دیداری به‌رێز كاك تۆفیق كه‌ریم نووسه‌رو...
دیداری به‌رێز كاك تۆفیق كه‌ریم نووسه‌رو...
دیداری به‌رێز كاك تۆفیق كه‌ریم نووسه‌رو دۆستی مامۆستا
ئه‌وه‌نده‌ی من مامۆستا ئه‌حمه‌دم ده‌ناسی..!
تۆفیق كه‌ریم
ئێمه‌ی تازه لاو پاش خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌كانی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز پاره‌زانی عه‌وداڵی هه‌ر بابه‌تێكی دیكه بوین سه‌باره‌ت به ئیسلام به زمانی كوردی بنووسرێت (كه نزیكه‌ی پێنج ساڵ له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌شتاكان بێده‌نگیه‌ك دروست بوو و كتێبی ئیسلامیی بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه)، من له‌و یه‌كه‌مین كتێبانه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكان به‌رچاوم كه‌وت‌و زۆر به په‌رۆشه‌وه زیاد له جارێك خوێندمه‌وه كتێبی (خوا له روانگه‌ی زانیارییه‌وه) ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود بوو (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت)، وا ده‌زانم وه‌رگێڕڕاوی (الی الذی سألنی أین الله ومن خلقه) بوو، ئه‌و كتێبه بۆ ئێمه‌ی تازه پێگه‌یشتوو كه ماركسیه‌كان به گومان دروستكردن چوار ده‌ورمانیان ته‌نیبوو، كتێبێكی له‌و شێوه خزمه‌تی زۆری كردین‌و خۆشه‌ویسیتی خاوه‌نه‌كه‌ی لا دروستكردین، من له‌وێوه مامۆستا ئه‌حمه‌دم ناسی، ئیتر تا رۆژگار تێده‌په‌ڕێ به‌رهه‌می ئه‌و زیادی ده‌كردو منیش به خوێندنه‌وه‌یان‌و به‌هره‌مه‌ندبوون لێیان له بیروبۆچوونی مامۆستا نزیكتر ده‌بوومه‌وه.
جگه له ناسینی له رێگه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی، له رێگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه مامۆستا‌م ناسی ئه‌و سه‌رده‌مه گرنگی تایبه‌ت به بۆنه ئایینیه‌كان وه‌ك یادی مه‌ولودو ئیسرا‌و میعراج ده‌درا، كه مامۆستا له به‌شی زۆریاندا به‌شدار ده‌بوو‌و وتاری گه‌رم‌و پڕ حه‌ماسه‌تی ده‌دا، بۆ ئێمه ئه‌و وتارانه كه ده‌چوین بۆ بیستنیان توێشوویه‌كی پڕ گه‌وهه‌ر بوون‌و له رۆژانی كاری ئیسلامیماندا ده‌مانكردنه وزه‌و هێزی رێگا چ بۆ خۆمان یان ئه‌و لاوانه‌ی ده‌رس‌و ده‌وریان لامان هه‌بوو، به‌تایبه‌ت وتاره‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تی زیاده بوێری چاونه‌ترسیه‌كیان له خۆگرتبوو زۆریشیان روویان له توێژی لاوان بوو، وتارێكی كه هه‌رگیز له بیرم ناچێـه‌وه له مزگه‌وتی (ئوسامه) بوو له ئۆردوگای عه‌نه‌ب، كه ئه‌وه‌نده به غیره‌ت‌و بوێرانه قسه‌كانی كرد، خه‌ڵكه‌كه به دڵ ترسان له‌وه‌ی به‌عسیه‌كان چوار ده‌وری مزگه‌وت بگرن‌و مامۆستا راپێچی زیندان بكه‌ن.
ساڵ هات‌و رۆیشت جه‌نابی مامۆستا صدیق عه‌بدولعه‌زیز به راوێژ‌و ئاگاداری مامۆستا مه‌لا عوسمان "ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت" رێكخستنی (برایانی موسڵمان)ی له سووڕی متبوون بوژاندنه‌وه‌و گیان‌و وزه‌یه‌كی نوێی به‌به‌ردا كرد، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك لاوی به‌جۆش‌و خرۆش بووین، به په‌رۆشه‌وه وه‌ڵاممان دایه‌وه‌وه بوینه رێبواری ناو ئه‌و كاروانه، ده‌شمانزانی مامۆستا ئه‌حمه‌د "ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت" په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو مامۆستا به‌رێزه‌دا هه‌بوو، ئیتر زۆرمان له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه نه‌ده‌پرسی، بیرمه جارێك واده‌زانم ساڵی 1984 بوو مامۆستا صدیق كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ‌و راسپارده‌ی پێدام بیگه‌یه‌نم به جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كه ئه‌و كاته له ده‌ست به‌عسییه‌كان خۆی په‌نادابوو رۆشتبووه گوندی به‌شاره‌ت، ئه‌وه یه‌كه‌م بینینی دوو به‌دوو مه‌حره‌مانه‌م بوو له‌گه‌ڵ جه‌نابیدا، ئیتر له دوای ئه‌وه به متمانه‌وه په‌یوه‌ندی‌و رێزم بۆ مامۆستا به‌رده‌وام له زیادبووندا بوو.
من ئه‌و كاته‌و دواییش كه مامۆستا‌م ناسی چوار تایبه‌تمه‌ندێتی به‌رزم تێدا بینی، كه تاوه‌فاتی كرد لێیان دانه‌بڕا، به‌ڵكو گه‌شه‌یان ده‌كرد:
1ـ وتاربێژێكی سه‌ركه‌وتوو.
2ـ نووسه‌رێكی به‌هره‌مه‌ند.
3ـ شه‌رعزانێكی هۆشیار.
4ـ بانگخوزاێكی لێزان‌و به حیكمه‌ت.
ئاشكراشه ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م چوار تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان پێكه‌وه تێدا بێت زۆر ده‌گمه‌نن.
گرنگه دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و كات‌و ئێستا‌و له ئاینده‌شدا كاری ئیسلامیی ئاتاجی پیاوانێكه ئه‌و چوار خه‌سڵه‌ته‌یان تێدا بن، تا ببنه سه‌رقافڵه‌و سه‌رمه‌شقی لاوان‌و رێبوارانی كاروانی رابوونی ئیسلامیی.
واده‌زانم مامۆستا ئه‌گه‌ر ته‌نها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له‌م چواره‌ی تێدابایه، ده‌شیا به نموونه‌و سه‌رمه‌شق لێی بڕوانین نه‌ك هه‌ر چوار تایبه‌تمه‌ندیه‌كه.
له‌و گوڵستانه خزمه‌ته‌ی كه مامۆستا ئه‌حمه‌د پێشكه‌شی به‌هاری رابوونی ئیسلامیی كردووه، من ده‌مه‌وێت له سایه‌ی دره‌ختی نوسینه‌كانیدا هه‌ڵوێسته یه‌ك بكه‌م و تام و چێژێك كه له‌به‌رهه‌می ئه‌و دره‌خته چه‌شتوومه شتێكی بۆ خوێنه‌ر بدركێنم.
وه‌ك ده‌زانین كاتێك مامۆستا نووسینی ده‌ستپێكرد ژماره‌ی نووسه‌ره ئیسلامییه‌كان له ژماره‌ی په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێنه‌ده‌په‌ڕین، ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان بوارێكی تایبه‌تی گرنگی پێده‌دا، له كاتێكدا نه‌یارانی ئیسلام له هه‌موو بوراه‌كانه‌وه كه‌وتبوونه په‌لاماردانی دین، به تایبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه ماركسیه‌كان بێ شه‌رمانه باسیان له نه‌بوونی خوا ده‌كردو ئیسلامیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌مدا ناگونجێت و مافی ئافره‌ت نادات و سه‌ربه‌ستییه‌كان پێشێل ده‌كات، مامۆستا ئه‌حمه‌د ره‌حمه‌تی خوای لێبێت، له‌بری ئه‌وه‌ی به بواری زانستیه‌كه‌ی خۆیه‌وه سه‌رقاڵبێت كه تیایدا كارامه‌بوو به ئاسانی و بێ خۆ هیلاك كردن ده‌یتوانی نه‌ك كتێبێك چه‌ند كتێبی تیا بنووسێت، به‌ڕێزی له‌به‌رهۆشیاری و ئاگاداربوونی له ده‌روبه‌ری ده‌یزانی كاتی چ جۆره نوسینێكه، بۆیه له‌بری مه‌سه‌له فیقهیه‌كان كه‌وته به‌رگری له ئیسلام و به درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ دینی خوا، بۆیه نووسینه‌كانی (خوا له روانگه‌ی زانیارییه‌وه) (وته‌ی زانایان و باوه‌ڕ به‌خوا) ی نووسی، پاشان زنجیره كتێبی (له ئیسلامدا)ی نووسی وه‌ك (سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا) (په‌روه‌رده له ئیسلامدا) (خوا په‌رستی له ئیسلامدا) هه‌موو ئه‌م نووسینانه‌ش به زمانێكی كوردی ره‌وان و شیرین، كه خوێنه‌ر پێی سه‌یره مه‌لایه‌كی مزگه‌وت كه ده‌گونجێت وشه‌یه‌كی كوردی له ته‌مه‌نیدا نه‌خوێندبێت ئه‌و زمانه شیرینه چییه و له‌كوێ فێری بووه كه به‌كاریده‌هێنێت، ئه‌و هه‌موو وشه‌و زاراوه نوێیانه‌ی له كوێ هێناوه؟ ئه‌و بڕگه‌و رستانه‌ی چۆن وه‌ها دروست داڕشتووه؟ ئه‌مانه بۆ سه‌ره‌تای هه‌شتاكان بۆ مه‌لاو ئیسلامیی زۆر گرنگ بوو.
له راستیدا بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه نووسینه‌كانی مامۆستا رچه‌شكێن و پێشه‌نگ بوون بۆیه كه له‌چاپ ده‌دران له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی دا به هه‌زاران دانه‌یان لێده‌فرۆشراو لاوان به په‌رۆشه‌وه له ئامێزیان ده‌گرت و ده‌یانكرده به‌رنامه بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیان و ئه‌وانه‌ی تازه ده‌هاتنه ناو كاری ئیسلامییه‌وه، فه‌زڵی ئه‌و نووسینانه به‌سه‌ر هه‌موو رێبوارانی كاروانی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه دیاره و نكوڵی لێ ناكرێت.
ئه‌وی جێگه‌ی تێبینییه هه‌ریه‌ك له‌م جۆره زانایانه كه وه‌فات ده‌كه‌ن و دۆست و قوتابیانیان به‌جێده‌هێڵن كه‌لێنێك دروست ده‌بێت كه پاش خۆیان به ئه‌سته‌م یان هه‌ر پڕنابێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر وابڕوات مه‌ترسییه‌كی گه‌وره چاوه‌ڕوانی ئایینده‌ی كاری ئیسلامیی ده‌بێت، ئه‌ویش كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی زانایانه له ناویاندا، بێگومان ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له چه‌ندین روه‌وه ده‌بێت.
له ڕوویه‌كه‌وه زانایان كه رابه‌رو چاوساغن بۆ شاره‌زاكردنی كادیرانی كاری ئیسلامیی نه‌مانیان نه‌مانی رابه‌رایه‌تی و چاودێرییه له نێوان بانگخوازو بانگه‌وازدا، زه‌مانه‌ت كه‌مده‌بێته‌وه له لادانی بانگخوازانی له ڕاسته‌ڕێی شه‌ریعه‌ت، ئه‌م مه‌ترسییه ئه‌مڕۆ به ئاشكرا له كۆمه‌ڵێك بزووتنه‌وه‌و ره‌وته ئیسلامییه‌كانی دیكه له رۆژئاوادا ده‌بینرێت، كه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ئه‌و بزوتنه‌وانه له‌سه‌ر راسته‌رێی ئیسلام‌و بۆ خزمه‌ت‌و جێبه‌جێكردنی ئاین دامه‌زراون، كه‌چی به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار له‌و راسته رێیه ترازاون و به‌شێك له ئاینیان فه‌رامۆشكردوه هۆی سه‌ره‌كیش كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌رعزان و زانایانی ئیسلامیبوه له ناویاندا.
له روویه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی زانایان له‌ناو بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندا پرسیار له سه‌ریان دروست ده‌كات، كه ده‌وترێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شه‌ریعه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا پیاده بكه‌ن، ئه‌ی بۆچی رابه‌رانی شه‌ریعه‌ت له‌گه‌ڵیان هاوكارنین؟، ئه‌م پرسیاره ده‌بێته پرسی جه‌ماوه‌ر‌و گومان و بێمتمانه‌یی دروست ده‌كات، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، واته بوونی زانایان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كاندا جگه له پاراستنی كاری ئیسلامیی له هه‌ر لادان‌و ترازانێك، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریش به بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت و قورساییان پێده به‌خشێت.
به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه هه‌موو حزبه‌كان به ئیسلامیی‌و عه‌لمانییه‌وه ئاتاجی كه‌سایه‌تی جه‌ماوه‌ریین، بێگومان زانا مێژوو پاكه‌كانیش له كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییدا خاوه‌ن سه‌نگ‌و قورساییه‌كن، كه گره‌ویان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و زانایانه كه سه‌دان ساڵه جۆرێك له رابه‌رایه‌تیان بۆ دروستبووه تا ئه‌مڕۆش رابه‌راتییه‌كه‌یان له ده‌ست نه‌داوه، هه‌رچه‌نده وه‌ك جارانیش نه‌مابێته‌وه.
ره‌نگبێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق(7/3/2010) باشترین به‌ڵگه بێت، كه مامۆستایه‌كی ئایینی با له‌ناو حزبێكی عه‌لمانیشدا بوو بێت و به‌و شێوه‌یه‌ش ناسراو نه‌بوو كه‌چی زیاتر له سی هه‌زار كه‌س ده‌نگیان بۆ ده‌دا، له به‌رامبه‌ریشدا كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌لمانی خاوه‌نی زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات له یه‌ك دوو هه‌زار ده‌نگێك زیاتری نه‌ده‌هێنا، ئه‌م نموونه‌یه‌م وه‌ك ده‌رخستنی قورسایی مامۆستای ئایینی خسته پێشچاو له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا. كه بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان كه‌سایه‌تی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه سه‌نگینتریان ده‌كات، بۆیه بێ دوودڵی ده‌ڵێم، له‌ده‌ستچوونی هه‌ر زانایه‌كی ئایینی به‌تایبه‌ت له نموونه‌ی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان له چه‌ندین لاوه پێیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، سا مه‌گه‌ر هه‌ر په‌روه‌ردگار به لوتفی خۆی ئه‌و زه‌ره‌رانه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، من هه‌موو نرخاندنه‌كه‌م له ئاستی ناوخۆدا باسكرد، ئه‌گه‌ر له ئاستی وڵات‌و حزب‌و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا باسیان بكه‌ین هه‌ر مه‌پرسه، ئه‌گه‌ر بڵێم ئێمه‌ی ئیسلامیی ته‌نها له رێگه‌ی زانایانه‌وه ناسراوین و بێ ئه‌وان گومناوین، وانازانم زیاده‌ڕه‌ویم كردبێت، كه خۆم به‌شێك له وڵاتان گه‌ڕاوم‌و به خزمه‌ت بانگخوازو زانایانی ئه‌و وڵاتانه گه‌شتووم، ده‌زانم به درێژایی نیو سه‌ده‌ی رابردوو سومعه‌ی كاری ئیسلامیی له كوردستاندا به سومعه‌و كه‌سایه‌تی چه‌ند زانایه‌كی مێزه‌ر پاكه‌وه به‌سرابووه‌وه، سامه‌گه‌ر له‌مه به‌دوا ئه‌م هاوسه‌نگییه بگۆڕێت.
له جێی خۆیدایه له‌م بۆنه‌یه‌دا سێ پێشنیاز بكه‌م و وه‌هاش ده‌زانم باشترین (وه‌فا) ده‌ربڕین ده‌بن بۆ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حه‌مد ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، چونكه شیوه‌ن كردن‌و خه‌م ده‌ربڕین‌و پیاهه‌ڵدان، له‌وه كه‌مترن كه له شكۆی جه‌نابی مامۆستا زیاد بكه‌ن‌و سودێكی پێ بگه‌یه‌نن:
1ـ ده‌ستگرتن به‌و رێبازه‌وه كه مامۆستای ئه‌حمه‌دی به‌و شێوه‌یه پێگه‌یاند كه رێبازی ئیسلامه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانییه‌وه، چونكه ئه‌وی مامۆستای به ده‌وروبه‌ر ناساند‌و رێزی بۆ مامۆستا دروست كرد، دینداری‌و زانسته‌كه‌ی بوو، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر یه‌ك له كه‌سوكاری ده‌توانن به‌و دوو رێگایه ناوی مامۆستا زیندوو رابگرن، له هه‌ركوێ ئه‌وان هه‌بوون ناوی مامۆستاش به‌رێزه‌وه یاد ده‌كرێته‌وه، شێخ مارفی نۆدێ كاك ئه‌حمه‌دی كوڕی سه‌د ئه‌وه‌نده ناوداریكرد، شێخ مه‌حمودی حه‌فیدیش ناوبانگی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی هێنده‌ی دیكه‌و زیاد كرد، به‌ڵام زۆر زانای دیكه كه ناكرێت ناویان بنووسمه‌وه وه‌جاخ كوێر ده‌رچوون له‌گه‌ڵ زۆری رۆڵه‌و نه‌وه‌كانیاندا، چونكه نه‌یانتوانی جێگه‌یان بگرنه‌وه هه‌ر وه‌جاخ كوێر ده‌رچوو و گریان و شین دادی نه‌دان!! هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو هه‌یانه بوون به له‌كه به‌سه‌ر باوكیانه‌وه‌و وه‌خته بڵێم مێزه‌ری سپی ئه‌وانیشیان ناشیرین كردووه!!
2ـ پێشنیاز ده‌كه‌م نووسینه‌كانی مامۆستا به‌و شپرزییه نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی كۆبكرێنه‌وه و لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ گه‌ڵاڵه‌یان بكات‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌و رێكخستنیان به چه‌ند به‌رگێك چاپ بكرێن و پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی بكرێن، ئه‌گه‌ر بگونجێت واده‌زانم ساڵانه له بری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری (مه‌ردی رێ) با یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا بڵاوبكرێته‌وه، تا تامه‌زرۆیانی نووسینه‌كانی مامۆستا بیانخوێننه‌وه و سودیان لێوه‌ربگرن.
3ـ زۆر به‌گونجاوی ده‌زانم چه‌ند قوتابییه‌كی قۆناغی كۆتایی به‌كالۆریس و قوتابیانی خوێندنی باڵا هانبدرێن بۆ نووسینی لێكۆڵینه‌وه یان ته‌رخانكردنی نامه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا‌و به‌رهه‌مه‌كانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی مامۆستا‌و دۆست و ئاشناكانیه‌وه ئاسانكاری بۆ ئه‌و قوتابیانه بكرێت، سه‌رچاوه‌یان بخرێته به‌رده‌ست و زانیاری پێویستیان پێ بدرێت، ئه‌و نووسینه ئه‌كادیمیانه كه به نه‌خشه‌یه‌كی زانستی پێ به‌پێ له هه‌موو بواره جیاجیاكان ده‌كۆڵێته‌وه و هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر ده‌كات له باریاندا ده‌بێت كه هه‌ڵسه‌نگاندنی شایسته بۆ جه‌نابی مامۆستا‌و به‌رهه‌مه‌كانی بكات و مافی شایسته به‌و كه‌سایه‌تییه و به‌رهه‌مه‌كانی بدات. به بۆچوونی من جێبه‌جێكردنی ئه‌م سێ پێشنیازه باشترین وه‌فا ده‌بێت بۆ زیندوو راگرتنی یادی مامۆستای ره‌حمه‌تیی و ناساندنێكی شایسته‌شه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو تا له كه‌سایه‌تی و زانست و هیمه‌تی ئه‌و مه‌ردی رێیه ئاشنا ببن و لێی به‌هره‌مه‌ندبن.
تۆفیق كه‌ریم
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی

بەروار2020/03/30سەردان 665
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د