زێدە رۆیی خاوەن نامەکان.
زێدە رۆیی خاوەن نامەکان.
(ا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ) ئەى خەڵکانى خاوەن نامە.! هەڵەڕۆیى و زێدەڕۆیى لە دینەکەتاندا مەکەن، شتێ ڕاست نەبێ ئێوە دەربارەى خودا مەڵێن.، فەلەکان دەربارەى مەسەلەى عیساﷺ زۆر لە سنوور دەرچوون و، گەیاندیانە ڕادەى خواو بە خوا زانین ! پێغەمبەریش ﷺ دەفەرموێ:
((لا تُطْروني كما أَطْرَتِ النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبده، فقولوا عبدالله، ورسوله)).( صحيح البخاري/ 3277. ) ئیمامى بوخاریش بەم شێوەیە ئەم فەرموودەیەى هێناوە: ((فإنما أنا عبد فقولوا: عبدالله ورسوله)).( فتح الباري / 6 / 551.) واتە: خەڵکینە! لەبارەى منەوە زێدەڕۆیى مەکەن، وەکو گاورەکان دەربارەى عیسا هەڵەڕۆییان کردو ئەوەندەیان پیا هەڵدا، کردیانە کوڕى خوا ! بەڕاستیى من تەنها بەندەیەکم، ئێوەش لەبارەى منەوە هەر ئەوەندە بڵێن کە: من تەنها بەندەو ڕەوانەکراوى خوام ( إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِّنْهُ) (مەسیح کوڕى مەریەم) هەر پێغەمبەرى خوا بووە، خواى بەتوانا، وشەى خۆى هاویشتە ناو پزدانى مەریەم و گیانێکیشە لە خوداوە، (جوبریل)ى نارد بۆ ئەنجامدانى ئەو کارە، ئەویش هەر چۆنێ پێى سپێردرابوو کارەکەى ئەنجامدا، وەکو خوا بۆ خۆیشى لەسوورەتێکى تردا دەفەرموێ: ( ماالمسيح ابن مريم إلا رسول قد خلت من قبله الرسل وأمه صديقة كانا يأكلان الطعام ..) مائدە/75. یان دەفەرموێ:
( إن مثل عيسى عند الله كمثل آدم خلقه من تراب ثم قال له كن فيكون ) ئالى عیمران/59. واتە: نموونەى (عیسا)ش بەلاى خواوە، هەر لەنموونەى ئادەمە، لەگڵ دروستى کردوو پاشان پێیگوت: ببە بە ئادەم، ئەویش خێرابوو، عیساشى هەر ئاوا دروستکرد، ئێوەیش لەوە بەولاوە مەچن، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: (( من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأن محمدا عبده ورسوله، وأن عيسى عبدالله ورسوله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، وإن الجنة حق، والنار حق، أدخله الله الجنة على ماكان من العمل )).( فتح الباري / 6 / 546. ) واتە: ئەوى ئەو شایەتیە بدات کە: غەیرەز خوا خوایەکى تر نیە شیاوى پەرستن بێت، تاک و تەنیاو بێ شەریک و بێ هاوبەشە، (موحەممەد)یش ﷺ بەندەى خوایەو خۆى ناردوویەتى، عیساش بەندەو پێغەمبەرى خوایەو ئەو ناردوویەتى و بە بڕیارو فەرمانى ئەو بووەو هاویشتوویەتى پزدانى خاتوونە مەریەم و، ڕۆحێکە لەلایەن خۆیەوە و، ددانیش بنێت بەڕاستى و دروستیى بەهەشت و دۆزەخدا.. ئیتر بێ سۆ "کارو کردارى هەر چۆنێ بێت" خواى گەورە دەیباتە بەهەشتەوە.
ئەحمەد كاكه مەحموود
بەروار2020/04/02سەردان 828
شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا. جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا. سەبارەت بە چۆنیەتی دابەزینی باوکە ئادەم و دایە حەوا. جوولەکە جبریل بەدوژمنى خۆیان دەزانن. جێنشین و خەلیفە (ولاية العهد). وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان . هەرکە تاعوون و هەر پەتایەکى تر بڵاوبوويەوە دوورى لێبگرن.! ماناو واتاى (موحکەم و موتەشابیە). ماناو بێژەى (سەید) بەلاى شەرعزانەکانەوە. زێدە رۆیی خاوەن نامەکان. جیاوازى نێوان غەنیمەت و فەیئ. شەیتان لە ڕشتەى فریشتە نیە. بەڕاستى یاجوج و ماجووج لەم وڵاتەدا بەد فەڕوو خراپەکارن. ئەو بەندە زۆر زانایە لە (مەجمەعولبەحرەین) دایە.! ئەسڵى ئاسمان و زەویی.