دیداری به‌رێز مامۆستا سید غفور شێخ ئه‌حمه‌د

دیداری به‌رێز م.سید غفور شێخ ئه‌حمه‌د دۆست و هاورێی مامۆستای ره‌حمه‌تی
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌و بێ هاوتا، صلوات و سه‌لامی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر محمد و جێنشینه‌كانیی و په‌یره‌وانی تا رۆژی دوایی.
زانایه‌كی به‌رزی به‌رێزی وه‌كو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود جێی خۆیه‌تی یادی بكرێت و شتی له باره‌وه بنوسرێت. چونكه پیاوێكی ناسراو بوو به تایبه‌ت له ناو چینی مامۆستایانی محراب و مزگه‌وتا - وه مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمار كرد به‌و شێوه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی زانایانه - له به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نمان پێكه‌وه بوین. من ئه‌و كاته له خزمه‌ت مامۆستای پایه‌به‌رز مامۆستا مه‌لا عوسمان دا - "كتێبی فناریم" ئه‌خوێند ئه‌ویش له سه‌رتره‌وه بوو. به‌لاَم وه‌عیی و تێگه‌یشتنێكی فراوانی هه‌بوو به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عوسماندا سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیری سید بوون - "فی ضلال" كه ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ریان هه‌بوو وه رۆحێكی جیهادی تیایاندا دروستكرد- به مه‌فادی (اذكروا محاسن موتاكم) - دیاره باسكردنی سیفاتی به‌رزو خزمه‌ت و لێهاتوویی مامۆستا ملا ئه‌حمه‌د كاكه محمود ئه‌وانه‌ی كه لێم بینیوه چ له كاتی خوێندنی له مزگه‌وتی پاشا - له كاتی وتاری هه‌ینی له شارۆچكه‌ی سیروان كه پۆل پۆل گه‌نجه‌كان به سه‌یاره ئه‌رۆشتن بۆ گوێگرتن له وتاره‌كانی - وه سه‌فه‌رێكی چه‌ند رۆژیمان پێكه‌وه بوو به ناوی سه‌ربازییه‌وه بردینیان بۆ زوبێر‌و ناصریه - له هه‌موو ئه‌و كاتانه‌دا غیره‌ت و عیزه‌تی ئیمانی ئه‌نواند، وه هه‌ستێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ڕووخۆش و به ئیكرام بوو، به مه‌فادی (رأس العقل التودد الی الناس) واته: ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكی نیشانه‌ی عه‌قڵ و ژیرییه، ئه‌ویش زۆر رێزی له‌خه‌ڵك ده‌گرت مه‌گه‌ر كه‌سێ دژی ئیسلام بوایه ئه‌وه له‌پێش هه‌موو كه‌سه‌وه ڕقی لێی ده‌بوو، چه‌ك هه‌ڵگرتنی و خه‌باتی شاخ و شاری به‌ڵگه بوون له‌سه‌ر ئه‌وه - نوسینه‌كانی شاهیدی لێهاتوویی و دڵسۆزی بوو به تایبه‌تی ته‌فسیری ڕامان كه كاتێكی زۆری ده‌وێ و غیره‌تی ده‌وێ –
به كورتی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د :
- زانایه‌كی ناوداری كوردستان بوو .
- زانایه‌كی روخۆشی سیماجوانی به ویقار بوو.
- پیاوێكی صالحی لێبراو بوو بۆ خزمه‌تی ئایین .
- پیاوێك بوو رۆحی جیهادیی تیا بوو و وه خه‌ڵكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌رێگه‌ی نووسین و وتاره‌كانیه‌وه ده‌عوت ده‌كرد.
- پیاوێكی ماندوونه‌ناس و خۆنه‌ویست بوو.
- پیاوێكی به محبت بوو له‌گه‌ڵ هه‌مووكه‌سدا، به‌تایبه‌ت موجاهیدان.
- پیاوێك بوو ڕقی له‌كه‌س نه‌بوو، مه‌گه‌ر كه‌سێك بێ شه‌رعیی لێ بدیایه ئه‌وكاته له هه‌مووكه‌س زیاتر ڕقی لێده‌بوویه‌وه.
- پیاوێك بوو خه‌باتی چه‌كداریی هه‌ڵبژارد له‌شاخ و شار، بۆ خزمه‌ت كردن به ئایین و خه‌ڵك ولاَت.
- پیاوێك بوو مێژوویه‌كی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی بۆخۆی تۆمار كرد كه جێی خۆیه‌تی چاكه‌كانی باس بكرێت و دۆعای قه‌بووڵ بوونی بۆ بكرێت.
ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یڵێم به‌شێكی زۆر كه‌مه له ژیانی ئه‌و مامۆستا به‌رێزه، گرنگ ئه‌وه‌یه لای خوا بۆی تۆمار كرابێ و له ریزی عوله‌ماو صالحاندا حه‌شری بكات، وه عوله‌ما هه‌رچییه‌ك بكه‌ن مه‌به‌ستیان دنیا نییه، به‌ڵكو ره‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته (لانرید منكم جزا‌ء ولا شكورا - ان ارید الا الاصلاح ما استطعت وما توفیقی الا بالله) ئه‌ویش ئه‌وه دروشمی ژیانی بوو، وه جێ ده‌ستی دیاره خوا جێگه‌ی رۆشن كات و مناڵه‌كانی صالح بكات. امین
هاورێی مامۆستا / سید غفور شێخ احمد عه‌بابه‌یلێی
له مزگه‌وتی مصعب و وتار بێژی خانه‌قای بیاره

بەروار2020/03/30سەردان 709
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د