حیجابی شه‌رعیی‌ چه‌ند مه‌رجێكی‌ هه‌یه‌:

حیجابی شه‌رعیی‌و په‌سه‌ند، چه‌ند مه‌رجێكی‌ هه‌یه‌:

1) ته‌واوی جه‌سته‌ی ژنان داپۆشێ.
2) ناسك‌و ته‌نكێك نه‌بێ جه‌سته‌ی لێوه‌ دیار بێت.
3) خۆی بۆ خۆی قوماشێكی سه‌رنج ڕاكێشه‌ر نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌كی وابوو، سه‌رنجی خه‌ڵكانی بۆ خۆی ڕاده‌كێشا، ئه‌وه‌به‌ (حیجاب) دانانرێ وحه‌رامه‌ پۆشینی‌.
4) نابێ ته‌سك‌و ترووسك بێت‌و جه‌سته‌ی بگووشێ وحیكایه‌ت له‌ جه‌سته‌ی‌ بكات.
5) جل‌و به‌رگێگی خۆشبوَ (معطر) نه‌بێ، پیاوان به‌خه‌به‌ركات له‌ خۆی!
6) جل‌و به‌رگێك نه‌بێ پیاوانیش له‌به‌ری بكه‌ن.
كه‌وابوو هه‌رشتێك كرا به‌ (حیجاب)‌و صیفه‌تێك له‌وانه‌ی ناته‌واو بوو، ئه‌وه‌ حیجاب نییه‌‌و ده‌بێ ڕێ به‌له‌به‌ركردنی نه‌درێت.

ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌قانه‌ن كه‌ له‌ قورئاندا ده‌رباره‌ی حیجابی ژنان هاتوون:

1) [وقرن فی‌ بیوتكن ولاتبرجن تبرج الجاهلیه‌ الأولی‌].
2) [وإذا سألتموهن متاعاً فاسئلوهن من ورا‌ء حجاب....].
3) [یاأیُها النبي قل لأزواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنین یدنین علیهن من جلابیبهن ذلك أدنی‌ أن یعرفن فلا یؤذین...].
4) [وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارهن ویحفظن فروجهن ولا یبدین زینتهن إلا ماظهر منها ولیضربن بخمرهن علی‌ جیوبهن...].
هیوادارم هه‌موو خوشكانی به‌ڕێزم، ریعایه‌تی حیجابی شه‌رعیی بكه‌ن‌و به‌قسه‌ی خه‌ڵكانی ناحه‌زو نه‌یاری ئیسلام فریو نه‌خۆن، چونكه‌ حیجاب مه‌زنترین شتێكه‌ كه‌ مرۆڤ ‌و ئاژه‌ڵ‌ لێك جیاده‌كاته‌وه‌: [یابنی آدم قد أنزلنا علیكم لباسا یواري سوآتكم وریشا ولباس التقوی‌ ذلك خیر...]. جل‌و به‌رگی جوان‌و خۆ ئارایشدان، نیشانه‌ی شارستانیه‌تبوونی مرۆڤه‌، ڕووتیی‌و خۆ داماڵینیش هێمای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رده‌م وده‌وره‌ی ئاژه‌ڵی‌و ژیانی بیدائیی.


سه‌رچاوه‌/ ژنان و كاروباری‌ ژنان له‌ ئیسلامدا  - له‌ نووسینی‌: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود.


بەروار2020/04/02سەردان 911