جیابوونەوەی ژن و پیاو (تەڵاق).! (3+4).

جیابوونەوەی ژن و پیاو (تەڵاق).! (3+4).

پاشان ئەگەر پیاوەکە ھاتە سەر بڕیاری تەڵاقدان، دەبێ ئەم خاڵانەی لای خوارەوە پێش چاو بگرێت:

١) ژنەکە لەحەیزو بێنوێژیدا نەبێت.
٢) لەپاکییەکدا نەبێ، تێیدا سەرجێیی لەگەڵ کرابێت، ئەم تەڵاقە لە شەریعەتی ئیسلامدا پێی دەڵێن: (الطلاق السنی) واتە: تەڵاقی وا تەڵاقی شەرع پەسەندەو ئیسلام ددانی پیا دەنێت.

بێگومان رەچاوکردنی ئەم خاڵانە بۆ ھێورکردنەوەی گڕوکڵپەی رک و کینەی ژن و پیاوەکەیە، تا بەشکو پاش ئەوە کە پیاوەکە زانی ژنەکە لە بێنوێژیدایە، یان لە حەیز پاکەوە بووە، بەڵام لەو پاکییەدا سەرجێیی لەگەڵکردووە، ئەوسا بەپێی شەریعەتی ئیسلام دەزانێ لەکاتی ئاوادا دەرفەتی تەڵاقدانی نییە - کەھەقە موسوڵمان لەھەموو کارێکدا شەرعڕەوو سوونەتیی بێت، بێ گومان لە کاتی ئاوادا دوور نییە بیرۆکەی تەڵاقەکەش لە مێشکیا نەمێنێ. 
لەولایشەوە ئەگەر لە بێ نوێژیدا بێ، بۆ دوایی ژنەکە عیددەکەی ماتڵ دەبێء درەنگ تر دەتوانێ - ئەگەر بیەوێ- مێرد بکاتەوە، پاشانیش ئەگەر تەڵاق بەدەمیا ھاتء کەوت، دەبێ ژنەکە سێ (قرؤء – واتە: سێ پاکیی ببینێ (ئەگەر خاوەن سک وزا بێ) یان سێ مانگ دانیشێ وبمێنێتەوە (ئەگەر بچووک و نەزۆک بوو)، یان ئەگەر (حامل)ـە بوو، سکەکەی دابنێت.. لەم ماوەشدا ھێمان ژنءپیاوەکە دەتوانن یەک بگرنەوەء بچنەوە سەر خانەو لانەی خۆیان.
بەڵێ ئەم ھەموو ئاگربەسە بەدەور تەڵاقدا، ھەر لە بەر ئەوەیە کە ھەتا ترووسکاییەک بەدی بکرێ لە نێوانیاند تەڵاق نەکەوێت.. بێگومان ھەر کەسێک لەم شتانە ورد ببێتەوە دەزانێ کە ھەموو دەگەڕێتەوە بۆ ڕزگارکردنی ژنان لە عاداتء باوی سەردەمی جاھیلیەت، چونکە ژنان لەو سەردەمەدا ھەمیشە وەکو کۆیلەء کووتالڕ سەیر دەکران، مێرد چۆن تەڵاقی دەدا؟ کەیدەیویست تەڵاقی بدا، بێ سنوور بوو،بەڵام ئیسلام ھات ئەو ھەموو بێ سەروبەریییەی لە ڕیشە ھێناو ژنانی بەرز ڕاگرتء ھەقء مافی بۆ دیاری کردن وپێیگوتن: ھەر لەدایک بوو نابێ زیندە بەچالڕ بکرێء سووکایەتی پێ بکرێت... بەشوو دەدرێ – کچ بێ یان بێوەژن – دەبێ ئیزنی لێ وەربگیردرێ، ژنی خاوەن مێردە دەبێ گشت مافەکانی ڕەچاو بکرێن،کاتێ تەڵاق دەدرێت ستەمی لێ نەکرێت، تەڵاقدان لە ئیسلامدا ڕێساو یاسای خۆی ھەیە، وەکو لەم سوورەتەو لە سوورەتی (بەقەرە)دا گەلێکیان باس کران.
بێ سۆ دانانی ئەم ھەموو ئەحکامء یاسایانە بۆ ژنان.. لەبەر ئەوە نەبووە کە ژنان داوایان کرد بێت، یان پیاوان ویژدانێکیان بوو بێت بەرامبەریان، یان یەکێتی ژنانی جیھانیی، یان ژنانی ناوچەکە بەوکارە ھەڵسابێ، یان ژنان خۆیان چووبنە ئەنجوومەنی پەرلەمان و داوایان تۆمار کرد بێت ؟! نەخێر، نا، تەنھا تەلەفۆنێکیش لە ھیچ لایەکەوە نەکرا بۆ دابین کردنی ھەریەک لەو مافانە، بەڵکو تەنھا خودای میھرەبان خۆی ویستی ئەو ستەمء ناھەقیانە لەسەر ژنان نەمێنێء ژنان بگەڕێنەوە جێگای گونجاوو شیاوی خۆیان، ئەو جێگایە قورئان بۆی دیارییکردوون. خودا دەفەرموێ: ((یا أیھا النبی إذا طلقتم النساء فطلقوھن لعدّتھن..)) ئەی پێغەمبەر! کە دەتانەوێ ژنەکانتان تەڵاق بدەن، با کاتی بێت شیاوی خۆی بێت، واتە: کاتێ بێت ژنەکە خێرا دەست بکات بە ئەژماردنی عیددەی خۆی، تابەڵکو ئەوەند ماتڵ نەبێت، ئەگەر بیەوێ مێردبکاتەوە. بۆیە بۆ تەفسیری ئەم ئایەتە پێشەوا (بوخاری) لە کتێبەکەیدا ئەم فەرموودەیە دێنێ کە دەڵێ: ((عەبدوڵڵای کوڕی عومەر-خ) ژنەکەی لە (حەیز)دا تەڵاق دا! پاشان (عومەر) دەچێ بۆ پێغەرمبەری دەگێڕێتەوە، ئەویش – لەبەر ئەوە کە ژنەکە لەحەیزدا تەڵاق دراوە – تووڕە بوو و فەرمووی: ((لیرجعھا ثم یمسکھا حتی تطھر، ثم تحیض فتطھر، فإن بدا لەُ أن یطلقھا فلیطلقھا طاھرا قبل أن یمسھا، فتلک العدة کما أمرە اللە)).واتە: بابیھێنێتەوە لای خۆی رایگرێ، تا لە حەیز پاک دەبێتەوە، پاشان دیسان دەکەوێتەوە حەیزەوەء پاک دەبێتەوە، جا ئەگەر پاش ئەوە بۆی دەرکەوت تەڵاقی بدات، باکاتێک بێ پاک بێ (لە حەیز)ء سەرجێییشی لەگەلڕ نەکرد بێت، ئەمەیە مەبەستی خودا دەفەرمووێ: لە کاتی عیددەیاندا تەڵاقیان بدەن.
پێشەوا (موسلم)یش بەم جۆرە ئەو مەسەلە یە دەھێنێ و دەڵێت: ((فتلک العدة التی أمر اللە أن یطلق لھا النساء)). (ئیبن عەباس- خ) لە تەفسیری ئایەتی [فطلقوھن لعدتھن] دەڵێ: (أی لا یطلقھا وھی حائض ولا فی طھر قد جامعھا فیە، ولکن یترکھا حتی إذا حاضت وطھرت طلقھا تطلیقة) واتە: لەحەیزدا، یان لە پاکییەکدا چووبێتە لای، نابێ تەڵاقی بدات، بەڵکو دەبێ لێیگەڕێ تابۆ جارێکی تر بێ نوێژ دەبێتەوەء ھەمیسان پاک دەبێتەوە، ئەوسادەتوانێ یەک تەڵاقی بدات. کەوابوو تەڵاقدان لە ئیسلامدا کاتی بۆ دیارییکراوەو، نابێ مێرد ھەر کات ویستی وئارەزووی بوو تەڵاقی بدات.. بەڵکو دەبێ ژنەکە:

یەکەم- لە کاتی بێ نوێژیدا بێ.

دووەم- لە ماوەی پاکیشیدا مێرد نەچووبێتە لای.

سێیەم- زاناکان دەڵێن: دەرکەوتبێ سکی پڕە. حیکمەت لە دیارییکردنی کاتء ماوە بۆ تەڵاقدان، تەمەح خستنە بەر مێردەکە تا بەڵکو لەو ماوەی چاوەڕوانیەدا ھەردوولا پەشیمان ببنەوەو سەر لەنوێ ژن و مێردیی دەست پێ بکەنەوە.

(ئیبن کەسیر) دەڵێ: فەقیھەکان تەڵاقیان کردووە بەسێ بەشەوە:

یەکەم: پێی دەڵێن تەڵاقی سوننی (الطلاق السنی). مەبەست لەم تەڵاقە، ئەو تەڵاقەیە کە قورئان دەفەرمووێ: [یا أیھا النبی إذا طلقتم النساء فطلقوھن لعدّتھن..] واتە: ژنەکە دەبێ پاک بێ و، بێ نوێژ نەبێت و سەرجێشی لەگەلڕ نەکرا بێ. ئەم تەفسیرەش رای (ئیبن عەباس)ء (ئیبن مەسعود)ـە. ھەر لەبەر ئەمەیە کە زاناکان بۆ کەوتنی تەڵاق سێ خاڵیان دیارییکردووە:

أ- دەڵێن (أن یکون الطلاق طلقة واحدة). واتە: دەبێ یەک تەڵاقی بدات.
ب– أن یکون فی طھر لم یخالط الزوج فیە زوجتە) واتە: تەڵاقەکە دەبێ لەو پاکییەدابێ کە ژن و پیاوەکە پێکەوە سەرجێیان نەکردبێ.
ج- أن تکون ھناک ضرورة تقتضی الطلاق، أو سبب یدعو إلیە) واتە: دەبێ کارێکی پێویستء زەروور ھەبێت لە تەڵاقدانەکەدا. جا ئەگەر ئەم مەرجانە ڕەچاو کران و تەڵاقدرا، دیارە ئەو تەڵاقە حەڵاڵەو دەبێتە (تەڵاقی سوننی)، خۆ ئەگەر یەکێ لەو خاڵانە جێبەجێ نەبوو وتەڵاقیشدرا، بێ شک ئەو تەڵاقدانە حەرام و قەدەغەیە.

ئینجا تەڵاقی سوننی دەبێتە دوو بەشەوە: (أحسن) و (حسن). 

تەڵاقی (ئەحسەن) ئەوەیە: کە مێرد یەک تەڵاقی ژنەکەی بدا‌و، ژنەکەش لە سووڕی مانگانەیدا نەبێ‌و سەرجێیشی لەگەڵ نەکردبێت، واتە: ئەمە باشترین و پەسەندتریی جۆرەکانی شێوەی تەڵاقدانە. چونکە ھاوەڵان – خودایان لێ ڕازی بێت – ھەمیشە ئەوەیان لا پەسەند بووە کە ژنان یەک تەڵاق بدرێن، ئەو کات لەبەردەم ژن و پیاوەکەدا فوورسەت ھەیە و دەتوانن پەشیمان ببنەوەو بۆ جارێکی تر ژن و مێردی دەست پێ بکەنەوە.

تەڵاقی (حسن)یش ئەوەیە کە مێرد بە سێ جاران و لە سێ (طھر)داو ھەر جارەی تەڵاقێکی ژنەکە ی بدات، ئەگەرچی پێشەوا (مالیک) ئەمەش بە(بیدعە) دادەنێ، چونکە ئەو دەڵێ تەڵاقدان دەبێ ھەر بەیەک تەڵاق بێت.

دووەم: تەڵاقی بیدعیی: تەڵاقی بیدعیش ئەوەیە کە بەیەکجار ھەر سێ تەڵاقەکەی بدات. بێگومان تەڵاق لەو حاڵەتەدا،یان لە حاڵتی (حەیز)دا، یان لە حاڵتی (طھر)ێکدا مێرد سەرجێی لەگەڵ کردبێت، کارێکی حەرام و قەدەغە کراوە.. چونکە بە پێغەمبەریان ﷺ راگەیاند کە فڵانەکەس ھەر سێ تەڵاقەی ژنەکەی داوە! ئەوسا ئەویش تووڕە بوو ‌و ھەڵسایەوە‌و فەرمووی: ((أیلعب بکتاب اللە وأنا بین أظھرکم)) ئایا ئەوە مەسخەرە بە قورئان دەکرێ، کە ھێشتا من ماوم و نەمردووم؟! پیاوێک لە ئامادەبووان ھەڵساوەو گوتی: ئەی پێغەمبەر! ئەرێ نەچم لە باتی ئەو گوناحەی بیکوژم؟. ئیتر زاناکانیش لەمەوە دەکەونە کێشەوەو دەڵێن: ئاخۆ ئەو تەڵاقە بکەوێ، یا نەکەوێ ؟ ھەر لەمەیشەوە بوونەتە سێ دەستەوە:

دەستەی یەکەم- کە (شیعەی ئیمامیش) لەم دەستەیەن– دەڵێ: ھیچ تەڵاقێکی پێناکەوێت. 
دەستەی دووەم- کە ھەر چوار پێشەواکە لەم دەستەیەن - دەڵێ: ھەر سێ تەڵاقەکە دەکەوێ.
دەستەی سێیەم- (کە لەسەردەمی پێغەمبەر‌و خیلافەتی ئەبووبەکرو سێ سال لەخیلافەتی عومەر کاری پێکراوەو ئێستاش زۆرینەی شیعەی ئیمامی رایان وایە) دەڵێ: یەک تەڵاقی (رەجعیی) پێدەکەوێت. سەرەڕای (ئیبن تەیمیە)و (ئیبن قەییم)ی شاگردیی. بێ گومان ھەر یەکەش لەم سێ ڕایە بەڵگەی خۆیانیان ھەیەو لە جێگەی خۆیدا باسیانکردووە، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوە باسەکەمان درێژتر نەبێ کورتمان کردەوە. لەناو زاناکاندا کێشەیەک نییە کە ھەر کەسێک بە شێوەی (سوننی) تەڵاق نەدات بە گوناحبار دەژمێردرێ، بەڵکو کێشە لە کەوتن و نەکەوتنی تەڵاقەکاندایە. ھەر چوار مەزەبەکە (حەنەفیی، مالیکیی، حەنبەلیی، شافیعیی) دەڵێن ھەر چەند تەڵاقەکە بیدعیش بێت، ھەر دەکەوێ. جەماوەری شیعەی ئیمامی و (ئیبن حەزم) و (ئیبن تەیمیە)و قوتابخانەکەی ئیبن تەیمییە دەڵێن: یەک تەڵاقی رەجعیی پێدەکەوێ، ھەر کەسیش لەجێگەی خۆیدا، درێژەی بە بەڵگەی خۆی داوە.

(المُفصل فی أحکام المرأة...) دەڵێ: (ئیمامی طحاوی) دەڵێ: دەستەیەک پێیان وایە کە ئەگەر پیاوێک بەیەکجار سێ تەڵاقەی خێزانەکەی بدات، یەک تەڵاقی دەکەوێت، بەڵام زۆربەی زانایان دەڵێن: ھەر سێ تەڵاقەکەی دەکەوێت).
(ئیبن تەیمییە) دەڵێ: (وإن طلقھا ثلاثا فی طھر واحد بکلمة واحدة او کلمات مثل أن یقول: أنت طالق وطالق وطالق. فھذەِ للعلما‌ء - من السلف والخلف - فیە ثلاثة أقوال، سوا‌ء کانت مدخولا بھا أو غیر مدخول بھا... وھذەِ الأقوال ھي:
الأول – أنە طلاق مباح لازم، وھو قول الشافعی وأحمد فی الروایة القدیمة منە، إختارھا الإمام الخرقی الحنبلی.
الثانی – أنە طلاق مباح لازم، وھو قول مالک وأبی حنیفة وأحمد فی الروایة المتأخرة عنە، وھو منقول عن کثیر من السلف من الصحابة والتابعین.
الثالث – أنە طلاق محرم، ولا یلزم منە إلا طلقة واحدة. وھذا القول منقول عن طائفة من السلف والخلف من أصحاب رسول اللە ﷺ مثل الزبیر بن العوام، وعبدالرحمن بن عوف. ویروی القولان عن علی وإبن مسعود وإبن عباس. وھو قول کثیر من التابعین ومن بعدھم مثل طاوس ومحمد بن إسحاق، وھو قول داود – صاحب المذھب الظاھری – وأکثر أصحابە، وھو قول بعض أصحاب أبی حنیفة ومالک وأحمد بن حنبل. ویروی ذلک عن أبی جعفر محمد بن علی بن الحسین، وابنەُ جعفر بن محمد، ولھذا ذھب إلی ذلک من ذھب من الشیعة.
الرابع – وأما القول الذی قالە بعض المعتزلة والشیعة، وھو أنە لایلزمە شی‌ء. فھذا لایعرف عن أحد من السلف. (مجموعة الفتاوی شیخ الاسلام ابن تیمیة/ المجلد:٣٣ص٨-٩.

کورتەی بۆچوونی (ئیبن تەیمیە) ئەمەیە کەدەڵێ: ئەگەر ژنێک – سەرجێی لەگەلڕ کرابێ، یا نا – مێردەکەی لە (طھر)ێکدا سێ تەڵاقەی بدات بەیەک ڕستە، وەکو ئەوە بڵێ: (أنت طالق ثلاثا) یان بە ھەر جۆرێکی تر،سەبارەت بەمە زانایانی (سەلەف) ‌و (خەلەف) سێ قسەیان ھەیە:

یەکەم – دەڵێن: تەڵاقی وا موباحەو تەڵاقەکەشی دەکەوێ. ئەوەش قسەی ئیمامی شافیعیی‌و ڕیوایەتێکی کۆنی ئیمامی ئەحمەدی حەنبەل.

دووەم- دەڵێ: ئەو تەڵاقە حەرامەو لەگەڵ ئەوەشدا دەکەوێ. ئەمەشیان وتەی (ئیمامی مالک،ئیمام ئەبوو حەنیفە،ئیمام ئەحمەد) لە ڕیوایەتێکی ئەم دوایییەیدا‌و، زۆربەی (سەلەف)ی ھاوەڵان‌و پاشینانیش پەسەندیان کردووە. 

سێیەم – دەڵێ: تەڵاق بەو شێوەیە حەرامە، بەڵام یەک تەڵاقی پێدەکەوێ. ئەم بۆ چوونەش لە تاقمێک لە ھاوەڵانەوە وەرگیراوە، وەکو: (زوبەیر‌و عبدالرحمان). وە لە (عەلی کوڕی ئەبوو تالیب)‌و (ئیبن مەسعوود) ‌و (ئیبن عەباس)یشەوە ھەردوو بۆ چوونەکە ھاتووە، کە ئەمەیش قسەی زۆربەی پاشینان‌و پاشینانیانە وەکو (تاووس، محمد ئیبن ئیسحاق، داودی (ظاھری) خۆی زۆرینەی ھاوەڵانی.... وەلە ھەندێ لە ھاوەڵانی (ئەبوو حەنیفە)‌و (مالیک)‌و (ئەحمدی حەنبەل)یشەوە ریوایەت کراوە، وە لە (ئەبوو جەعفەر- محمد بن علی بن الحسین – و (ئیبن جعفر بن محمد)یشەوە ھاتووە، لەبەر ئەمەیشە کە برایانی شیعە ھێندێکیان بۆچوونیان وایە.

چوارەم – ڕاوبۆچوونی ھەندێ (موعتەزیلە) ‌و (شیعە)یە کە دەڵێن بە رستەی (أنت طالق ثلاثا فی مجلس واحد) ھیچ ئاسەوارێکی لێناکەوێتەوە. واتە: تەڵاقی پێناکەوێت،بەڵام ئەم قسەیە لە ھیچ کەسێک لە (سەلەف)ەوە نەکەوتۆتەوە.
(ئیبن قەییم)یش سەبارەت بە قسەیەکی ئاوا کەدەڵێ: (أنت طالق ثلاثا بکلمة واحدة) دەڵێ چوار قسە ھەیە، ئەمیش لە ڕاوبۆچوونەکانی (ئیبن تەیمیە) دەچێ، ئەگەرچی جیاوازییەکیش ھەبێ. (المفصل) لەسەر باسەکەی دەچێ و دەڵێت: (قول الجمھور: وقوع الطلاق ثلاثا بلفظ الثلاث).
لە کتێبە فیقھیەکاندا ھاتووە: کە سێ تەڵاقە، ئەگەرچی بەیەک ڕستەش بێت، وەکو (أنت طالق ثلاثا) بەلای ئیمامی شافیعی‌وئیمامی مالیک‌و (ئیبن حەزم)ـەوە دەکەوێ‌و (بیدعە)ش نییە، وە بەلای (حەنەفی)‌و(زەیدیی)یەکانیشەوە دەکەوێ، بەڵام بە (بیدعە)ی دادەنێن. بەلای (حەنبەلیە)کانیشەوە ھەر سێ تەڵاقەکە دەکەوێ، بەڵام لەڕیوایەتێکدا بە (بیدعە)ی دادەنێن، لە ڕیوایەتێکی تردا بە (بیدعە)شی نازانن. (جەعفەر)یەکانیش ھەراو کێشەیانە تێیدا، ئەگەرچی زۆرینەیان دەڵێن: یەک تەڵاق دەکەوێ.بەڕێز (عبد الکریم زەیدان) پێش ئەوە قسەی پەسەند لەو قسانە ھەڵبژێرێ دەڵێ: ئەم مەسەلەیە، مەسەلەیەکی ئیجتیھادی خیلافیە، کەوا بوو دروست نییە تانەو تەشەر لە ھیچ خاوەن قسەیەک – لەوانە – بدرێت، ھەر وەک ڕەوانیە بەھیچ کامێکیان بڵێیت: (شاذ)ـە، یان ھەندێ قسەی ناشیرینیان ئاڕاستە بکرێ.
وە دەتوانرێ – بەپێی ھەڵبژاردنیان – کار بەھەر یەک لەوانە بکرێ، واتە: ئەوەیان کە دەڵێ: ھەر سێ تەڵاقەکە دەکەوێ، یان ئەوەیان کە دەڵێ: یەک تەڵاق دەکەوێ، چونکە لەپێشەوە باسمان کرد کە ھەر قسەیەکیان چەندین ھاوەلڕ‌و زانای پاشینان خاوەنینی‌و ھەر کەسیش بەڵگەی خۆی ھێناوە.. ئەو قسەیە نەبێ کە دەڵێ: (أنت طالق ثلاثا) ھیچ تەڵاقێکی پێناکەوێ، چونکە ھیچ بەڵگەیەکی بەدەستەوە نییە.
پاشان (زەیدان) دەڵی: (والذی أمیل إلی الأخذ بە من ھذە الأقوال التی ذکرناھا، ھو القول بأن الطلاق الثلاث بلفظ واحد، أو بتکریر لفظ (أنت طالق) ثلاث مرات فی مجلس واحد، أن الطلاق بھاتین الصیغتین یقع واحدة رجعیة، وھذا القول أرفق بعامة المسلمین وأقرب إلی تحقیق المصلحة المشروعة للأسرة المسلمة، بالإضافة إلی مالھذا القول من مستند شرعی قوی). واتە: لەبەر بارسووکی بەکاروباری موسڵمانان‌و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی خێزانە موسڵمانەکان،من بۆ خۆم ئەو قسە ھەڵدەبژێرم کە دەڵێ ئەو ڕستەیە یەک تەڵاقی ڕەجعیی پێ دەکەوێت.
بەڕێز دکتۆر (مصطفی الزلمی) دەڵێ: الترجیح: إننی لست من أھل الترجیح ولا أدعی ذلک، ولکن ترجیحی ھذا لیس الا إعادة مختصرة لما قالە السلف والخلف بصرد ھذە المسئلة الخطیرة فی حیاة الملایین من المسلمین...واتضح لنا من الإستعراض السابق أنھامسئلة خلافیة منذ صدر الاسلام إلی یومنا ھذا، وتبین لنا أن أدلة کل طرف ھی أدلة ظنیة لاتدل علی الحکم دلالة قطعیة، إذن حکم المسألة متنازع فیە...) واتە: ئەگەرچی من خۆم بە ئەھلی (تەرجیح) نازانم، بەڵام کورتەیەکی ڕاوبۆچوونی زانایانی (سەلەف)‌و(خەلەف)م لەم مەسەلەدا ھێناوەودەڵێم: ئەم مەسەلە سامناک‌و گرنگە لە ژیانی ملیۆنەھا موسڵماندا... وە بەشەن و کەو کردنی بەڵگەی زاناکاندا دەردەکەوێت ھەر لەسەرەتای ھاتنی ئیسلامەوە تائێستا ئەم مەسەلەیە، مەسەلەیەکی (خیلافییە)، وەبەڵگەی ھەر لایەکیشیان (ظنیە)‌و ناگاتە پلەی (قطعیی) و ھەریەکەشیان ھەڵدەگرێ ڕاست بێ و، ھەڵیش دەگرێت (خەگڕ) بێت.. جا ئەو بەڕێزە بۆ پشتگیری لە بۆچوونەکەی پتر لە (١٤) بەڵگە لە کتێبەکەیدا دێنێتەوە، بەڵام لێرەدا دەرفەت نییە بییان ھێنین. 

تێبینی:
منیش وەکو خەمخۆرێکی ئیسلام، داوا لە ھەموو زاناو دانا بەڕێزە ئیماندارەکان دەکەم، بەچاوێکی حورمەت‌و ڕێزەوە تەماشای ھەموو زانایانی پێشوو بکەن، ئەوانەیان ھەردەم لەبەر ڕۆشنایی ئایەت‌و فەرموودەکاندا، لە ھەوڵدا بوون بۆ (استنباط) و (اجتھاد) بۆ پێشھاتەکان، وەبە چاوی ئیعتیبارەوە سەیری ڕاوبۆچوونی موجتەھیدەکان بکرێ، بەتایبەت ئەو مەسەلانە کە ئیجتیھادیی‌و خیلافین، وە پێویستە بە لێزانانە مامەڵە لەگەلڕ ڕاوبۆچوونە جیاوازەکان بکرێ، وە ڕای ھەرکامێکیان بۆ جێگاو شوێنی خۆی سوودی لێ وەربگیردرێ، وە با سەیری خاوەن کێشەکە بکرێ، بزانرێ ئەگەر پیاوێکی صاڵح‌و چاک‌و منداڵدارە، یان پیاوێکی خراپ‌و تەڵاقخۆر‌و مەشروبخۆرە، بۆ ھەرکامێکیان فەتوایەک ھەڵبژێردرێ پڕ بەکاڵای! پێویستە ئێمە ئیسلام زۆر بەڕێزترو گەورەتر لە (مەذاھیب)ـەکان تەماشا بکەین، وەسەیری جیھاد‌و میحنەت‌و دڵسۆزییان بۆ شەریعەتی ئیسلام بکەین، پێویستە (تعصب)‌و دەمارگیریی مەزھەبی وەلا بنێین، پێویستە تەماشای بەھێزیی‌و لاوازیی فەتواکە بکەین، ئیتر خاوەنەکەی لەھەر مەزەبێک ببێ. پێویستە ئەمڕۆ بە لێزانانەتر بڕۆینە گۆڕەپانی ژیانەوە، تا بتوانین سوود لەو ھەموو قوتابخانە فیقھییانە وەربگرین خۆیان ماندو کردووە بۆ ئیسلام، چونکە ھەموویان ماڵی ئیسلامن‌و، بەپێی (إختلاف أمتی رحمة)یش بێت – ئەگەرچی لاوازیشە - دەتوانرێ بۆ ھەر بوارێک سوود لە فەتوای یەکێ لەو بەڕێزانە وەربگیردرێ، بەتایبەتی لەبەر ئەمە کە ھەر یەکەیان بەڵگەی ھەیە‌و، مەسەلەکەش خیلافییە‌و بەڵگەکانیش (ظه‌ننی)ین، نەک (قەطیعیی).


نووسینی: شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود - کتێبی/ ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا

بەروار2020/04/02سەردان 3635