عیففەت و پاکژیی لە ئەستۆی ژن و پیاودایە..!!
عیففەت و پاکژیی لە ئەستۆی ژن و پیاودایە..!!
پاک و خاوێنی و ڕەوشت بەرزیی کۆمەڵگە، بە ژن و بە پیاو، دەپارێزرێت، بۆیە خوا دەفەرمووێ: [إن المسلمین والمسلمات والمؤمنین والمؤمنات والقانتین والقانتات والصادقین والصادقات والصابرین والصابرات والخاشعین والخاشعات والمتصدقین والمتصدقات والصائمین والصائمات والحافظین فروجھم والحافظات والذاکرین اللە کثیرا والذاکرات أعد اللە لھم مغفرة وڕجرا عظیماً] ٣٢/٣٤. واتە: پیاوان و ژنانی موسڵمان و ئیماندار، پیاوان و ژنانی فەرمانبەرو ملکەچ، پیاوو ژنی قسە ڕاست و ڕاستگۆ، پیاوو ژنی خۆڕاگر‌و بەصەبر، پیاوو ژنی خۆ بەکەمزان و بێ فیز، پیاوو ژنی بەخشەرو صەدە قەدەر، پیاوو ژنی ڕۆچەوان، پیاووژنی نامووسپارێز، ژن و پیاوێ کە زۆر یادی خوا دەکەن... بۆ ھەریەکەیان لەخواوە لێخۆشبوو‌ن و پاداشتێکی گەورەیان بۆ دانراوە.
ئابەو شێوەیە قورئانی پیرۆز، ژن و پیاوی خستە پاڵ یەک، دوای ئەوە ژنان زۆر ھێنرابوونە خوارەوە لەپایەو ڕێزدا، پیاوانی تێگەیاند کە لەگەڵ ئەوانیش ژنان ھەن، لە ئێوە ھیچیان کەمتر نییە و لە ھەموو ئەو کارانەدا ھاوبەشن، وەکو یەک لای خوا پاداشتیان ھەیە، ھەر کامێکتان لابدەن –ژن یان پیاو– بێ جیاوازی تۆڵەی ھەیە، ئەمەیە: [ولھن مثل الذی علیھن بالمعروف]. واتە: بەپێی عورفی پەسەندی کۆمەڵگەی پەسەند، ھەر ھەقێ لەسەر ژنان بێت بۆ پیاوان، ھەمان ھەقیش لەسەر پیاوانە بۆ ژنان.
ژن و پیاو له فه‌رمانی خودا نابێ كلا بن.!
كاتێ دینی ئیسلام هات، كۆمه‌ڵگه پڕبوو له داب ونه‌ریتی سه‌یرو سه‌مه‌ره! بۆنموونه: مرۆڤ به كۆیله كردن‌و، زۆر به‌كه‌م نرخ ته‌ماشاكردنی، ته‌نانه‌تی نانیان له‌گه‌ڵ نه ده‌خوارد، ژنیان نه‌ده‌دایه! له بازاڕه‌كاندا – وه‌كو ئاژه‌ڵ – ده‌فرۆشرا ! یان ژنی ته‌ڵاقدراوی به‌كوڕكراو (دعیّ)، وه‌كو ژنی كوڕی (نه‌سه‌ب)یی داده‌نرا، واته: هه‌رچۆنێ بووك پاش ته‌ڵاقیشی، نابێ ماره بكرێت، ئه‌میش نه‌ده‌بوو ماره‌بكرێ ! دیاره گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م دووخاڵه بۆ سه‌رباری ئاسایی شه‌رعیی خۆیان، به‌پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێ ناكرێ، بۆیه خوا ئه‌و ته‌كلیفه له پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌كات بۆ شكاندنی ئه‌و فه‌رق‌و جیاوازیه دروستكرابوو له‌نێو مرۆڤه‌كاندا، ده‌ست بكات به‌شكاندنی‌و، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه تێگه‌یه‌نێت كه: مرۆڤ لای خوای میهره‌بان هه‌موو یه‌كسانه، مه‌گه‌ر به‌ته‌قوا (ئه‌میش له‌قیامه‌تدا جیاده‌كرێته‌وه) بۆیه هه‌ڵده‌سێت به‌ڕێكخستنی (زه‌ینه‌ب)ی پوورزای قوڕه‌یشی (به‌نی هاشم)، ده‌سه‌لاَتدارو سه‌ركرده‌ی ئه‌و ڕۆژه بۆ (زه‌ید)ی كۆیله‌ی به‌كوڕكراوی خۆی، تا – به‌فه‌رمانی خوا هه‌ردوو ڕه‌وشته جاهیلیه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه -، بۆ ئه‌مه (ئیبن عه‌باس – خ) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر خوازبێنی (زه‌ینه‌ب)ی (ئه‌سه‌دیی) كرد بۆ (زه‌ید)ی غوڵامیی (خوا له هه‌ردوو ڕازی بێت) ئه‌ویش گوتی: مێردی له‌گه‌ڵ ناكه‌م ! پێغه‌مبه‌ر ﷺ داوای لێ‌كرد: مێردی له‌گه‌ڵ بكات، گوتی: با له‌گه‌ڵ خۆمدا مه‌شوه‌ره‌تێ بكه‌م (بزانم چۆن ده‌بێ؟)، له‌و قسه‌وباسانه‌دا بوون، خوای كارزان فه‌رمووی: [وماكان لمؤمن ولا مؤمنة إذا قضی الله ورسوله أمرا أن یكون له‌م الخیرة من أمرهم ومن یعص الله ورسوله فقد ضلّ ضلالا مبینا] 32/36. واته: كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ﷺ بڕیاری كارێكیاندا، ئیتر بۆ هیچ ژن‌و پیاوێكی موسڵمان ره‌وا نیه بڕیارێكی تر بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌وی سه‌رپێچی له‌خواو له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات، به‌ڕاستی به‌ئاشكرا گومڕایه. (زه‌ینه‌ب)یش گوتی: باشه ! تۆ قه‌بووڵته (زه‌ید) مێردم بێت؟ فه‌رمووی به‌ڵێ. ئه‌ویش گوتی: ده‌سا سه‌رپێچی له پێغه‌مبه‌ری خوا ناكه‌م، ئه‌وا به‌مێرد قبووڵم كرد. (ته‌به‌ریی) له ڕیوایه‌تێكی تردا ده‌ڵێ: به له‌نگ‌و نه‌نگی ده‌زانی مێردی پێ بكات، بۆیه گوتی: من له‌و باشترم ! –به‌سروشت بۆ خۆیشی تووڕه‌بوو – تا خوا ئه‌و ئایه‌ته‌ی نارد، ئه‌ویش ته‌سلیم بوو ملی ڕ‌اكێشا.
له (مه‌سنه‌د)ی ئیمام (ئه‌حمه‌د) 4/422 هاتووه، پێشه‌وا (موسلیم) له (كتاب الفضائل/4/1918-1919) له (ئه‌بوو به‌رزه‌ی ئه‌سله‌میه‌وه هێناویه‌تی: كه (جوله‌یبیب) ناوێك هه‌میشه حه‌زی به‌ناو ژنان ده‌كرد، (ئه‌بوو به‌رزه) ده‌ڵێ: به‌خێزانه‌كه‌مم گوت: ئه‌مڕۆ ڕێ به (جوله‌یبیب) نه‌ده‌ن بێته ناوتان، ئه‌گینه خۆم ده‌زانم چیتان پێ ده‌كه‌م ! (ئه‌نصار)ـه‌كانیش هه‌ركه ژنێكیان به‌مێرد ده‌دا، له‌پێشه‌وه مه‌شوه‌ره‌تیان به پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌كرد، بۆیه ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌پیاوێكیانی گوت: كچه‌كه‌تم بده‌رێ، ئه‌ویش واتێگه‌یشت بۆ خۆی داوای ده‌كات، بۆیه به‌پێخۆشحاڵیه‌وه خێرا پیرۆزبایی لێ‌كرد ! پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: بۆ خۆمم نه‌خواست، بۆ (جوله‌یبیب)م ده‌وێ! باوكی كچه‌كه گوتی: ده‌سا بامه‌شوه‌ره‌ت به دایكی بكه‌م، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی گوت به‌دایكی كچه، دایكه‌ش وای زانی كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆ خۆی خواستوویه‌تی، بۆیه خێرا به‌خۆشحاڵیه‌وه پیرۆزبایی كرد، باوكی كچه‌كه گوتی: بۆ خۆی نیه، به‌ڵكو بۆ (جوله‌یبیب)ـه ! ئه‌ویش له‌به‌ر بێزاری گوتی: به‌خوا سوێند، نابێ لێی ماره بكه‌یت. جا به‌رله‌وه هه‌ڵسێ‌و قسه‌كه بێنێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ، كچه‌كه – دیار بوو گوێی له‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی باوك‌و دایكی بوو – گوتی به‌دایكی: پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆ كێی خواستووم؟ دایكی تێیگه‌یاند. كچه‌كه گوتی: جا ده‌كرێ ئێوه قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بشكێنن؟ من دڵنیام كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ شتی خراپی بۆ من ناوێ. باوكی وه‌ڵامه‌كه‌ی برده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ویش له (جوله‌یبیب)ی ماره‌كرد.
پاشان خه‌زایه‌ك هاته پێش، پێغه‌مبه‌ر ﷺ چووه خه‌زاكه‌وه، (جوله‌یبیب)یش له‌گه‌ڵیا ڕۆشت، پاش سه‌ركه‌وتن به‌هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رموو. كه‌سێك هه‌یه دیار نه‌بێ ؟ گوتیان به‌ڵێ (چه‌ند ناوێكیان هه‌ڵدا) دیسان فه‌رمووی: بگه‌ڕێن، كێی تر دیار نییه ؟ گوتیان: ئیتر كه‌سێك نییه دیار نه‌بێ ! فه‌رمووی: من (جوله‌یبیب) نابینم ! بچن له‌ناو كوژراوه‌كاندا بۆی بگه‌ڕێن، ئه‌وانیش چوون ته‌ماشا ده‌كه‌ن له جێگایه‌كدا شه‌هید بووه‌و حه‌وت له دوژمنانی ئیسلامیش له‌لایدا كوژراون ! ئه‌وانیش هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ برده‌وه گوتیان: حه‌وت كه‌سی له‌نه‌یارانی ئیسلام كووشتووه‌و بۆ خۆشی شه‌هید بووه، ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ر ﷺ چووه لای جه‌نازه‌كه‌ی‌و وه‌ستاو فه‌رمووی: حه‌وتی كوشتووه‌و كوشتوویانه ! (هذا منی وأنا منه) سێ جار فه‌رمووی: جوله‌یبیب له‌منه‌و، منیش له‌وم! پاشان له‌سه‌ر هه‌ردوو باسكی خۆی دانا‌و گۆڕیان بۆ هه‌ڵكه‌ند‌و خستیانه گۆڕه‌وه. بۆ دواییش پێغه‌مبه‌ر ﷺ دوعای بۆ ئه‌و كچه كرد‌و فه‌رمووی: ((اللهم صبّ علیها الخیر صبّاً، ولا تجعل عیشها كدّا)) واته: خوایه ! خێرێكی زۆر بڕێژی به‌سه‌ریا‌و، سه‌ختی نه‌یه‌ته ژیانیه‌وه. (ئه‌بوو به‌رزه) ده‌ڵێ: ئیتر له‌ناو (ئه‌نصار)دا ژنێكی تر نه‌بوو، وه‌كو ئه‌و گوزه‌رانی خۆش بێت.
كه ئیسلام دێت، خووه نا له‌باره‌كانی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت، زۆرن‌و، هه‌ركامێكیان له‌گه‌ڵ ئینسانیه‌تی ئینسانه‌كاندا نه‌گونجێت، هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌و مرۆڤه‌كان گشت یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه، كه‌س له‌كه‌س گه‌وره‌تر‌و مه‌زنتر نییه، هه‌موو كچ‌و كوڕێك شایه‌نی یه‌كترن، هیچ هۆزێك له هۆزێكی تر باڵاتر نییه، به‌ڵێ ئایه‌ته‌كه هات بۆ ته‌سلیم بوون‌و شكاندنی ئه‌و هه‌موو ئه‌سته‌م‌و له‌مپه‌ڕانه كۆمه‌ڵگه فه‌راهه‌می هێناون‌و كردوونیه یاسا بۆ كاروباری خۆی، بڕیار هه‌ر بڕیاری خوایه، (زه‌ینه‌ب)ی (ئه‌سه‌دیی)یش له(زه‌ید)ی كۆیله مه‌زنتر نییه، ژنی به‌كوڕ كراویش نابێته بووك‌و پاش ته‌ڵاقدانی نیكاحی ڕه‌وایه.
سه‌رچاوه/ ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا ... له‌نووسینی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/02سەردان 645
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟