ته‌ڵاق له‌به‌ر نه‌بوونی نه‌فه‌قه‌و ژیان.!
ته‌ڵاق له‌به‌ر نه‌بوونی نه‌فه‌قه‌و ژیان.!
یه‌كه‌م – حه‌نه‌فییه‌كان ده‌ڵێن: ژن‌و پیاو به‌هۆی نه‌داریی و دهسكورتییهوه لێكجودا ناكرێنه‌وه، بۆ ئه‌م بۆچوون‌و ڕایهشیان (7) به‌ڵگه دێننه‌وه (داخه‌كه‌م لێره‌دا ده‌رفه‌ت كه‌مه بۆ هێنانیان).
دووه‌م – جهعفهرییهكان: له مه‌زه‌به سهرهكییهكهیاندا ده‌ڵێن به هۆی نه‌بوونی (نه‌فه‌قه)وه ڕێ به (ته‌فریق) نادرێ.
سێیه‌م – ڤاهریهكانیش وه‌كو حهنهفییهكانن... به‌ڵام ئه‌مان به ته‌نها ڕاوبۆچوونێكی جیاوازیان هه‌یه، كه به‌ده‌ر له‌وان كه‌س ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌كردووه، له (المحلی، ج10 ص92 هاتووه: (فإن عجز الزوج عن نفقة نفسه، وامرأته غنیة كلفت النفقة علیه، ولا ترجع علیه بشیء من ذلك إن أیسر...).
(برهان ذلك قول الله عزوجل: [وعلی المولود له رزقهن وكسوتهن بالمعروف لا تكلف نفس إلا وسعها لا تضار والده بولدها ولا مولود له بولده وعلی الوارث مثل ذلك]. واته: نه‌فه‌قه‌ی مێردی هه‌ژارو ده‌ستكورت، ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوسه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی.
(دكتۆر زه‌ڵمی) ده‌ڵێ: ئه‌م ڕاوبۆچوونه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا زۆر له‌بارو گونجاوه، داوا له یاسا نووسه‌كانی جیهانی ئیسلامیی ده‌كه‌م، له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی یاسادا تۆماری بكهنو كاری پێ بكه‌ن.
چواره‌م – (ابن القیم) ده‌ڵێ: ئه‌وی بگونجێت له‌گه‌ڵ یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا – له‌م مه‌سه‌له‌دا – ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر كاتی خۆی مێرده‌كه ژنه‌كه‌ی له خشته بردبوو كه خاوه‌ن دهسهڵاتو سه‌روه‌ته، ئه‌وا ئێستا له‌م كاتی هه‌ژارییه‌دا – كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی ناگاته ژیان – هه‌قیه‌تی دادوه‌ر نیكاحه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ دوایی هه‌ژار كه‌وتبێت، یان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژنه‌كه ده‌یزانی مێرده‌كه‌ی هه‌ژاره، ئه‌وه له‌م كاتانه‌دا هه‌قی (فه‌سخ)ی نییه.
پێنجه‌م – جه‌ماوه‌ری زاناكان – به‌ده‌ر له ئه‌بوو حه‌نیفه – رێ به (ته‌فریق) ده‌ده‌ن له‌به‌ر نه‌بوونی نه‌فه‌قه‌و نه‌بوونی ژیانی ئاسایی بۆ ژنان، چونكه خودا ده‌فه‌رموێ: ((ولا تمسكوهن ضرارا لتعتدوا)) یان ده‌فه‌رمووێ: ((فإمساك بمعروف او تسریح بإحسان)) واته: به خۆشی‌و دوور له زیان‌و ناڕه‌حه‌تی، ژنان ڕابگرن، ده‌سا ئه‌گه‌ر مێرد نه‌بوو بێ‌و نه‌توانێ ژنه‌كه بژێنێ، ئایا ئه‌و باره خۆشی‌و گوزه‌رانه كه خودا داوای ده‌كات بۆ ژنان كامه‌یه؟.
(ئه‌بوو زه‌ناد) ده‌ڵێ: له (سه‌عید بن المسیب)م پرسی: ئه‌گه‌ر پیاوێك نه‌توانێ نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی بدات (ته‌فریق) ده‌كرێن؟ گوتی: به‌ڵێ.
دكتۆر (وه‌هبه زوحه‌یلی) ده‌ڵێ: له‌به‌ر به‌هێزی به‌ڵگه‌كانی رای جه‌ماوه‌ری زاناكانو، له‌به‌ر لابردنی زیان‌و ناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر شانی ژنان – به هۆی نه‌بوونییه‌وه – ڕای جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ندو ڕه‌وایه.
دكتۆر (زه‌یدان) ده‌ڵێ: دیاره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیجتیهادییهو ده‌قێكی وانییه ببێته بنه‌ما بۆی. كه‌وابوو ده‌بێ بگه‌ڕێین چ بارێك له‌گه‌ڵ ڕۆحی شه‌ریعه‌تدا ده‌گونجێت، ئه‌وه ههڵبژێرینو كاری پێ بكه‌ین.
خۆ بێگومان یه كێ له بنه‌ما به‌رزه‌كانی ئه‌و شه‌ریعه‌ته دورخستنه‌وه‌ی زیانه له مرۆڤ به گشتیی: ((لا ضرر ولا ضرار)). له‌و لایشه‌وه یه‌كێ له مه‌به‌سته زۆر گرنگه‌كان له پێكه‌وه‌نانی هاوسه‌ر و خێزان له ئیسلامدا، زۆربوونی (نه‌سل)و نه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژن‌و مێرده... هه‌ژارییش خۆی بۆ خۆی هۆیه‌ك نییه بێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی مرۆڤ له ته‌رازووی ئیسلامدا، جا له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ركه‌وت:
یه‌كه‌م – (ته‌فریق) به‌هۆی نه‌بوونی (نه‌فه‌قه)وه مۆڵهتێكهو واجیب نییه كاری پێ بكرێت، شیاوی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌م قسه‌یه زاناكان تێیدا یه‌ك راو یه‌ك ده‌نگن.
دووه‌م – شه‌ریعه‌تی ئیسلام وای پێ باشه له‌و حاڵه‌تی نه‌بوونی نه‌فه‌قه‌و ده‌سكورتی مێرده‌دا، ژنان خۆڕاگر بن‌و شان به‌شانی پیاوه‌كه‌یان ڕێ بگرنه‌به‌ر، تابهڵكو له‌لایه‌كه‌وه ده‌رگای خێریان لێ بكرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌بێ دڵی پیاوه‌كه‌ی بداته‌وه‌و هاوكارێكی باش بێت بۆ ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردیی نێوانیان.
شێخ حه‌سه‌نی (به‌صری) ده‌ڵێ: هه‌قه له‌و حاڵه‌ته‌دا ژنه‌كه دڵخۆشی پیاوه‌كه‌ی زۆر بكاتوله خوا بترسێ‌و خۆڕاگر بێ‌و پیاوه‌كه‌ش چی له توانایدایه بۆی بكات.
ئیمامی (زه‌هری)یش ده‌ڵێ: ژنه‌كه ئاسانكار بێ‌و ته‌فریق نه‌كرێن، بۆ پشتگیری ئه‌و قسه‌یه‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: [لا یكلف الله نفسا إلا ما آتاها، سیجعل الله بعد عسریسرا] سووره‌تی: الطلاق.
سێیه‌م – ئه‌گه‌ر ژنه‌كه نه‌یتوانی ئارام بگرێ‌و قه‌بووڵی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێ نه‌كرا، مێرده‌كه‌ش بۆ خۆی ئاماده نه‌بوو ته‌ڵاقی بدات ده‌توانێ كێشه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه بۆ دادوه‌ر بۆ (ته‌فریق).
(دكتۆر زه‌ڵمی)یش ده‌ڵێت: ماده‌م په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردیی له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشهویستیو (مهوهددهت)ـه، هه‌قه ژنان له حاڵه‌تی نهبوونیو ده‌سكورتی مێرددا، بگره له هه‌موو خۆشی‌و ناخۆشییه‌كدا هاوبه‌شی پیاوان بن‌و به‌شێك له نه‌هامه‌تیه‌كانیان بۆ هه‌ڵگرن، فه‌قیریش نرخ‌و ڕێزی مرۆڤ له‌ژیاندا كه‌مناكاته‌وه، سهروهتو سامان شتێكه دێت‌و ده‌ڕوات، خودا ده‌فه‌رموێ: [فأما الزبد فیذهب جفاء وأما ماینفع الناس فیمكث فی الأرض..] ره‌عد/17. بۆیه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو پێویسته خه‌رجی بكات بۆ پیاوهكهیو ماڵ‌و منداڵی.، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان نه‌دارا بوون، ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له بوودجه‌ی گشتیی ژیانیان دابین بكات.، وه ئه‌گه‌ر مێرده‌كه ده‌یتوانی كار بكات، له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته كارێكی شیاوی بۆ په‌یدا بكات.
به‌ڵێ.. كه به به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی هه‌ژاری مێرده‌كه چه‌سپا، ژنه‌كه ده‌توانێ داوای جیابوونه‌وه بكات، به‌ڵام ئایا ده‌ست به‌جێ یا نا؟ ئایا به‌ر لهجیابوونهوهكه دادوه‌ر چی ده‌كات...؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه:
یه‌كه‌م – مالیكیه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ر كات بێ توانایی مێرد – به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی، یان به ئیقراری خۆی – ده‌ركه‌وت، دادوه‌ر ماوه‌یه‌ك – كه خۆی به شیاوی بزانێت – دیاریی ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌فه‌قه‌ی بۆ په‌یداكرا ئه‌وه باشه‌و گرفت نامێنێ، خۆ ئه‌گه‌ر هیچی بۆ په‌یدا نه‌بوو و ماوه‌كه‌ش به‌سه‌ر چوو، دادوه‌ر ته‌ڵاقێكی رهجعیی ده‌دات.، وه ئه‌گه‌ر هه‌ژاری مێرد ده‌رنه‌كه‌وت نه‌به به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی، نه خۆی پێ لێنا، دادوه‌ر پێیده‌ڵێ: یان نه‌فه‌قه‌ی بۆ په‌یدا بكه، یان ته‌ڵاقی بده.، جا ئه‌گه‌ر هیچیانی نه‌كرد، پێی ته‌ڵاق ده‌دات.
دووه‌م – شافیعیه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ر كات مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیكاح بۆ ژنه‌كه چه‌سپا، واته: پیاوه‌كه نه‌بوو و ده‌ستكورت بوو و ژنه‌كه‌ش بڕیاریدا – به‌و حاڵه‌شه‌وه – هه‌ر له‌گه‌ڵی بژی، ئیتر ده‌بێ پیاوه‌كه وه‌كو مرۆڤێكی ده‌سكورت، خهرجو نه‌فه‌قه‌ی بكێشێ، به‌ڵام هه‌ر ڕۆژێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ژنه‌كه ده‌توانێ نه‌فه‌قه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێوه‌رگرێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر – پاش ههژاریو نه‌بوونی، ژنه‌كه هه‌ر مانه‌وه‌ی بڕیاردا، له‌سه‌ری نییه خۆی بدات به‌ده‌ست پیاوه‌كه‌یه‌وه، ده‌شتوانێ له ماڵ بچێته ده‌ر بۆ كرد‌و كه‌سابه‌ت، چونكه خۆ به‌ده‌سته‌وه دان (ته‌مكین)و له‌ماڵ ده‌رنه‌چوون له به‌رامبه‌ر نه‌فه‌قه‌وه دانراون، جا كه نه‌فه‌قه‌ی نه‌بوو هه‌قیه‌تی هه‌وڵی خۆی بدا‌و خۆشی ته‌سلیم نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رچوو بۆ كار، ده‌بێ به‌شه‌وا بگه‌ڕێته‌وه چونكه شه‌و كاتی ئیش كردن نییه... سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هه‌ركات داوای (فه‌سخ) بكات، ده‌توانێ داوای بكات.
سێیه‌م – زه‌یدییه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ركات مێرد هه‌ژار كه‌وت، فه‌رمانی پێده‌كرێ بچێ كار بكات، جا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ڵی كرد‌و نه‌چوو، یان توانای كاركرنی نه‌بوو... زۆربه‌ی (زه‌ید)یه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ركات ژنه‌كه داوای (ته‌فریق)ی كرد، هه‌قی دهدرێتێو دادوه‌ر داواكه‌ی وه‌رده‌گرێ‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
تێبینی:
له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا قسه‌ی جه‌ماوه‌ری زاناكان كاری پێدهكرێو رێ به ژنه‌كه ده‌درێ داوای جیابوونه‌وه بكات، هه‌تا تووشی زیان نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌فه‌قه‌ی نه‌ده‌كێشا..!
سه‌باره‌ت به‌و جۆره تهسهروفاتانه، زاناكان به‌م جۆره دهدوێنو ده‌ڵێن:
یه‌كه‌م - مالیكیه‌كان: له‌و حاڵه‌ته‌دا مێرده‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، كه‌چی سه‌رفی ناكات بۆ ژنه‌كه‌و ژنه‌كه‌ش سكاڵاكه‌ی برده لای دادوه‌ر، جائه‌گه‌ر دارایی هه‌بوو، ئه‌وا دادوه‌ر فه‌رمان ده‌كات به مێرد نه‌فه‌قه‌ی بكێشێ، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی گۆڕاو چاك بوو، ئه‌وه باشه، ئه‌گینه پێی ته‌ڵاق ده‌دات.
دووه‌م – حه‌نبه‌لیه‌كان: ئه‌گه‌ر مێرد له‌گه‌ڵ بوون‌و ده‌سه‌ڵاتدا نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی نه‌داو، ژنه‌كه‌ش سكاڵای برده لای دادوه‌ر، فه‌رمانی پێده‌كات نه‌فه‌قه‌ی بكێشێ، جا ئه‌گه‌ر فهرمانهكهینه بیست، به‌ندی ده‌كات، ئنجا ئه‌گه‌ر چووه به‌ندیخانه‌وه‌و هه‌ر ملی ڕانه‌كێشا، دادوه‌ر له ماڵه‌كه‌ی به‌شێك وه‌رده‌گرێ‌و ده‌یكاته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه... ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وسا ته‌ڵاقی ده‌دات.
كاركردن به بۆچوونی (حه‌نبه‌لیه)كان په‌سه‌نتره بۆ ئه‌وه به‌ڵكو ورده ورده پیاوه‌كه بگه‌ڕێته‌وه ته‌ڵاق په‌یدا نه‌بێت.
نه‌بوونی نه‌فه‌قه له‌به‌ر نادیاریی مێرد
واده‌بێ مێرد نادیاره‌و هیچیشی به‌جێ نه هێشتووه سه‌رف بكرێ بۆ ژنه‌كه‌ی، ئایا له حاڵه‌تی ئاوادا ژنه‌كه ده‌توانێ داوای (ته‌فریق) به‌رزبكاته‌وه بۆ لای دادوه‌ر له‌به‌رئه‌وه نادیاره؟ یان ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكات هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه..؟ بۆ ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ڵێین:
یه‌كه‌م – مالیكیه‌كان ده‌ڵێن:
ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و مێرده نادیاره نه‌دارایه... ژنه‌كه‌یش داوای به‌رزكردۆته‌وه بۆ دادوه‌ر بۆ ته‌فریق، ئه‌وه دادوه‌ر ماوه‌یه‌كی گونجاوو شیاوی بۆ داده‌نێت، به‌ڵكو بگه‌ڕێته‌وه، وه‌یان نه‌فه‌قه په‌یدا بكات بۆی، شیاوی باسه دادوه‌ر كاتێ ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یان نه‌فه‌قه‌ی بۆ دیاری ده‌كات ڕێ وشوێنی نه‌زانێت، یان بزانێت، به‌ڵام ئه‌ندازه‌ی ده ڕۆژ ڕێگا دوور بێت، خۆ ئه‌گه‌ر نزیكتر بێت له‌و ماوه‌یه، دادوه‌ر نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێ: یان نه‌فه‌قه‌ی بۆ بنێرێ، یان بۆ خۆی – دادوه‌ر – ته‌ڵاقی ده‌دات.
دووه‌م – شافیعیه‌كان: ده‌ڵێن: هه‌ركات مێرد نادیار بوو، وه ڕێ و شوێنیشی نهدهزانراو ماڵێكی نه‌بوو سه‌رف بكرێت بۆ ژنه‌كه، له‌و حاڵه‌ته‌دا به هۆی نه‌بوونیه‌وه مافی فهسخو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نییه، چونكه هێمان ده‌رنه‌كه‌وتووه ئاخۆ وه‌كو نادیاره، له هه‌مان كاتیش‌دا نه‌دارایه له نه‌فه‌قه، ئه‌گه‌رچی قسه‌یه‌كی تریان هه‌یه ده‌ڵێ: ماده‌م ئێستا ژنه‌كه نه‌فه‌قه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت، ئیتر دارا بێت، یان نه‌دار، له‌مه‌سه‌له‌كه شتێ ناگۆڕێو ده‌توانێ نیكاحه‌كه فه‌سخ بكاته‌وه (المهذب وشرحه).
سێیه‌م – حه‌نبه‌لیه‌كان:
ئه‌گه‌ر مێردی نادیار شتێكی به جێ نه‌هێشتبوو بۆ ژنه‌كه پێی بژی، وه هه‌روه‌كو بۆی نه‌ده‌نارد، له هیچ لایه‌كیشه‌وه شتێك شك نه‌ده‌برا قه‌رز بكرێ، له حاڵه‌تی ئاوادا ئه‌گه‌ر ڕێ وشوێنی ده‌زانرا، دادوه‌ر ئاگاداری ده‌كات: یان بگه‌ڕێته‌وه، یان نه‌فه‌قه‌ی بۆ بنێرێ، خۆ ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌ده‌زانرا، یان ناردی به دوایدا نه‌هاته‌وه‌و ماڵیشی نه‌نارد سه‌رف بكرێت بۆی، ژنه‌كه‌ش سووربوو بۆ ته‌فریق، دادوه‌ر بۆی فه‌سخ ده‌كاته‌وه.
تێبینی:
1- پێویسته به‌ر له بڕیاری (ته‌فریق)، دادوه‌ر له هه‌موو داوایه‌ك بكۆڵێته‌وه: ئا خۆ ڕاسته ئه‌و پیاوه نادیاره؟ ئاخۆ ماڵێكی به‌جێ نه هێشتووه؟ ئاخۆ بریكارێكی دا نه‌ناوه بۆ چاودێری نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی؟ ئه‌وسا ده‌چێ بۆ ته‌فریق.
2- ئه‌گه‌ر پاش بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دادوه‌ر، ده‌ركه‌وت مێرد ماڵی هه‌یه، بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، چونكه ماده‌م له‌به‌رده‌ستا نه‌بووه‌و پێیان نه‌زانیوه وه‌كو نه‌بوو وایه‌و داوا له ژنه‌كه ناكرێ خۆی ڕابگرێت.
3- ئه‌گه‌ر پاش بڕیاری جیابوونه‌وه، مێرد گه‌ڕایه‌وه‌و چه‌سپاندی كه ماڵ‌و نه‌فه‌قه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه یان بۆی ناردووه... ته‌ماشا ده‌كرێت: ئه‌گه‌ر پاش تهفریقهكه مێردی نه‌كردبێته‌وه، هه‌قه بچێته‌وه لای مێرده‌كه‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر مێردی كردبوویه‌وه، ئه‌وه لای ئه‌و مێرده نوێیه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌و ناگه‌ڕێته‌وه لای مێردی یه‌كه‌می نادیار‌و گه‌ڕاوه‌ی.
4- له‌هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ژنه‌كه مافی ته‌فریقی هه‌یه، پێویسته داوا به‌رز بكاته‌وه بۆ دادوه‌ر بۆ تێبینی‌و بڕیار.
5- ئه‌گه‌ر له‌كاتی نادیاری مێردداو له‌كاتی جێنه‌هێشتنی نه‌فه‌قه بۆ ژنه‌كه.. كه‌سێك – دۆست‌و خزمی مێرده‌كه‌ی بێت یان نا – گوتی: من نه‌فه‌قه‌ی ده‌ده‌مێ به خۆِرایی، یان به‌هه‌ر ڕێگایه‌كی تر... ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قبووڵی بكا‌و ددان به‌خۆیدا بگرێت – ئه‌گه‌رچی منهتێكیشی تێدا بێت – باشتره له داوای (ته‌فریق)و جیابوونه‌وه. ده‌توانی بۆ هه‌موو ئه‌م خاڵانه (المفصل) موتاڵه بكه‌یت.
6- هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ر نه‌بوونی (نه‌فه‌قه) سه‌رچاوه بگرێت، هه‌ریه‌ك له مه‌زه‌به‌كان به‌م جۆره ده‌دوێن لێی:
أ- شافیعیه‌كان له قسهیهكیاندا ده‌ڵێن: (لیست هذه الفرقة طلاقا، بل فسخ). مغنی المحتاج ج3 ص442. واته: جیابوونه‌وه‌ی وا ته‌ڵاق نییه، به‌ڵكو فهسخه.
ب- حه‌نبه‌لیه‌كان:
(إذا ثبت الفسخ بالعجز عن الوط ء والضرر فیه أقل، لانه فقد لذة وشهوة یقوم البدن بدونه فلئن یثبت الفسخ بالعجز عن النفقة التی لا یقوم البدن إلا بها أولی/ المغنی/7/ج ص576). واته: كه ڕێگه بدرێ به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و (فه‌سخ) به هۆی سه‌رجێیی نه‌كردن، بێ گومان له كاتێ نه‌بوونی نه‌فه‌قه دا باشتر هه‌قه رێگه بدرێت.
ج- كه وابوو به (فه‌سخ) ژماره‌ی ته‌ڵاق كه‌م ناكات. واته: ئه‌گه‌ر به نیكاحێكی تازه ژن‌و پیاوه‌كه یه‌كیان گرته‌وه، ده‌بێته‌وه خاوه‌نی سێ ته‌ڵاق.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له (فه‌سخ) یه‌ك ته‌ڵاقی خست، پاشان (فه‌سخ)یشی كرده‌وه، بۆ دواتر حه‌زیان له‌یه‌ك كرده‌وه‌و نیكاح كرایه‌وه لێی، پیاوه‌كه به‌خاوه‌نی دوو ته‌ڵاق ده‌بێ.. ئه‌مه‌یه جیاوازی نێوان ئه‌وه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) بێت، یان (فه‌سخ).
د- ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه هه‌ڵبژێردرا كه ده‌ڵێ: هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌ك له‌و جۆره تهفریقهوه په‌یدا ببێ، ته‌ڵاقێكی ڕهجعیی پێ ده‌كه‌وێت، ئه‌وا به‌ر له‌ته‌واوبوونی عیددهكه، ژنه‌كه ده‌توانێ بچێته‌وه لای مێرده‌كه‌ی بێ نیكاحێكی تازه، یان به نیكاحی تازه پاش به‌سه‌رچوونی عیدده.
سه‌رچاوه: كتێبی ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/02سەردان 714
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟