکو ئەم فەرموودە (قودسى)یەش دەفەرموێ: ((قال الله -عز وجل- ومن أظلم ممن ذهب يخلق كخلقي، فليخلقوا ذرة أو ليخلقوا حبة أو شعيرة)). واتە: چ کەسێ ستەمکارترە لەو کەسەى بیەوێ وەکو دروستکراوەکانى من (واتە: خوا) دروست بکا، دەسا ئەگەر دەتوانێ با بچێ تاکە مێروولەیەک، یا خود دنکە جۆیەک بەدى بێنێ!( صحيح البخاري، كتاب اللباس، باب نقض الصور، حديث: 5615. ) کەواتە کەى حەق و ڕەوایە ئەوانە بکرێن بەخوداو بپەرسترێن؟! خۆ دروستکردنى مێش و فیل و وشتریش بۆ خواى گەورە یەکسانە، چونکە لە مێشیشدا چەندین نهێنى سەر سوڕهێنەرى ژیان بەدى دەکرێ، هەروەک لەوانى تردا بەدى دەکرێ، بەڵام مێش لە هەموویان لاوازترە، جا کە ئەوان تاکە مێشێکیان بۆ دروست نەکرێ، دیارە چاکتر فیلێکیان بۆ دروست نابێ.. بەڵێ ژیان شتێکى سەر سوڕهێنەرە، بۆیە ئادەمیزادى کافرو بێ بڕوا هەر ململانێ دەکا لەئاستى بەرنامەى خاوەنى ئەم ژیانەو هەوڵیان داوە بۆ دروستکردنى بەرنامەیەکى ترو، ئاخۆ لەرووى کیمیاوییەوە دەتوانن ژیان بەدى بێنن؟! وڵاتى (ڕووس) زانایەکى بەناوى (ئوبارین)ـەوە تەکلیف کرد کە هەوڵ بدات: ئایا تا چ ئەندازەیەک فەراهەم هێنانى ژیان (ايجاد الحياة) دەست دەدات لە رێگەى ئاوێتەکردنى ماددە کیمیاوییەکانەوە (التفاعل الكيمياوى)؟ ئەویش هەروا نزیکەى بیست ساڵێک خۆى بۆ یەکلاکردەوەو کارى بۆکرد، سەرەنجام لە دەوروبەرى ساڵى (1962)دا ڕایگەیاند کە: زانیاریى کیمیاویى دەستەو سانەو هیچى پێناکرێ لە تاقیگەکاندا بۆ دروستکردنى ژیان، چونکە زانیارى تەنها هەر لەبنەما هەست پێکراوەکاندا دەستى هەیە.( بۆ ئەمە سەیرى کتێبى (الله جل جلاله/ سعيد حوى، ل 56) بکە. ) (وإن يسلبهم الذباب شيئا) نەک هەر ئەوەندە ناتوانن، ئەگەر ئەو مێشە لاوازەش شتێک لە خۆیان و لە خواکانیان: (بت، گروپ، مرۆ) بفڕێنێ (لايستنقذوه منه) ناتوانن پێى بزانن و لێى بسێننەوە لەگەڵ ئەو لاوازیى و بێ دەسەڵاتییەیدا، خۆ ئەمەش ئاشکرایە کە زۆرشتى مەردم ئەفڕێنێ و ناتوانێ لێى وەرگرێتەوە، لەبەر ئەمەش لەناو هەموو گیانلەبەرەکاندا، خوا بە مێش نموونە دەهێنێتەوە، چونکە مێش زۆر لاوازو بێ هێزە، لە هەمانکاتیشدا سامناکترین نەخۆشى بەخۆیەوە هەڵدەگرێ و، بەنرخترین ئەندامى ئادەمزاد لە دەست دەدات، ئەوەتا مرۆڤ گەلێ جار بەهۆى میکرۆبى مێشەوە، چاوو هەندێ لەئەندامەکانى ترى لە دەست دەدات.. نە هەر ئەوەندە، بەڵکو ژیان و ڕۆحیش لە دەست دەدا.. چونکە دەتوانێ میکرۆبى (سیل)و (تیفۆئید)و (دوسنتاریا) و.. هتد هەڵبگرێ.. باشە بەدەر لە خوا کێ دەتوانێ مرۆڤ لەو میکرۆبەیە رزگار بکات؟! (ضعف الطالب والمطلوب) لە راستییدا هەم داواکارو، هەم داوا لێکراو، پەرستیارو، پەرستراو، (بتەکان و وێنەکانیان) زۆر لاوازو بێ توانان. والله أعلم.
ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/04سەردان 470
شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا. جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا. سەبارەت بە چۆنیەتی دابەزینی باوکە ئادەم و دایە حەوا. جوولەکە جبریل بەدوژمنى خۆیان دەزانن. جێنشین و خەلیفە (ولاية العهد). وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان . هەرکە تاعوون و هەر پەتایەکى تر بڵاوبوويەوە دوورى لێبگرن.! ماناو واتاى (موحکەم و موتەشابیە). ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە. زێدە رۆیی خاوەن نامەکان. جیاوازى نێوان غەنیمەت و فەیئ. شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە. بەڕاستى یاجوج و ماجووج لەم وڵاتەدا بەد فەڕوو خراپەکارن. ئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.! ئەسڵى ئاسمان و زەویی.