الحلف بالطلاق/ سوێند به‌ته‌ڵاق.؟

الحلف بالطلاق/ سوێند به‌ته‌ڵاق..؟!

كابرایه‌ك بڵێ: (بالطلاق أفعل كذا) یان (.. لا أفعل كذا)، واته‌: به‌ ته‌ڵاقم ئه‌وكاره‌ ده‌كه‌م، یان نایكه‌م، له‌كه‌وتن‌و نه‌كه‌وتنی ته‌ڵاقی ئاوادا، له‌ناو (سه‌له‌ف)‌و (خه‌لف)دا – وه‌كو له‌ (مجموعه‌ فتاوی ابن تیمیه‌/33/215)هاتووه‌، (3) ڕا هه‌یه‌:

یه‌كه‌م – (حه‌نه‌فیی‌و مالیكی‌و شافعی‌و هێندێ حه‌نبه‌لی ‌و زه‌یدی یه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ر كات كاره‌ (محلوف علیه)یه‌كه‌ی‌ كرد، یان نه‌یكرد، ته‌ڵاقه‌كه‌ش ده‌كه‌وێ.. به‌ڵام زاناكانی تر چوون به‌ گژیاندا، چونكه‌: 

- نه‌سوێند هه‌یه‌‌و نه‌ ئیجماع بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و داوایه‌.
- سوێند به‌غه‌یری (زات)‌و (صیفات)ی خودا دانامه‌زرێت.

دووه‌م – نه‌ته‌ڵاقی پێده‌كه‌وێ‌و، نه‌كه‌فاره‌تیشی هه‌یه‌.
ئه‌م راوبۆچوونه‌ش دراوه‌ته‌ پاڵ‌ (عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تالیب)، وه‌ قاضی‌ (شریح ‌و طاووس و عیكره‌مه‌)ش په‌سه‌ندیان كردووه‌، هه‌ر وه‌ك بۆته‌ مه‌زه‌بی (جه‌عفه‌ریی)‌و (ظاهیری)و (ئیباضیه)ش. شیاوی‌ ئاماژه‌یه‌ هه‌ر كه‌س له‌ جێگه‌ی خۆیدا به‌ڵگه‌ی خۆی هێناوه‌.

 له‌ كۆتایی ئه‌م باسه‌دا پێویسته‌ جیاكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێ:
1- ئه‌گه‌ر (صیغه‌)كه‌، صیغه‌ی سوێند بوو، وه‌كوبڵێ‌: (بالطلاق أفعل كذا أو لا أفعله) ده‌بێ‌ بڕیار بدرێت كه‌ هیچ ته‌ڵاقێكی پێناكه‌وێت، به‌ڵام كه‌فاره‌تی سوێندێكی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر.

2- ئه‌گه‌ر به‌ صیغه‌ی (ته‌علیق) بوو، وه‌كو ئه‌وه‌ بڵێ‌: (إن ارتكبت جریمة الزنا... فأنت طالق) ئه‌وه‌ هه‌ركات (معلّق علیه‌) هاته‌دی، ته‌ڵاقه‌كه‌ش ده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و ڕسته‌یه‌ ته‌نها هاندانی ژنه‌كه‌ بووبێ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ كاری تاوان، ئه‌وه‌ ته‌ڵاقی پێناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی (ئیبن ته‌یمیه‌)یه‌.

تێبینی:
یاسای عیراقیش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا رای جه‌عفه‌ری‌و ظاهرییه‌كانی وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێت: ((لا یقع الطلاق غیر المنجّز أو المشروط أو المستعمل بصیغة الیمین)) (م36).

* شێخی (ئه‌زهه‌ر - محمود شلتوت) خوا لێیخۆش ببێ له‌ كتێبی (الإسلام شریعة وعقیدة) ده‌ڵێت: (واذن فالطلاق الثلاث فی كلمة واحدة، لا یقع إلا ((واحدة)) وكما رسم الإسلام فی الطلاق التفریق علی‌ هذا الوجه، وجعل الجمع لغوا، لا یقع به شی‌ء، كذلك رسم فیه ان یكون منجّزاً أی موقعاً بالفعل، لیس معلقا علی‌ شی‌ء بفعل منه أو منها، كأن یقول: ((إن فعلت كذا فأنت طالق)). وكذلك رسم فیه ألا یتخذه یمیناً علی‌ شی‌ء یفعله أو لا یفعله، كأن یقول علی‌ الطلاق أن هذه السلعة بكذا، أو امرأتی طالق، اذا لم تكن السلعة من نوع كذا، وهكذا من الإیمان التی تجری بین الناس وهم فی أسواقهم ومجتمعاتم، دون أن یكون لزوجاتهم شأن بها، وكذلك رسم أن یكون الطلاق فی طهر لم یمسها فیه، فإذا طلقها فی طهر مسها فیه فإنه یكون لغوا ولا تأثیر له علی‌ الحیاة الزوجیة، وكذلك إذا طلقها فی غیر طهر)).

ئه‌وه‌ ڕاوبۆچوونی ئه‌و به‌ڕێزه‌ش بوو له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌نده‌ش بێ ده‌سكاری‌ و وه‌رگێڕان دامناو وازم لێهێنا، دیاره‌ راوبۆچوونی ئه‌میش وه‌ك راوبۆچوونی زانا گه‌لێكی پێشخۆیه‌، هیوادارم به‌ڕێزه‌وه‌ سه‌یری ته‌واوی ڕاوبۆچوونه‌كان بكرێت، چونكه‌ مه‌سه‌له‌ گه‌لێكی (ئیجتیهاد)ین‌و موسڵمانان به‌ پێ‌ی كات‌و شوێن‌و له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌توانن سوودیان لێوه‌رگرن، شیاوی ئاماژه‌ بۆ كردنیشه‌ (به‌نده‌)ش به‌ نیازی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌و ڕایانه‌م هێنا كه‌ بواری خستنی ته‌ڵاق‌و (ته‌فریق)‌و جیاكردنه‌وه‌ی خێزان، ته‌سك بكرێته‌وه‌‌و له‌هه‌ریه‌ك له‌و راوبۆچوونانه‌ بۆ پیاوی‌ خۆی‌ و بۆ رێ‌ و شوێنی‌ خۆی‌، كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ. وه‌كه‌سیش تاوانبار نه‌كرێ به‌ گومڕاو سه‌رلێشێواو، چونكه‌ هیچ زانایه‌ك ناتوانێ مل ڕانه‌كێشێ بۆ ده‌قێك له‌ ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌كان ئه‌گه‌ر ببێ‌ و قه‌طعیی‌ بێت، بۆیه‌ ڕاوبۆچوونه‌كانیشیان لێك جیاوازن.

سه‌رچاوه‌: كتێبی ژنان و كاروباری‌ ژنان له‌ ئیسلامدا - له‌ نووسینی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

بەروار2020/04/02سەردان 813