ژنانی پێش سەرجێیی تەڵاقدراوو عیدەی شەرعیی.؟

ژنانی پێش سەرجێیی تەڵاقدراوو عیدەی شەرعیی.؟

لەپێشەوە – لە سوورەتی (بەقەرە)دا - باسی ئەو ژنانە کرا کە پێش چوونەلایان تەڵاق دەدرێن فەرمووی: [لا جناح عليكم إن طلقتم النساء ما لم تمسوهن أو تفرضوا لهن فريضة] ئنجا لێرەدا باسی ئەوە دەکات ئاخۆ عیدەیان لەسەرە، ئەگەر دوای مارە بڕین و، پێش گواستنەوە تەڵاق بدرێن..؟! [ياأيُها الذين آمنوا إذا نكحتم المؤمنات ثم طلقتموهن من قبل تمسّوهن فما لكم عليهن من عدّة تعتدونها فمتعوهن وسرحوهن سراحاً جميلا] ٣٢/٤٩. واتە: ئەی ئیمانداران ! کاتێ ژنانی باوەڕدار مارە دەکەن، پاشان – پێش سەرجێیی لەگەڵکردن – تەلاقتان دان، ئێوە ھەقی ھیچ عیدەیەکتان بەسەریانەوە نییە بەسەری بەرن، کەوابوو ھەقی خۆیانیان بدەنێ (ئەگەر مارەیییان ھەبوو نیوەیان دەکەوێت، ئەگەر نەیشیان بوو، بەگوێرەی دەسەلات باربوو بکرێن) پاشان بەشێوەیەکی جوان و پەسەند بەڕێیان بکەن (بێ ئەزیەت و ئازارو دڵ ئێشانیان).

فەلسەفەی عیددە: بۆ دەرکەوتنی خاڵیبوونی (رەحەم)ی ژنانە لەمنداڵ، تا (نەسل)و (نەسەب) تێکەلڕ نەبن، منداڵی ئەم تێکەڵ بەھی ئەوی دیکە نەبێ، دیارە ئەو ژنەی سەرجێیی لەگەڵ نەکرابێ، (رەحەم)ی شتێکی تێدا نییە تا تێکەڵ بەھی کەسێکی تر ببێت پاش مێردکردنەوە، کەوابوو عیدەشیان لەسەر نیە.

عیدەی شەرعیی ژنان.؟

 عیددە/ ماوەو زەمەنێکە، لە شەریعەتی ئیسلامدا دادەنرێ بۆ چاوە نۆڕی ژنان پاش تەڵاق، یان پاش مردنی مێردیان، بۆ ئەوە دەرکەوێ (حەمل)ی ھەیە یانا؟، یان بۆ دەربڕینی ناڕەحەتیی و دەرخستنی وەفایەک بۆ مێردە مردووەکەیان، یان ھەر لە بەر فەرمانی خودای میھرەبان و (تعبد).

 عیدە دەبێتە چەند بەشێکەوە:
١- ھەر جیابوونەوەیەک بەر لە سەرجێیی بێت عیدەی نییە (مێرد مردوو نەبێ).
٢- ھەر ژنێک مێردی مردو دوو گیان نەبوو، دەبێ چوار مانگ و دە رۆژ دانیشێ.
فەلسەفەی عیددە: بۆ دەرکەوتنی خاڵیبوونی (رەحەم)ی ژنانە لەمنداڵ، تا (نەسل)‌و (نەسەب) تێکەڵ نەبن، منداڵی ئەم تێکەڵ بەھی ئەوی دیکە نەبێ، دیارە ئەو ژنەی سەرجێیی لەگەڵ نەکرابێ، (رەحەم)ی شتێکی تێدا نییە تا تێکەڵ بەھی کەسێکی تر ببێت پاش مێردکردنەوە، کەوابوو عیدەشیان لەسەر نیە.


كتێبی ژنان و كاروباری‌ ژنان له‌ ئیسلامدا - نووسینی‌: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود


بەروار2020/04/02سەردان 715