دیداری به‌رێز حاجی كه‌مال ره‌حیم
دیداری به‌رێز حاجی كه‌مال ره‌حیم
دیداری به‌رێز حاجی كه‌مال ره‌حیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
بسم الله الرحمن الرحیم
[ من المؤمنین رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه ومنهم من ینتظر وما بدلوا تبدیلا ]
له‌گه‌ڵ دۆعای خێرم بۆ رۆحی جه‌نابی مامۆستا‌و هاورێیانی .
1- سه‌ره‌تای ناسینی مامۆستا‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (1983) ، ئه‌و كات مامۆستا له مزگه‌وتی سیروان وتاربێژ‌و پێش نوێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌وێ بوو، ئێمه‌ش ناوه ناوه له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌چووین تا گوێ بیستی وتاره شیرینه‌كانی ده‌بووین . هه‌ر له‌یادمه‌و جارێكیش به خۆیانم وت كه له بیرتانه له سیروان چه‌ند جومعه باسی (بیع و شرا‌ء)تان ده‌كرد، چه‌ندجار دووباره‌ت ده‌كرده‌وه (وَلاَ يأب كاتب أَنْ يكتب كما علمه الله فليكتب وَليملل الذي عليه الحق..) زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌كردو ده‌یانفه‌رموو: خۆزگه‌مان به‌و رۆژانه .
2- مامۆستا به هه‌موو وجودی خۆی موجاهیدو فه‌رمانده‌و ده‌مراستی كاروانی نه‌بڕاوه‌ی تێكۆشان و نموونه‌ی راستگۆیی و سه‌نگینی بوون .
3- له‌بواری بێداركرنه‌وه‌ی گه‌نج و لاوانی كوردیشدا به نامیلكه‌و كتێبه‌كانی زاخاوی بیری زۆرێك له خه‌ڵكی كوردیان ده‌دایه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی ئایینه‌كه‌ی خوا كه ته‌نها رێگه چاره‌ی ژیانه .
4- ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه زانا‌و مێژوو پاكانه‌ی ئیسلامییه‌ی كه له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا بوون نموونه‌یان ئێجگار كه‌مه‌و جێگه‌ی ده‌ستیان دیاره‌و شوێنه‌واریان له‌سه‌ر دڵی موجاهیدان هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێ و جێگه‌شیان به‌داخه‌وه به‌كه‌س پڕ نابێته‌وه. ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پیاو بوون مه‌حاڵه فه‌رامۆش بكرێن .
5- له رووی ئاكاری جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌وه ده‌توانم بڵێم نموونه‌ی ره‌وشتی جوان و له‌سه‌ر خۆ‌و به ویقارو عه‌مامه پاك و له‌رووی حه‌یاو شه‌رمییه‌وه وێنه‌یه‌كی زیندووی مامۆستا عوسمان بوو، له‌بواری زانست و زانیاریی و بریاری شه‌رعیشدا بوێر‌و لێهاتوو چاوو نه‌ترس بوو.
6- مامۆستا ئه‌گه‌ر له كوردستان نه‌بوایه ده‌بویه چاولێكراوی زۆرێك له رێكخراوه‌كان، به‌لاَم به‌داخه‌وه لای ئێمه ئه‌و پیاوانه دوای كۆچكردنیان هه‌ستیان پێده‌كرێ و له‌كاتی وجودیان وه‌ك پێویست جێگا‌و مه‌كانه‌تی شایسته‌ی خۆیان پێنادرێ ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌م ولاَته هه‌ست به غه‌ریبی بكه‌ن، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی خه‌سارێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وت به له‌ده‌ستدانی هه‌ر كام له‌و به‌رێزانه‌و مه‌حاڵه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه .
له كۆتاییدا له خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به‌هه‌شتی به‌رین و سێبه‌ری عه‌رشی په‌روه‌ردگار بۆ مامۆستایان (مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا عه‌لی و مامۆستا مه‌لا عومه‌رو مامۆستای جوانه مه‌رگیش مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود) ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ی ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان رێباز به‌رده‌وام بین تا ده‌گه‌رێینه‌وه خزمه‌تیان. امین یا رب العالمین.
كمال رحیم
18| 11| 2009

بەروار2020/03/30سەردان 655
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د