ئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.!

ئاگادارکردنەوەى موسا کەئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.

خواى باڵادەست موسا ئاگادار دەکات کە لە (مەجمەعولبەحرەین)دا ("وەک قەتادە دەڵێ" لە دەریاى فارس و، دەریاى رۆم) بەندەیەکم  هەیە گەلێ زانست و زانیاریى لایە، ئینجا مووسایش لەبەر پتر فێربوونى زانست، واى بەچاک زانى بڕوا بۆلایى و، جێگەکەشى بۆ دیارییکراو (ماسى)یەکى بێ گیانیشیان لەگەڵ خۆیان بردو پێیان وترا: لەهەر جێگایەک ئەوماسییە بزووت و زیندوو بوویەوە، زاناکە لەو جێگەیە دایە، (مووسا)ش بە (یوشەع)ى غوڵام و هاوەڵیى خۆى گوت: کە گەیشتینە ئەو جێگا دیارییکراوە بۆمان، دەبێ زوو ئاگادارم بکەیت، بەڵام شەیتان لە بیرى دەباتەوە!! (فەتا) لەبنەڕەتا بەلاو دەڵێن، عەرەبیش بەخزمەتکار دەڵێت (فەتا)، چونکە بەپێى باوى گشت ناوچەیەک، هەوڵدەدرآ کەسێک بکرێ بەخزمەتگوزار کە لەساڵەکانى لاویەتییدا بێت، شیاوى باسە (یوشع)یش موساى زۆر خۆش دەویست و، زۆریش هەوڵى سەربەرزیى و سەرفرازیى بۆ دەدا، هەر بۆیە مووسایش ئەوی کردە هاوەڵی و هاوڕێى خۆیى و، پاش خۆیشى بووە سەرکردەى (بەنى ئیسرائیل) و (بیت المقدس)ى لەدەستى تاقمە زۆردارەکانى سەردەمدا سەندەوە، ئەمە بەشێکبوو لە واتاو ماناى فەرموودەیەک کە ئیمامى (بوخاریى) هێناویەتى لە کتێبە راستەکەیدا. وەهەروا ئیمامى (موسلیم)یش هێناویەتیى و دەڵێت: خواى گەورە بەمووساى فەرموو: بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ماسییەک لەگەڵ خۆت ببەیت، جا لەکوێ لێت گوومبوو، ئەوە (خدر) لەوێیە، بەڵێ ئەویش فەرمانەکەى خواى جێبەجێ کردو ڕۆیشتن تا گەیشتنە لاى بەردێک، ئەوجا مووسا دەستى کرد بەگەڕان بەدواى (خدر)داو پێی وابوو لەو دەورو بەرەدایە، لاوەکەش ماسییەکەى لەسەر بەردەکە داناو جووڵەجوڵێکى دەست پێکردو لەپڕێکا چووە ناو دەریاکەوە، لاوەکە وتى: هەرکە مووسا هاتەوە پێى دەڵێم، کەچى کاتێ مووسا گەڕایەوە، شەیتان لەبیرى بردەوە رووداوەکەى بۆ باسبکا! والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/04سەردان 533