دیداری به‌رێز كاك شوان هه‌ورامی نووسه‌رو روناكبیر

دیداری به‌رێز كاك شوان هه‌ورامی نووسه‌رو روناكبیر و دۆست و هاوكاری مامۆستا له راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییدا
وه‌ڵامی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به زانای پایه‌به‌رز: مامۆسـتا مـهلا ئهحمـــهد كاكه مهحمـــوود
پ 1 ) سه‌ره‌تای ناسینتان و بیره‌وه‌ریتان له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی و شتێك له‌و بیره‌وه‌ریانه باس بكه‌ن ؟
وه – پێش له‌وه‌ی كه ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه وه‌كو دۆست و برای ئیمانیی بناسم، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی وتار‌و نوسینه‌كانیه‌وه ناسیم، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته له كۆمه‌ڵگه‌ی زۆره ملێی سیروان پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه بوو، مامۆستا له وتاره زیندووهكانیدا په‌نجه‌ی ده‌خسته سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كانی رۆژو رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕی به‌عس ده‌بوویه‌وه، كه ئه‌و شێوازه‌ی وتاردانی ئه‌و كات و ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت هێشتا نوێیه، كه زانایه‌كی ئاینیی قسه‌ی دڵی خه‌ڵك و كێشه‌كانیان بهێنێته ناو میحرابی مزگه‌وت و چاره‌سه‌ری ئیسلامییشیان بۆ دابنێت، ئه‌مه له كاتێكدا بوو رژێم ده‌یه‌ویست ته‌وژمی ئیسلامیی له كونجی حوجره‌كانی مزگه‌وتدا قه‌تیس بكات و به نۆكه‌ری ئێرانیان له قه‌ڵه‌م بدات و بیانترسێنێ له ئاكامی وته‌و نووسینه‌كانیان، نۆكه‌رانی رژێم ئه‌و كات له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به تووندیی چاودێریی ته‌وژمی ئیسلامی‌یان دهكردو كار گه‌شتبوویه ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی به‌عس له هه‌ڵه‌بجه دۆسییه‌یه‌ك به ناوی دیارده‌ی ئاینیی له هه‌ڵه‌بجه ( الظاهرة الدینیة فی حلبجة ) بكه‌نه‌وه‌و رۆژانه چاودێریی جموجووڵه‌كان بكه‌ن، له‌وكاته‌دا وتاردان و نووسین نه‌ك هه‌ر هونهربوون، به‌ڵكو له‌و جۆره هونه‌رانه بوون كه به‌خوێن دهنوسرانهوهو نووسه‌ر ده‌بوو پێش هه‌ر نووسین و وتارێك بیزانیایه كه ئه‌و وته‌و كرده‌یه یه‌كسانه به هه‌ڵبژاردنی مردن. . به‌نده له وه‌ها ههلومهرجێكداو له‌ساڵی 1984 دا‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستای نووسه‌رو رووناكبیردا یه‌كترمان ناسیی و دواتریش له‌ناو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی چه‌كداریدا باشتر یه‌كمان ناسیی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ردوولامان له بواری راگه‌یاندن و سیاسه‌ت و بانگخوازیی و نووسیندا یه‌كمان ده‌گرته‌وه له هه‌ندێ قۆناغی هه‌ستیاردا پێكه‌وه كارمان دهكردو زۆرباش له یه‌كتر ده‌گه‌یشتین .
پ 2 ) جه‌نابتان كه‌سایه‌تیی مامۆستا‌و جیهادو خه‌باتی به نووسین و چه‌ك له ساڵه‌كانی 1980 وه دژی رژێمی خوێناویی به‌عس چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وه – له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌م به هه‌لومه‌رج و كهشو هه‌وای سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌شه كرد كه رژێم بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و عێراقی خوڵقاندبوو، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر جموجوڵێكی ئیسلامیی هه‌ر ساتێكی به‌رانبه‌ر بوو به شه‌هیدبوون، وتنی وشه‌یه‌كی هه‌ق به‌رانبه‌ر به تاغوتی به‌عس له‌و سه‌رده‌مه‌دا له هه‌ڵگرتنی چه‌ك و شاردنه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی ترسناكتربوو، كه‌واته مامۆستا له لایه‌ك میحرابی مزگه‌وتی كردبوویه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌ریی به‌عس و له لایه‌كی تریش به نووسینه‌كانی پانتاییه‌كی تری گه‌وره‌ی له‌ناو هزری خوێندكاران و رووناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا پڕ ده‌كرده‌وه . نووسینیش هه‌روا گۆتره نه‌بوو، چونكه له لایه‌ك رووبه‌رووی به‌عس دهبوویتهوهو له لایه‌كی تریش ته‌وژمی ماركسیی له‌و كاته‌دا له‌ناو لاوان‌دا گه‌شتبووه چڵه‌پۆپه‌ی، له‌لایه‌ك به‌عس به شێوه‌ی فیزیكیی ته‌وژمی ئیسلامیی سه‌ركوت ده‌كرد له لایه‌كی تریش ته‌وژمی ماركسیی كوردستان دژی دهوهستایهوهو به ئه‌فیون و سڕكه‌ری مێشكی گه‌لانی ناوده‌برد، ئای چه‌ند جیهادێكی گه‌وره‌بوو كه مامۆستای زانامان كتێبی ناوازه‌ی " سه‌ربه‌ستیی له ئیسلامدا "ی بڵاوكرده‌وه، ئای چه‌ند گرنگ بوو "وته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به‌خوا" ی نووسیی، له كاتێكدا هه‌وڵده‌درا لاوانی كورد بۆ خه‌بات و تێكۆشان بكرێنه ماركسیی، چونكه وه‌كو ئه‌مرۆ سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا بوون مۆدێلی سه‌رده‌مه، ئه‌و كاته‌ش مۆدێلی خه‌بات له دژی سته‌مكاریی و سه‌رمایه‌داریی ده‌بوو به ماركسییه‌ت بكرێت !!
پ 3 ) بانگه‌واز و هیجره‌ت و جیهاد سێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری ئیسلامییه ، پێتان وایه ئه‌م لایه‌نانه له ژیانی مامۆستادا ڕه‌نگی دابوویه‌وه ؟
وه - بێگومان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ خۆی پێش كۆچكردنی جه‌سته‌یی بوو بۆ جیهادی چه‌كداریی، كۆچكردن بوو له‌و واقیعه تاڵه‌ی كه تاغوتی به‌عس خوڵقاندبووی به‌ره‌و سه‌نگه‌ری هه‌ڵوێست نواندن كه دادپه‌روه‌ریی بۆ كۆمه‌ڵگه بگێڕێته‌وه ، كاتێكیش بۆ تێكۆشان له دژی به‌عس كۆچیكرد یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهاد له كوردستاندا، ئه‌م زانا تێكۆشه‌ره جیهادی نووسین و گوتاری له‌گه‌ڵ جیهادی چه‌ك و كردار‌و جیهادی بانگه‌وازی له‌گه‌ڵ جیهادی سیاسیی كۆكرده‌وه، له‌م رووه‌وه مامۆستای زانا وه‌كو میراتگرێكی دڵسۆزی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلی الله علیه وسلم) ڕه‌فتاری كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌وه تا دوا ساتی ژیانی سازشی نه‌كرد .
پ 4 ) ئایا بوونی زانایانی ئیسلامیی له ناو بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندا تا چه‌نده پێویسته و نه‌بوونیان كاریگه‌ریی خراپیی ده‌بێت له‌سه‌ر كار‌و جموجوڵی سیاسیی و ڕێكخراوه‌ییان ؟
وه – بوون و حزووری زانای ئاینیی له بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندا نه‌ك هه‌ر پێویسته، به‌ڵكو ناكرێ بزاڤی ئیسلامیی به‌رپا بكرێت به‌بێ بوونی ئه‌وان له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌یدا، چونكه زانای ئایینی راڤه‌ی ده‌ق و تێكستی قورئان و سوننه‌ت ده‌كات و ده‌یانكاته پێوه‌ری بزاڤه‌كه، له‌به‌رئه‌وه ناكرێ به بێ زانا ئه‌و رێگه‌یه ببڕدرێت و ئه‌و كاروانه بگاته مه‌نزڵ . ئێمه كاتێ توێژینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی ئیسلامیی ده‌كه‌ین، زۆربه‌ی ئه‌و ته‌وژم و ئاینزایانه‌ی كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا درووست بوون و به‌لاڕێدا چوون ، به هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت نه‌گه‌یشتوون، به‌وه‌ی كه ته‌نها سهركێڵانه ده‌قه‌كانیان لێكده‌دایه‌وه و له قوڵایی ما‌نایان بێ ئاگابوون . ئێستاش ئه‌و ته‌وژمانه‌ی كه زانای تێگه‌یشتوویان تێدا نیه ده‌بینین ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌وه و دوای زیانێكی گه‌وره له موسوڵمانان ئینجا به ئاگا دێنه‌وه، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : "هلك الناس إلا العالمون، وهلك العالمون إلا العاملون، وهلك العاملون إلا المخلصون، والمخلصون علی خطر عظیم" . . كه‌واته بوونی زانا‌و پسپۆڕی ئاینی و زانا گه‌لێك چه‌نده شاره‌زابن به فیقهی شه‌رعی له‌وه‌ش زیاتر شاره‌زابن به فیقهی واقیع پێویستیی قۆناغه‌كانی كاری ئیسلامین ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێته زامنی سه‌ركه‌وتنی ته‌وژمی ئیسلامیی له هه‌ر جێگه‌یه‌كدا بێت .
پ5 ) له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییماندا زانایان ره‌مزی خه‌بات و یه‌كڕیزیی بوون و له كاروانی خه‌بات دوا نه‌كه‌وتوون ، ئایا ئه‌م حاڵه‌ته له ئێستادا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و زانایان له كوێی ڕووداو و گۆڕانكارییهكاندان؟
وه – بێگومان مزگه‌وت و خوێندنگه ئیسلامییه‌كانی كوردستان بنكه‌و مه‌كۆی زانست و وڵاتپارێزیی بوون له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا، چونكه زاناكانمان به ته‌نها هێمای ئایین په‌روه‌ریی نه‌بوون، چونكه ئه‌وان چاك تێگه‌یشتوون له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت و زانیویانه چه‌مكی نیشتمانپه‌روه‌ریی و دینپهروهریی دوو شاباڵی خواپه‌رستین و ناكرێ بابای خواپه‌رست خاوه‌نی نیشتمان نه‌بێت و به‌بێ نیشتمانیش ئه‌ی ئه‌و دینه له كوێدا به پراكتیك جێبه‌جێی بكات ؟ !
به‌ڵام بۆ وه‌ڵامی بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاره‌كه ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ندێ كه‌مته‌رخه‌می زانایان خۆیان و ئه‌و پلان و پیلانانه‌ی كه دووژمنانی ئیسلام دایانناوه، توانیویانه تا راده‌یه‌كی زۆر ڕۆڵی ئه‌و چینه پێشڕه‌وه كاڵ بكه‌نه‌وه، مه‌خابن زانایانی پێشوو ئاماده نه‌بوون بچنه باره‌گای ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی كه به‌ناوی ئیسلامیشه‌وه فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، چ جای ئه‌وه‌ی بچنه ناو رێكخراوێكی سه‌ر به‌پارتێكی عه‌لمانیی كه بڕوای به فه‌رمانڕه‌وایی دین نیه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه زۆربه‌ی موسوڵمانه‌و ده‌بێ دین كاروباره‌كانی ژیانی ڕێك بخات . ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و زانایان ده‌بێ خۆیان هیممه‌تی تێدا بكه‌ن و چاكی بكه‌نه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانیش ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه دڵسۆزانه پشتیوانی‌یان لێ بكه‌ن، چونكه به‌خته‌وه‌ریی دونیا‌و دوا رۆژ له‌وه‌دایه .
پ6 ) جه‌نابتان تێڕوانینتان بۆ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌ك مه‌لا و سیاسهتمهدارو پاشان نووسه‌ر و موفه‌سیر و شۆڕشگێڕ چۆنه ؟
وه – پێشتر ئاماژه‌م به زانایی و بوێریی مامۆستا له بواره‌كانی وتار‌و نووسیندا كرد، ئه‌و رۆڵه ئاشكرا‌و به‌رجه‌سته‌یه، دواتریش باسی كاری سیاسیی دێته پێشه‌وه كه به‌ڕێزیان هه‌تا دوا ساتی ته‌مه‌نیان له ناوه‌ندی بڕیاری پارتێكی سیاسی‌دا كاری كردووه‌و ئه‌مه ئاستی توانای سیاسیی به‌رێزیان نیشان ده‌دات، ئه‌وه‌ی كه كه‌متر باسی لێوه كراوه بواری توێژینه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه كه مامۆستا له كۆتایی ته‌مه‌نی پڕ له خێریدا به ئه‌نجامی گه‌یاند. مه‌خابن هه‌تا ئێستا نه‌متوانیووه به ته‌واویی ته‌فسیره‌كه‌ی بخوێنمه‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێ جێگادا كه به‌راوردم كردووه له‌گه‌ڵ ته‌فسیره گه‌وره‌كان و توێژینه‌وه‌ی زانا بلیمه‌ته‌كانی تردا، ئه‌م ته‌فسیره هیچی كه‌متر نیه له‌وانه‌ی پێش خۆیی و له‌وانه‌یه له هه‌ندێ رووه‌وه له‌وانیش زیاتر له پێش بێت . ئه‌وه چاكه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌یه بۆ مامۆستا‌و ئه‌ركیشه له‌سه‌ر رووناكبیرانی موسوڵمان كه نه‌هێڵن ئه‌و ته‌فسیره ناوازه‌یه بێ‌ناز ببێت، به‌ڵكو ئه‌وه له پێناوی ئه‌واندا كراوه‌و پێویسته ده‌ستی بده‌نێ و هزری خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن ...
پ7 ) ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ناوێكی دیاری ناو رابوونی ئیسلامیی كوردستان ، زانایه‌كی رووناكبیرو كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانیی بوو ، پێتان وا نیه ئه‌م زانا و سه‌ركردانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له ناو رێزی سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كورددا‌و به تایبه‌تی موسوڵمانادا درووست ده‌كات و به ئاسانی پڕ نابێته‌وه ؟
وه – هه‌روه‌كو وتراوه " موت العالم موت العالم " واته: مردنی زانا مردنی خه‌ڵكه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر بۆشاییه‌ك زانایه‌كی به‌توانا درووستی ده‌كات پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه، بێگومان كه‌سایه‌تیه‌ك به سه‌نگینیی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌م بۆ موسوڵمانان و هه‌م بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كه دین غه‌ریبه‌و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ناحه‌زان په‌لاماری به‌ها به‌رزه‌كانی ده‌ده‌ن، خهسارهتهكه ده‌چێته ئاستی كاره‌سات، كه داواكارم له خوای گه‌وره به زانایانی تێكۆشهرو به توانا بۆمان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه .
پ8 – مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له عه‌له‌مدارانی جیهادو دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، كاریگه‌ریی ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامییه له‌سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی جیهادیی كوردستان چۆن و له چ ئاستێكدابووه ؟
وه – وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا، مامۆستا هه‌روه‌كو زانابوو هه‌رواش تێكۆشه‌ر بوو، خۆ زۆر كه‌س هه‌بووه له زانسته شه‌رعیه‌كاندا پسپۆڕ بووه، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی كاری ئیسلامی‌دا نه‌ك هه‌ر كۆڵه‌وار بووه، به‌ڵكو بۆ خۆیشی له‌مپه‌ر بووه، به‌ڵام مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د زانایه‌كی تێكۆشه‌ر بوو له هه‌ردوو بواری زانستی شه‌رعی و چه‌سپاندنیشی له بواری واقیعدا، ئه‌وه‌تا سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی كورتی مامۆستا‌و ئه‌و هه‌موو گرفتارییانه‌ی كه هاتوونه‌ته رێگه‌ی به‌ڵام له زۆربه‌ی بواره هه‌ستیاره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵماندا نووسین و رای خۆی پێشكه‌ش كردووه، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به جیهادو تێكۆشان له رێگه‌ی خوادا، كه به شێوه‌ی زانستیی چوارچێوه‌و پرانسیپ و دیسپلینه‌كانی دیاریی كردووه، هه‌ر بۆ خۆیشی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه هه‌ڵساوه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه، واته نووسینه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار له لایه‌ن خۆیه‌وه به كرده‌وه ئه‌نجامی داوه‌و دواتر كه‌سانی دیكه‌شی بۆ هانداوه، ئه‌مه ره‌فتاری زانای به كرده‌وه‌و تێكۆشه‌ره، چونكه ئه‌و ده‌یزانیی خوای گه‌وره وته‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت كه به كرده‌وه بنه‌خشێنرێ، وه‌كو ده‌فه‌رموێت " یا أیها الذین آمنوا لم تقولون ما‌لا تفعلون ، كبر مقتا عند الله أن تقولوا ما‌لا تفعلون " یان ده‌فه‌رموێت " و قل اعملوا فسیری الله عملكم و رسوله و المؤمنون ...." . بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌كو مامۆستا رێبه‌رایه‌تیی هه‌ندێ له لاوانیان بكردایه كه له‌م دواییه‌دا به ناوی جیهاده‌وه هاتنه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو كه به كاڵوكرچی مانای جیهاد بگه‌ن و خۆیان و دینه‌كه‌شی پێ ناشیرین بكه‌ن، ئه‌وه‌تا دوای چه‌ندین ساڵ له ماڵوێرانیی، تازه به تازه به‌خۆیان و بیر‌و بۆچوونه‌كانیاندا ده‌چنه‌وه، كه دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زانایان مانا‌و مه‌فهومی جیهادیان بۆ راڤه بكردنایه ئاوا تووشی هه‌ڵه‌ی كوشنده‌و كه‌مه‌رشكێن نه‌ده‌بوون و ههلومهرجهكانیان له‌بار نه‌ده‌برد !؟
پ9 – په‌یامتان بۆ لایه‌نگران و قوتابیانیی و هاوڕێبازانی چیه ؟
وه – دیاره ئه‌وانه‌ی كه مامۆستایان خۆشده‌وێت، ده‌بێ به كرده‌وه خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی به‌رجه‌سته بكه‌ن، ده‌بێ ئاگامان لێبێت خۆشه‌ویستیی تێكه‌ڵیی ده‌مارگیریی نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچی جه‌نابی مامۆستا تا رۆژی كۆچی دوایی له رووی سیاسییه‌وه ئه‌ندامی پارتێكی سیاسیی ئیسلامیی بوو، به‌ڵام كتێبه‌كان و فیكره‌كه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن به ته‌نها له كتێبخانه‌ی ئه‌و پارته‌دا قه‌تیسیان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین سته‌مێكی گه‌وره له‌و زانا پایه‌به‌رزه ده‌كه‌ین، چونكه بچن له ته‌فسیره نایابه‌كه‌ی ڕامێنن، هه‌رگیز ئه‌و حیزبایه‌تی و بچووك كردنه‌وه‌یه نابینن، كه‌واته ئێوه‌ی قوتابیانی مامۆستا رێگه نه‌ده‌ن فیكر‌و گه‌وره‌یی مامۆستا بۆ ئامانجی ماددیی و دونیایی بچووك بكرێته‌وه . ڕێگه نه‌ده‌ن مامۆستا به ته‌نها وه‌كو هه‌ڵۆیه‌كی ئاسمانی گۆڕه‌پانی تێكۆشان بكرێته قه‌فه‌زی ته‌نها ره‌وتێكی ئیسلامیی و نه‌هێڵرێت ئه‌وانی تری لێ به‌هره‌مه‌ند ببێت، له‌وانه‌یه بپرسن چۆن ؟ وه‌ڵام ڕوونه : كاتێ به زۆری زۆرداریی به‌رگی پارتێكی سیاسی دهكهینهبهر زانایه‌كی گه‌وره‌وه ئیتر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌كانی تر هانده‌ده‌ین بۆ جۆرێك له ده‌مارگیریی – كه مه‌خابن ئێستا هه‌ستی پێ ده‌كرێت – و ئیتر به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكانی تر له‌و سه‌رچاوه زوڵاڵه دوور ده‌خه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر قوتابیانی مامۆستا له‌م ڕووه‌وه ئه‌ركی گه‌وره‌یان له‌سه‌رشان بێت، ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان به تایبه‌ت یادگاره‌كانی مامۆستا ئه‌ركیان قورستره‌و ده‌بێ بزانن خزمه‌ت به جیهاد و رابووردووی مامۆستا له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش گیانی به‌رزه فڕی ئاسووده ده‌كات ... كه هه‌زاران سڵاوی په‌روه‌ردگار له گیانی بێت و ڕۆحی شاد بێت ..

بەروار2020/03/30سەردان 587
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د