باوونه‌ریتی چاخه كۆنه‌كانی پێش ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ته‌ڵاق.!
باوونه‌ریتی چاخه كۆنه‌كانی پێش ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ته‌ڵاق..!
یه‌كخستنی ژن‌و پیاوو ته‌مه‌نێك پێكه‌وه ژیانیان، بێگومان یاسا‌و ڕێسایه‌كی گرنگی ده‌وێ، بۆیه به‌ر له ماره‌كردن، كۆمه‌ڵێ هۆكاری قه‌شه‌نگ و په‌سه‌ند داده‌نرێ بۆ كچ‌و كوڕ، بۆ ژن‌و پیاو، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ پێكه‌وه – وه‌كو ژن و مێرد – بژیین، به‌تایبه‌تی له ئیسلامدا، بێگومان له‌ناو گه‌لانی به‌ر له ئیسلامیشدا، هه‌ر یه‌كه یاسا‌و رێسایه‌كی خۆی هه‌بووه، بۆ سه‌ره‌تای نیكاح و ده‌ست پێكردن، وه بۆ كاتێكیش بیانه‌وێ لێك جیا ببنه‌وه، بۆ نموونه:
یه‌كه‌م – وادی الرافدین - دۆڵی رافیده‌ین:
هه‌ر له‌سه‌رده‌می (سۆمه‌ر)یه‌كانه‌وه – كه (4000) هه‌زار ساڵ (پ.ز) له باشووری عێراقدا نیشته‌جێبوون – ته‌ڵاق هه‌بووه‌و به‌پێی ئه‌و سه‌رده‌مه كاری پێكراوه.
ته‌ڵاق لای ئه‌وانیش سنوورێكی هه‌بووه، واته: هه‌موو شتێك به‌ده‌ست ژن‌و پیاوه‌وه نه‌بووه تا هه‌ركات ویستبێتیان كۆشكی خێزان بڕووخێنن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه تا به‌شكو ده‌رگای ته‌ڵاق ته‌سك بكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ند جیابوونه‌وه په‌یدا نه‌بێت، هێندێ جاریش – له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو – بێ بهزهییو بێ ڕه‌حمی به‌رامبه‌ر به‌ژن كراوه ! بۆ نموونه: له مادده‌ی (142، 143)ی یاسای (حامورابی)دا هاتووه: ((إذا كرهت الزوجة زوجها وقالت له: أنت لست زوجی)) علیهم أن یلقوها في النهر) واته: هه‌ركات ژنێك، مێرده‌كه‌ی خۆش نه‌ویست و پێیگووت: ((تۆ مێردی من نیت)) ده‌بێ ئه‌و ژنه فڕێ بده‌نه ڕووباره‌وه! به‌لام ده‌بێ:
أ- ئه‌و بڕیاره دادگا بیدات.
ب- ژنه‌كه كارێكی وایكرد بێت، شهرهفشكێنی مێرده‌كه‌ی بێت.
له مادده (6)ی ته‌خته‌ی حه‌وتی زنجیره‌ی (انا ایتشو) پێشوو هاتووه: ((إذا قال الزوج لزوجته: (أنت لست زوجتی)) هه‌ركات مێرد به‌ژنه‌كه‌ی گوت: ((تۆ ژنی من نیت)) ((فعلیه أن یدفع نصف المنا)) پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌وه نزیكه‌ی (505) گرام زیوی بداتێ.
(ول دیوارنت) ده‌ڵێ: سومهریهكان له ژنانیان ده‌ویست منداڵ‌و نه‌وه‌ی زۆر بخه‌نه‌وه بۆ پیاوان‌و ده‌وڵه‌ت! خۆ ئه‌گه‌ر نه‌زۆك بووبا، مێرد ده‌یتوانی ته‌لاقی بدات، ئنجا ئه‌گه‌ر ژن حه‌زی نه‌كردبا ببێته دایك‌و ئه‌ركه‌كانی دایك جێبه‌جێ بكات، له ئاوا نقوومیان دهكردو ده‌یانكوشت !. وه هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ: نه‌زۆكی ژن‌و داوێن تهڕیو ڕێك نه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ مێرد‌و، بهدڕهوشتیو شپرزه‌یی له كاروباری ماڵدا... هه‌ریه‌ك له‌مانه لای یاسا، رێ به‌ته‌ڵاق ده‌ده‌ن.
دووه‌م – له یاسای (ئورغو – كه ساڵی 2103 – 2111 پ.ز ژیاوه – تهلاَق ڕه‌ها نه‌بووه، واته: به‌ئاره‌زووی ژن‌و پیاو نه‌بووه چۆنیان ویستبێت وابووبێ، به‌ڵام ئه‌و شتانه كه ده‌بوونه مایه‌و هۆكاری ته‌ڵاق رۆشن نین چین.. خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ددان به‌وه‌دا ده‌نێ، كه ئه‌گه‌ر ژنێك بێ هۆو تاوان ته‌ڵاق درا، ده‌بێ ده‌سه‌به‌ری ئه‌ندازه‌یه مادده‌ی بۆ بكرێت، شیاوی ئاماژه بۆ كردنه له‌و ئه‌ندازه مادده‌یه‌دا كه له‌به‌رامبه‌ر تهڵاقهكهوه ده‌درێ، جیاوازی له نێوان كچ‌و بێوهژنداههیه، واته: ئه‌و ژنه‌ی یه‌كه‌مجاره ته‌ڵاق بدرێت، (505) گرام زیوی ده‌درێتێ، ئه‌وه‌یش دووه‌م جاریه‌تی ته‌ڵاق بدرێت، نیوه‌ی ئه‌وی ده‌درێتێ.
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك:
له یاسای كۆنی ژن‌و مێردی عێراقیدا، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو ده‌كران:
یه‌كه‌م – ده‌بێ باوك‌و دایكی ژنه‌كه به شووكردنهكه ڕازیبن.
دووه‌م – زاوا ئه‌هلیه‌تی ژن‌و مێردی هه‌بێ.
سێیه‌م- (زه‌واج)ـه‌كه به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه تۆمار بكرێت:
أ- ناوی هه‌ردوو ژن‌و مێرده‌كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا تومار بكرێت.
ب- مارهییهك دیاری بكرێ بۆ ژنه‌كه.
ج- ناوی شایهتهكانو مێژووی (عه‌قد)ـه‌كه‌ی تێدا بنووسرێت.
د- مێرد سوێند بخوات كه (إلتزام) به‌یاساو ئوصولی ژن‌و مێردییه‌وه بكات.
ه- هه‌ركامێكیان حاشاو نكووڵی له ژن‌و مێردی بكات، سزا‌و تۆڵه بدرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش له یاسای (اشنونا)ی ژن‌و مێردیدا هاتووه: كه ئه‌گه‌ر پیاوێك بێ پرس‌و را به باوك‌و دایكی ژن، چوو مارهیكردو هیچ مۆر‌و ئیمزایه‌كی ئه‌وان له‌سه‌ر (عه‌قد)ـه‌كه نه‌بوو، ئه‌و (زه‌واج)ـه به كارێكی ناشه‌رعیی و ناپه‌سه‌ند ده‌درێته قه‌ڵه‌م.
سێیه‌م – له‌یاسای (لثیت عشتار – كه پێنجه‌مین پاشای زنجیره‌ی پاشاكانی (ایسن)ـه‌و ساڵی 1794 ــــ 2017 پ.ز ژیاون – زه‌واج ڕه‌هاو (مطلق) نییه، به‌ڵكو سنور‌و میزانێكی هه‌یه، وه له‌و یاسایه‌دا (خه‌یانه‌ت)ی مێرد، واته: ده‌ست تێكه‌ڵكردنی له گه‌ڵ ژنانی تردا، ده‌بێته هۆكارێك ژنه‌كه بچێ داوای ته‌لاق بكات لای دادگا.
به‌ڵام (سك و زا نه‌كردن) ناكاته هۆكاری تهلاَق و جیابوونه‌وه‌ی پیاو له‌ژن، هه‌روه‌ك ڕێگه‌ش به پیاو نادات تا ئه‌و ژنه له ژیاندا بێت، بچێت ژنێكی دووه‌م ماره بكات. هه‌ر وه‌ك ڕێگه‌ش به مێرد نادات، به‌هۆی تووشبوونی ژنه‌كه‌یه‌وه به‌هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی سه‌رجێیی و درێژ خایه‌نه‌وه جیابێته‌وه لێی... شیاوی ئاماژه بۆ كردنه له یاسای عێراقیی كۆندا ڕێگه به فره‌ژنی نادرێ، مه‌گه‌ر مێرد بیانوویه‌كی شه‌رعیی و په‌سه‌ند هه‌بێ.
چواره‌م – یاسای حاموڕابی:
(حامورابی) پاشای شه‌شه‌می زنجیره‌ی یه‌كه‌می پاشاكانی (بابل، 1594 – 1894 پ.ز وه له 1759 – 1792 حوكمی كردووه. یاساكه‌ی به زمانی (بابل)ی تۆماره‌و، له شاری (سوسه)ی پایته‌ختی (عیلام = خوزستان)، ساڵی 1901 – 1902 له‌لایه‌ن (فه‌ڕه‌نسی)یه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌وه ده‌چێت ئه‌و یاسایه دهسكارییهك بێت بۆ یاسا پێشووه عیراقییه كۆنه‌كان، هه‌ندێكی لێ زیادكراوه‌و، هێندێكی لێ لا براوه، له (282) مادده پێكهاتووه له‌ناو خۆیدا كراون به (13)به‌ش، هه‌ر به‌شه‌ی بۆ ڕێكخستنی مه‌سه‌له‌یه‌كه، له‌مه‌سه‌له‌كانی ژیانی ئینسان، سه‌باره‌ت به‌كاروباری خێزان، به‌شی (8)یان ته‌رخان كردووه كه ده‌كاته مادده‌ی (127 – 194)، ئه‌م ماددانه ئه‌حكامی (زه‌واج) و تهڵاقو میرات‌و (تبنی)و په‌روه‌رده‌یان له‌خۆ گرتووه.
سه‌رچاوه/ كتێبی ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - نووسینی : شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/02سەردان 821
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟