پایه‌كانی گرێبه‌ستی ژن و ميێردى.
پایه‌كانی گرێبه‌ستی ژن و ميێردي.
بۆ دامه‌زراندنی (زه‌واج) له نێوان ژن‌وپیاودا، سه‌ره‌ڕای بوونی ژن‌وپیاوه‌كه، (ئیجاب)و (قبووڵ) پێویسته، واته: ژنه‌كه بڵێ: ئه‌وا مێردم پێكردیت، پیاوه‌كه‌ش بڵێ: قبوڵم كرد، یان پیاوه‌كه بڵێ: ئه‌وا كردیتم به ژنی خۆم، ژنه‌كه‌ش بڵێ: قبوڵم كرد.
(ئیبن ته‌یمییه - خ) ده‌ڵێت: ((وینعقد النكاح بما عده الناس نكاحا بأی لغة ولفظ كان ومثله كل عقد)). الإختیارات الفقهیة ص119. واته: عورف‌و باوی ئه‌و خه‌ڵكه – له‌و ناوچه‌یه‌دا – هه‌ر وشه‌و بێژه‌یه‌ك به ماره‌كردن‌و نیكاح دابنێن، به‌وه‌داده‌مه‌زرێ‌و دروسته، ئیتر به عه‌ره‌بی بێت، یان به‌شێوه‌ی عه‌جه‌می بێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌ر كامێكیشیان لاڵ بوو، ئه‌وه به‌ئیشاره‌و ئاماژه دادمه‌زرێت. زاناكان ده‌ڵێن: ((وینعقد النكاح بالإشارة من الأخرس إذا كانت إشارته معلومة)). خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ڕولاڵانه ده‌یانزانی بنووسن، نووسینه‌كه باشتره، ئه‌گینه ئاماژه به‌سه بۆ دامه‌زراندنی زه‌واجه‌كه.
ئه‌گه‌ر ژن‌و پیاوه‌كه، یان بڵێین كچ‌و كوڕه‌كه هه‌ردوو له‌یه‌ك دوور و (غایب) بوون، ده‌كرێ به‌نووسین كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌رجێ یه‌كتر بناسن‌و هیچ رێگرێكی تر نه‌بێت، وه هه‌ر كات نامه‌كه گه‌یشت ده‌بێ ژنه‌كه یان پیاوه‌كه دووشایه‌ت ئاماده بكه‌ن‌و له ڕووی ئه‌واندا بیخوێننه‌وه‌و هه‌ر له‌ڕووی ئه‌وانیشدا (ئیجاب) و (قبوڵ)ه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ته‌له‌فۆنیش (ئیجاب)و (قبوڵ) دروسته‌و نیكاحی پێ داده‌مه‌زرێت، به‌مه‌رجێ پایه‌كانی تری نیكاح دروستبن و هیچ ڕێگرێكی تر په‌یدا نه‌بێت و، له‌و كاته‌شدا دوو شایه‌ت ئاگاداربن و گوێیان لێ بێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ هه‌ر كامێكیان یان هه‌ردووكیان، بریكار بۆ خۆی دا بنێت. (ئیجاب)و (قبوڵ) واده‌بێ (منجز)ـه، وه‌ك ئه‌وه كچه‌كه، یان (وه‌لی)ـه‌كه‌ی، یان بریكاره‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ به لایه‌نی میرد بڵێ: شووم پێكردیت، كچه‌كه‌مم لێ ماره كردیت، ئینجا پیاوه‌كه‌ش، یان بریكاره‌كه‌ی بڵێ: قبوڵم كرد. ماره‌كردن و نیكاح به‌و شێوه‌یه لای ته‌واوی فوقه‌ها شه‌رعیی و په‌سه‌نده.
وایش ده‌بێ (معلّق)ـه وه‌كو ئه‌وه كچه‌كه به پیاوه‌كه بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رچوویت شووت پێده‌كه‌م، ئه‌وه گرێبه‌ستی ئاوا دانامه‌زرێ‌و هیچ ئاسه‌وارێكی شه‌رعیی لێ په‌یدا نابێ‌و ته‌واوی زاناكان له‌مه‌دا یه‌كده‌نگن، ئه‌گه‌رچی (إبن القیم) ده‌ڵێ: ((ونص الإمام أحمد علی جواز تعلیق النكاح بشرط)).
سه‌رچاوه/ ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا... له نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود.
بەروار2020/04/02سەردان 670
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟