ئایا ژنان دەتوانن خۆمارە بکەن؟


ئایا ژنان دەتوانن خۆمارە بکەن؟

* شافیعیەکان دەڵێن: ((لا تزوج المرأة نفسھا..)) بە ھیچ شێوەیەک ژن ناتوانێ دەخالەت لە خۆمارەکردندا بکات، نە لە (ئیجاب) دا، نە لە (قبووڵ)دا. واتە: بۆی نییە نەخۆی مارەبکات، نە قبووڵیشی بکات، ئەگەرچی (وەلی)ـەکەشی مۆڵەتی بدات.

* مالیکییەکان: ئافرەتان چ کچ چ ژن نابێ بە ھیچ شێوەیەک لە خۆمارەکردندا دەستیان ھەبێ، خۆ ئەگەر خۆیان لە کەسێک مارەکرد، وەلییەکەی مۆڵەتی ھەبێ، یانەی بێت، پاش گواستنەوە بێت، یان دوای گواستنەوە، ئەو نیکاحە ھەڵدەوەشێنرێتەوە، تەنانەت ئەگەر منداڵیشی ھەبێ.

* حەنبەلییەکان: ژنان دەسەڵاتی خۆمارەکردنیان نییەء، ناشتوانن (وەکیل) بۆ ئەو کارە بگرن،ئەگەرچی ئیمامی (ئەحمەد) بۆ خۆی دەڵێت: ژن دەتوانێ کچی خۆی مارە بکات لەھەر کەسێک لەسەری رێکدەکەون.

* حەنەفییەکان: ژنی باڵغ و ئاقڵ دەتوانێ خۆیء غەیری خۆی نیکاح بکا بۆ ھەر کەسێک خۆی ڕازیە ئەگەرچی پێچەوانەکەی پەسەندو (مستحب)ـە.

* جەعفەریەکان: ئیجاب و قبوڵ لەلایەن ھەر کەسێکەوە بێت لە ژنەکەوە بێت، یان لە وەلییەکەیەوە، یان لە لایەن بریکارەکەیەوە بێت، دادەمەزرێت و بەئەنجامەکەی کاردەکرێت، ھەریەک لەو زانایانەش بۆ ڕاوبۆچوونەکانیان بەڵگەی خۆیانیان ھەیە، ئیشەڵڵا دواتر ئەم باسە روونتر دەکەینەوە.


بەروار2020/04/02سەردان 665