بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان!


بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان!

ملا عبداللطیف بامۆكی‌

خودا ئاگادارتانه‌
مانگی‌ موحه‌ره‌م و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ كۆچی‌ هه‌واڵی‌ كۆچكردنی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌شی‌ ئاسمانی‌ ئیسلام په‌روه‌ری‌ شادڕه‌وان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمد كاكه‌ مه‌حمودی‌ سه‌ركرده‌و پێشه‌واو ئسیلام خوازی‌ خاوه‌ن په‌رهێزو ته‌قواو بیروباوه‌ڕی‌ بانگه‌واز خوازی‌ به‌گوێماندا دا.
مامۆستای‌ به‌ڕێز: سه‌فه‌رتان خێربێت رێبازتان هه‌میشه‌ پڕ بێت له‌ رێبواری‌ ماندوو نه‌ناس، بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌، بۆ دیده‌نیی‌ و چاوپێكه‌وتنی‌ دۆست و هاوڕێ و هاوبیره‌ ناسراوه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدو كوردستانی‌ هێمن و ئارام و بۆ ئارامگای‌ شه‌هیدانی‌ به‌ڕاست شه‌هیدی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌شریف ده‌به‌ن، ئه‌و مه‌نزڵگه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ شوێن حه‌وانه‌وه‌ی‌ ئێواران و كازیوه‌ی‌ به‌یانیانی‌ قورئان خوێندن و پاڕانه‌وه‌و نزاو چاوی‌ هه‌میشه‌ ته‌ڕ به‌ فرمێسك و ده‌سته‌ پاك و خاوێن و بێ‌ گه‌رده‌كانت.
بێگومانم دڵ له‌دوانابن، چونكه‌ دنیا نه‌ویست بوون، هه‌موو سه‌رمایه‌تان له‌گه‌ڵ خۆتانه‌و كۆمه‌ڵێ‌ قوتابی‌ باشتان پێگه‌یاندووه‌ هه‌رسێ‌ میراتی‌ چاكه‌تان له‌پاش به‌جێماوه‌ (ولد صالح و صدقة جاریة وعلم ینفع به) وه‌ بێگومانم هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (6/محرم/1428)ی‌ كۆچی‌ گیانی‌ پاكت له‌ گوڵان به‌خزمه‌ت مامۆستایان مامۆستا مه‌لا ساڵحی‌ گه‌وره‌و رابه‌ری‌ بزاڤی‌ ئیسلامخوازی‌ كوردستان مامۆستا مه‌لا عوسمان و گشت پێشه‌واو رابه‌ره‌ مه‌زنه‌كانی‌ هه‌ورامان و شێخانی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ شاد ده‌بیت.
به‌ڕاستی‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ نزیك و بێ‌ ترس و به‌باوه‌ڕه‌ی‌ پڕ له‌ شكۆتان بۆ ئه‌و دنیایه‌ هه‌ر شایسته‌ی‌ ئێوه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ شاره‌زای‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ن هیچ پێویستان به‌ ده‌لیل و شاره‌زا نییه‌، خۆتان بۆخۆتان و بۆ ئێمه‌ش رێناس و رێوان و چاوساغ ده‌بن (یحشر المرأ مع من أحب).
خه‌م و په‌ژاره‌ی‌ ئێمه‌ی‌ دۆست و هاوه‌ڵتان ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كورته‌ چونكه‌ بڕوامان وایه‌ ژیانی‌ هه‌تا هه‌تایی‌ و هه‌میشه‌یی‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ ئۆغرتان بۆ كردووه‌، (الناس نیام فاذا ماتوا انتبهوا).
خودا مژده‌ی‌ به‌پێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ داوه‌و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئێوه‌و بۆ هه‌موو ڕێبوارانی‌ رێبازه‌كه‌تان مژده‌ی‌ داوه‌.
(وللاخرة خیر لك من الأولی‌ و لسوف یعطیك ربك فترضی‌).
مامۆستای‌ راستگۆی‌ رابوونی‌ كورد، هه‌موو فریشته‌كانی‌ ئاسمانی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ چاوه‌ڕوانی‌ رۆحی‌ پاكی‌ تۆیه‌و مردنه‌كه‌ت تین و گه‌رمی‌ و گه‌شه‌ی‌ به‌ ڕێبازه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ت گه‌یاند، من هه‌رگیز ناڵێم مردنی‌ زانا مردنی‌ خه‌ڵكه‌ به‌ڵكو مردنی‌ زانا په‌یامه‌ بۆ خه‌ڵك كه‌ مردن به‌سه‌ربه‌رزیی‌ ئاواتی‌ خه‌ڵك بێت.
پرسه‌و ماته‌مینی‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و دڵه‌ پاكه‌ گه‌وره‌یه‌ ئێمه‌ی‌ لێ‌ بێ‌ به‌ش كراوه‌و چاومان به‌ دێمه‌ پڕ به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ت روناك نابێته‌وه‌.
دووباره‌ خودا ئاگادارتانه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ 25/1/2007
 
بەروار2020/03/30سەردان 872

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!