ئەسڵى ئاسمان و زەویی.

ئەسڵى ئاسمان و زەویی.

(أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا) ئاخۆ خوا نەناسان و بێ باوەڕان نەیانبینیوە، واتە: بەچاوى دڵ سەیریان نەکرد تا بزانن (أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا) کە بێگومان ئاسمانەکان و زەویى یەکپارچە بوون و، هەردوو پێکەوە نووسابوون، نە ئەم بارانى دەباراند، نە ئەویش ڕووەکى سەوز دەکرد، وەک (ئیبن عەبباس) دەڵێ، ( ففتقنهما) جا لەوەو دوا ئێمە لە یەکمان کردنەوە، بەڵێ ئەمە دیدو بۆچوونى ئێمەیە لەمەڕ سەرەتاى دروستبوونى هەردووکیانەوە، ئیتر ئەمڕۆ بیردۆزەکان هەرچى دەڵێن با بڵێن، ئینجا ئەوەى لەگەڵ قورئاندا شیاوو گونجاو بوو، ئێمەش وەرى دەگرین، ئەگینا ڕەتى دەکەینەوە.
بیرۆدزی تەقینەوە مەزنەکە (Big bang) پێمان دەڵێت: سەرەتا گەردوون یەکپارچە بووە، دوای تەقینەوەی گەردوون هەموو پێکهاتەکان بەرە بەرە دروست بوون، بەهەمان شێوە کۆمەڵەی خۆریش درووست بووە، ئەو بیـردۆزە وا دەڵێت، بەڵام ئێمەش لەوە زیاتر ناتوانین بڕۆین کە قورئان دیاریی دەکات بۆمان، جا ئەگەر بۆچوونی بیـردۆزەکانیش لەگەڵ ئەوەی قورئاندا گونجا، ئەوا ئێمەیش وەری دەگرین، بەڵام خۆ دەبێ‌ ئەوەش بزانین کە مەبەستی ئەوان لە بۆچوونەکانی هەندێکیاندا ئەوەیە کە ئەم بوونەوەرە گەورەیە هەر لەخۆیەوە ئەو ئاڵو گۆڕە دەکات، نەک خوایەکی بێ‌ وێنە کردبێتی!! والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/04سەردان 557