ئه‌و شتانه له نیكاحدا سووننه‌تن:
ئه‌و شتانه له نیكاحدا سووننه‌تن:
یه‌كه‌م - كورته گوتارێك – له‌ناو زاناكاندا پێی ده‌ڵێن (خطبة الحاجة). بۆ ئه‌مه (عبدالله بن مسعود) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئه‌م گوتاره‌ی فێركردین كه‌به‌ر له ماره كردن بڵێین: ((إن الحمدلله نستعینه ونستغفره، ونعوذ به من شرور أنفسنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله. [واتقوا الله الذی تسا‌ءولون به والأرحام إن الله كان علیكم رقیبا]، [یا أیها الذین آمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون]، [یا أیها الذین آمنوا اتقوا الله وقولوا قولاً سدیدا، یصلح لكم أعمالكم، ویغفر لكم ذنوبكم، ومن یطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظیما] ئه‌بووداود.
ئه‌م گوتاره‌ش یه‌ك كه‌س ده‌یخوێنێته‌وه (وه‌لی ژنه‌كه، یان خوازبێنیكه‌ر، یان هه‌ر كه‌سێكی تر)، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت كۆمه‌ڵێ پیاو باش‌و صاڵح كۆبكرێته‌وه‌و ئاماده بكرێن له مه‌جلیسی گرێبه‌سته‌كه‌دا.
دووه‌م - له مزگه‌وتدا گرێبه‌سته‌كه بكرێت:
ئیمامی (ترمذی) ده‌ڵێ: خاتوو (عایشه-خ) گوتی: پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: ((أعلنوا هذا النكاح، واجعلوه فی المساجد، واضربوا علیه بالدفوف)) نیكاح ئاشكرا بكه‌ن (واته: با خه‌ڵكێك لێی به‌ئاگا بن، ئه‌گه‌ر ڕۆژی گواستنه‌وه‌ش بێت) وه ده‌فیشی بۆ به‌كاربهێنن. به‌داخه‌وه ئێستا له‌باتی مزگه‌وت به‌چاولێگه‌ری خۆرئاوا (هۆڵ) داهێنراوه‌و شه‌رعییه‌تی خۆیشی وه‌رگرت ! كه به‌ڕاستی هه‌قبوو موسڵمانان به‌جێ پێیاندا نه‌چووبان‌و ئه‌و ته‌قلیده كوێرانه‌یان قه‌بووڵ نه‌كردبا، ئه‌گه‌رچی چه‌ند كه‌سێكی ئایینیش ده‌به‌ن‌و گوتاری تیا بده‌ن‌و سیمایه‌كی ئیسلامیش وه‌رگرێ!.
سێیه‌م - ڕۆژی هه‌ینی گرێبه‌سته‌كه بكرێت:
كۆمه‌ڵێ له زاناكان ڕۆژی هه‌ینیان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌نجامدانی نیكاحه‌كه، چونكه ڕۆژێكی پیرۆزه‌و خودا له‌و ڕۆژه‌دا (ئاده‌م) پێغه‌مبه‌ری دروستكرد، سڵاوی له‌سه‌ر بێت.
چواره‌م - ئیمامی (موسلیم) له خاتوو (عایشه)وه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر ﷺ مانگی شه‌شه‌ڵان ماره‌یكردم، هه‌ر مانگی شه‌شه‌ڵانیش بوو گواستمیه‌وه. پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: كه‌وابوو ژن ماره‌كردن‌و به‌شوودانی‌و گواستنه‌وه بخرێته شه‌شه‌ڵانه‌وه.
پێنجه‌م – دوعا بۆ زاوا‌و بووكێ بكرێت:
(ئه‌بوو هوره‌یره – خ)ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌م شێوه‌یه پیرۆزبایی له‌زاوا ده‌كرد: ((بارك الله لك، وبارك علیك، وجمع بینكما فی خیر)). (ئه‌بوو داوود، ئیبن ماجه).
له سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا به‌زاوایان ده‌گوت: ((بالرفا‌ء والبنین)) واته: گوزه‌رانتان خۆش بێ‌و، كوڕتان زۆر بێت، به‌لاَم كه ئیسلام هات، ئه‌وه‌ی گۆڕی به (بارك الله لك، وبارك علیك، وجمع بینكما خیر)).
شه‌شه‌م – گۆرانی و ده‌فلێدان:
بۆ ئه‌وه گرێبه‌ستی (زه‌واج) له‌كاری (سه‌فاح)و زینا جیا بكرێته‌وه، شه‌ریعه‌تی ئیسلام فه‌رمان ده‌دات ئاشكرا بكرێ‌و گۆرانی‌و سروودی په‌سه‌ندو جوامێرانه‌ی تێدا بگوترێت‌و ده‌فیشی له‌گه‌ڵ بێت.
حه‌وته‌م – شه‌وی به‌یه‌كگه‌یشتن زاوا بڵێت:
هه‌ر ئه‌و شه‌وه زاوا‌و بووك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، سووننه‌ته زاوا ئه‌م دوعایه بخوێنێت: ((بسم الله، اللهم جنبنا الشیطان، وجنب الشیطان مارزقتنا)) بوخاری.
هه‌شته‌م – زه‌ماوه‌ند بكرێت: ئه‌و كاته بووك ده‌گوێزرێته‌وه، سووننه‌ته خواردن دروست بكرێت‌و خه‌ڵكانی بۆ بانگ بكرێت، ئیمامی بوخاری ده‌ڵێ: كه (عبدالرحمن) ژنی هێنا، پێغه‌مبه‌ر ﷺ پێی‌گوت: ((أولم ولو بشاة)) واته: ئه‌گه‌ر به ته‌نها مه‌ڕێكیش بێت زه‌ماوه‌ند بكه. بۆئه‌وه خه‌ڵكی گونده‌كه، یان شاره‌كه، یان گه‌ڕه‌كه‌كه ئاگاداربن‌و زاوا تۆمه‌تبار نه‌كه‌ن به زینا‌و جۆره حاڵه‌تێكه‌وه.
تێبینی: له‌كاتی گرێبه‌سته‌كه‌یشدا ده‌كرێ خواردن‌و هه‌ر شتێك بۆ ئاماده‌بوان ساز بكرێت، ئێستا بۆته باو‌و كراوه‌ته عاده‌ت، له‌كاتی گرێبه‌سته‌كه دا هه‌ندێ میوه‌و نوشابه ده‌درێ به‌ئاماده‌بوان، ئه‌مه‌یش كارێكی باشه، به‌ڵام پێویسته هه‌موو كه‌س له‌حه‌جم‌و قه‌باره‌ی خۆیدا بێت‌و زیاده ڕه‌وی تێدا نه‌كرێت.
نۆیه‌م – هه‌ر كه‌سێك بانگكرا پێویسته وه‌ڵام بداته‌وه‌و بچێت بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه، ئه‌گینه گوناحبار ده‌بێ، مه‌گه‌ر (مونكه‌ر)و كاری ناشه‌رعیی تێدا ببینێ، ئه‌وكات پێویست ده‌كات نه‌چێت، مه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه بێت كه ئه‌گه‌ر بچێته ئه‌وێ به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه زۆرێك له (مونكه‌ر)ـه‌كه نه‌مێنێ، ئه‌وسا ڕۆشتنه‌كه‌ی باشتره.
ئه‌مانه هه‌ندێك له‌و شتانه بوون بوونیان په‌سه‌ندو(مستحب)ـه له زه‌واجدا، هیوادارین بتوانین ڕیعایه‌تی كاروباری ئیسلامی بكه‌ین له زه‌ماوه‌ندو بۆنه‌كانی ترماندا، تا به‌ڵكو پێرۆز بین‌و خوایش له خۆمان ڕازی بكه‌ین.
سه‌رچاوه / ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - نوسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/02سەردان 622
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟