شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە.

شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە.

(إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ أَن يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ) شەیتانى گەورە (ئیبلیس) نەبێ، ئەو ملى نەداو، ئیبایکرد لەگەڵ کڕنووش بەران بێت!! چونکە شەیتان وەک خۆى دەڵێ لەئاگرە، فریشتەیش لە نوورە، ئەو هەمیشە سەرپێچى دەکات، ئەمانیش بەهیچ شێوەیەک نافەرمانى ناکەن، وە بەیەقین وەک زانایان دەڵێن شەیتان لەڕشتەى فریشتە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوە کە لە هەموو شوێن و جێگایەکدا لەگەڵیاندا بوو، ئەویش بەر فەرمانەکەى خوا کەوت بۆ سوژدە بردن بۆ ئادەم (شێخ حەسەنى بەصریی/ خوا لێى ڕازى بێت) دەڵێ: (والله ما كان إبليس من الملائكة طرفة عين) سویند بەخوا ( ئیبلیس) هیچ کات بەئەندازەى چاو ترووکانێکیش فریشتە نەبووە.، (ئیبلیس) لە ئاگرێکى بڵێسەدارو بە هاڵاو دروستکرد، پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: ((لما صور الله تعالى آدم ﷺ في الجنة، تركه الله ماشاء أن يتركه، فجعل إبليس يطيف به ينظر ما هو فلما رآه أجوف عرف أنه خلق خلقا لا يتمالك)).( موسليم. في البر والصلة (2611) باب (31). ) واتە: هەر کە خواى جوانکار وێنەو نەخشەى ئادەم پێغەمبەرى ﷺ کێشاو چەندە مەیلى بوو لە بەهەشتدا هێشتیەوە، شەیتانیش بەدەوریدا هەر دەهات و دەچوو، ئەوسا سەیریکرد ناوەوەى بۆش  و خاڵییە، ئیتر زانى ئەوە دروستکراوێکە تواناى بەسەر ئارەزووى خۆیدا نابێ و، ئەو دەتوانێ بە ئاسانى هەڵیخەڵەتێنێ.

 والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/02سەردان 124