باسێک سەبارەت بە غەرانیق.
باسێک سەبارەت بە غەرانیق.
(وما أرسلنا من قبلك من رسول ولا نبي) لەپێش تۆشدا ئێمە هەر پێغەمبەرێکى خاوەننامەو بێ نامەمان ناردبێت، کە نیشانەکانمان بەخەڵک ڕاگەێنێت (إلا إذا تمنى ألقى الشيطان في أمنيته) بەڵام کاتێ ئارەزووى شتێکیان کردبێ، یان ویستبێتیان یاساکانى خودا بۆ خەڵکى باس بکەن، ئیللا شەیتان گۆڕانکاریى و دەغدەغەى خۆى لەپاڵ ئاخنیون. (فتح القدیر) دەڵێ: (قال البغوي: إن أكثر المفسرين قالوا: معنى (تمنى): تلا وقرأ كتاب الله، ومعنى (ألقى الشيطان في أمنيته) أي: في تلاوته وقراءته. قال ابن جرير: هذا القول أشبه بتأويل الكلام. قال القاضي عياض: واعلم أن الأمة مجتمعة على عصمة النبي ﷺ من الشيطان في جسمه وخاطره ولسانه..) کەوابوو پێغەمبەر هیچ کات هەڵەو ناهەقى بەزمانیدا نەهاتووە، ئەگەرچى موشریکانیش شتێکیان لێ کردبێ بەهەرا، ئەوە هەر بەئاماژەى شەیتان بووە، وە ئەوەش تەنها بۆ پێغەمبەر نەبووە، بەڵکو پێغەمبەرانى پێش ئەویش تووشى ئەو دیعایەو چاوو ڕایە بوون، بەڵێ: گەلێ ڕیوایەت هاتووە دەم لەهۆى هاتنە خوارەوەى ئەم ئایەتانە دەدەن، بەڵام (ئیبن کەسیر) ئەڵێ: ئەو ڕیوایەتانە گشتیان (مورسەل)ن و، لەڕێگەیەکى ڕەوانەوە پشتگیرێکم دەست نەکەوتووە بۆیان. بەڵێ.. پەیامبەران زۆریان پێ خۆشبووە مەردوم لێیان کۆ ببنەوەو بڕوایان پێ بێنن، بۆیە گەلێ جار لەو پێناوەدا ئاواتیان دەخواست کەخەڵکەکە بانگەوازەکەیان لێوەرگرن، وە لەو ڕێگەیەشدا جارى وا دەبوو لەبەر خاترى بانگەوازەکەیان- نەرم و نیانیشیان دەکرد، جا شەیتانیش ئەوەى بە هەلدەزانیى و لێى دەکردنە هەراو، ئیتر فرت و فێڵى خۆى دەهاویشتە دڵى موشریکانەوە، وەک داستانەکەى (ئیبن ئوم مەکتوم) و (زەینەبى کچى جەحش) و..هتد، بەڵام خوا مەسەلەکەى لە بێژنگ داو هەق و ناهەقى لێک کردەوە. "سەید"یش پاش هێنانى هەموو ڕیوایەتەکان دەڵێت: ئەوانەى لەم جێگایەدا داستانى (غەرانیق) دەگێڕنەوەو هەندێ پاڵپشتیشى بۆ دێنن، هەموو لەبنەڕەتدا لاوازن، وە لە ڕووى (سەنەد)ـەوە پشتیان پێ نابەسترێ. وە زانایانى ئەهلى حەدیسیش دەڵێن: هەرکەسێ قسەى لێ وەرگیرابێ ئەو ڕیوایەتەى نەهێناوە، چونکە سەنەدێکى متمانە پێکراوى نەبووە. "ئەبوبەکرى بەززار" دەڵێت: قەناعەتم نییە کە لەپەیامبەرەوە ﷺ بەسەنەدێکى پەیوەستەوە ئەو قسەیە گێڕدرابێتەوە، لەولایشەوە لەگەڵ بناغەیەکى بەرزى بیروباوەڕدا کە بریتییە لەوە پەیامبەر ﷺ دەبێ شەیتان نەتوانێ پەیامەکەى لێ تێک بدات و خەڵتەو پەڵتەى تێکەڵ بکات، بەیەکا هەڵ دەتەقێن، ئیتر چۆن دەبێت: (أفرأيتم اللات والعزى ومناة الثالثة الأخرى ألكم الذكر وله الأنثى؟) بخوێنێ و شەیتان بەزمانى ئەوەوە ئەم وشانە: (وإنهن لهن الغرانيق العلى، وإن شفاعتهن لهي التي ترتجى..) بڵاو بکاتەوەو بیگەیەنێت بە هەموو موشریکان و ئەوانیش بڕوا بکەن. کاتێ پەیامبەر ﷺ لێ ببێتەوە لە سوورەتى (نەجم) سوژدە ببات و ئەوانیش وا بزانن کە بۆ بتەکان بردووە؟! والله أعلم.
ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/04سەردان 745
شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا. جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا. سەبارەت بە چۆنیەتی دابەزینی باوکە ئادەم و دایە حەوا. جوولەکە جبریل بەدوژمنى خۆیان دەزانن. جێنشین و خەلیفە (ولاية العهد). وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان . هەرکە تاعوون و هەر پەتایەکى تر بڵاوبوويەوە دوورى لێبگرن.! ماناو واتاى (موحکەم و موتەشابیە). ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە. زێدە رۆیی خاوەن نامەکان. جیاوازى نێوان غەنیمەت و فەیئ. شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە. بەڕاستى یاجوج و ماجووج لەم وڵاتەدا بەد فەڕوو خراپەکارن. ئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.! ئەسڵى ئاسمان و زەویی.