وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان .

وتەیەک بۆ موحامیی و پارێزەرەکان .!

( وَلا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ) سامان  و دارایى یەکتر بە ناڕەواو نادروست لەنێو خۆتاندا مەخۆن، بەڵێ: دانانى یاساو بەرنامە بۆ پاراستنى ماڵ و دارایى و شێوەى خەرج کردنى، ئەگەرچى هى خۆیشت بێت شتێکى زۆر پێویستە ( وتدلوا بها إلى الحكام ) مەیشیدەن بە حاکمان  و کار بەدەستان ( لتأكلوا فريقا من أموال الناس بالإثم) تا بە ناڕەوا بەشێک لە ماڵ و دارایى مەردم بخۆن ( وأنتم تعلمون ) بۆ خۆشتان چاک دەزانن کە ئەو جۆرە کارانە نادروست و ناڕەوان.. بەڵێ ئیش و کارى پارێزەرو "موحامى"یەکانیش زۆر نزیکە لەم هەڕەشەیەوە، جا ئەگەر فریاى خۆیان نەکەون و زۆر ڕاست و هەق ڕەو نەبن، ئەوا بەزوویى تێدەکەون، بۆیە دەبێ هەر لەسەرەتاوە داواى پڕوو پووچ و بێجآ وەرنەگرن و تۆمار نەکەن و بەرگریى لێ نەکەن، خۆ بە بڕیارى حاکمەکانیش نە حەرام حەڵاڵ دەبێ، نەحەڵاڵیش حەرام دەبێ، هەر لەبەر ئەوەبوو ئەو ئایەتەى سەرەوە هات، ئەم فەرموودەش کە (ئوممى سەلەمە) هێناى ڕایگەیاند: ((إنما أنا بشر، وإنه يأتيني الخصم، فلعل بعضكم أن يكون أبلغ من بعض، فأحسب أنه صدق، فأقضي له بذلك، فمن قضيت له بحق مسلم، فإنما هي قطعة من النار، فليأخذها أو فليتركها)).( صحيح البخاري، كتاب المظالم والغصب، باب إثم من خاصم في باطل، حديث : ‏2346‏. ) واتە: بزانن کاتێ کێشەیەک دێتە لام بۆ بڕانەوەى، وادەبێ هەندێ لەو کێشەدارانە لێزانترن لە هەندێکى تریان، ئەوجا منیش بەپێى ئەو بەڵگەیە بڕیارى خۆم دەدەم، دەسا بزانن ئەوى من بڕیارى مافى موسڵمانێکى بۆ دەدەم "لەواقیعدا هى ئەویش نیە" ئەوە پارچە ئاگرێکم بۆ دابڕیوە، ئەوسا ئیتر خۆى دەزانێ وەریدەگرێ، یا دەستى لێهەڵدەگرێ.


ئەحمەد كاكه مەحموود

 

بەروار2020/04/02سەردان 1685