حوکمی ژنانی پیرو بەساڵا چوو..؟!
حوکمی ژنانی پیرو بەساڵا چوو..؟!
لە پێشەوە گوتمان: پێویستە ژنانی لاوو تازە ھەڵھاتوو، (زینەت)و شوێنە ئارەزوو بزوێنەرەکانیان لە خەڵکانی نامەحرەم بشارنەوە، ئینجا لەم شوێنەدا باسی ئەو ژنانە دێت، کە کاتی شوویان بەسەرچووەو چونەتە ساڵەوە، بۆیە دەفەرمووێ: [والقواعد من النساء اللاتی لایرجون نکاحا فلیس علیھن جناح أن یضعن ثیابھن غیر متبرجات بزینة وأن یستعففن خیر لھن واللە سمیع علیم]٢٤/٦٠. واتە: ئەو ژنانەی وەختی شوویان نەماوە، تاوانێکیان لەسەر نیە کە جلوبەرگی دەرەوەیان فڕێدەن، بەمەرجێ (عەورەت)و زینەتیان دەرنەکەوێ، ئەگەرچی بۆ ئەوانیش وا باشترە پاکو شەرمێن بمێنن (واتە: وەکو ژنانی لاو خۆیان داپۆشن). خواش ژنەواو زانایە.. بۆ روونکردنەوەی مانای [فلیس علیھن جناح أن یضعن ثیابھن..] چەند تەفسیرێک ھەیە: (ئیبن مەسعوود) دەڵێ: واتە: لەدانانی عەباکەیاندا گوناحبار نابن. (ئەبو صالح) دەڵێ: عەبا دابنێنو بەبەردەم پیاوانیشدا بێنو بچن، گووناحیان لەسەر نیە.
تێبینی:
قسەو راو بۆچوونی پەسەندو باوەڕ پێکراو سەبارەت بە (تەوقە) لەگەڵ ژناندا ئەمەیە کە: بە ھیچ شێوەیەک بۆ تەوقەی ژنو پیاو لەگەڵ یەکتردا رێگا نییە، چ ژنەکە دەست ڕابکێشێ، چ پیاوەکە دەست پێشخەر بێت، ھەردوولایان لاوبن، یان ھەردوو پیر بن، یان یەکێکیان لاو بێو، ئەویان پیر لە (بوخاری)یدا ھاتووە: خاتوو (عایشە - خ) دەڵێت: ئەو ژنانەی کۆچیان دەکرد، پێغەمبەر ﷺ بەم ئایەتی: [یاأیھا النبي إذا جاءکَ المؤمنات یبایعنک] ھەتا [غفور رحیم] تاقیی دەکردنەوە، ھەر ژنێ ئیقراری بەمانای ئەم ئایەتە کردبا، پێغەمبەر ﷺ پێیدەیفەرموو: ((قد بایعتک کلاما..)) واتە: تەنھا بەقسە بەیعەتی لێوەردەگرتن، نەک بە دەست لەناو دەستنان و تەوقە. خاتوو عایشە دەڵێت: (ولا واللە مامست یدە ید امرأة قط في المبایعة، مایبایعھن إلا بقولە: قد بایعتک علی ذلک)) ژمارەی فەرموودە: ٤٨٩١. واتە: بەخوا سوێند بێت، پێغەمبەر ﷺ قەت دەستی لەدەستی ژنان نەکەوتووە لە (بەیعەت) وەرگرتندا، بەڵکو پێیدەیفەرموو: بەیعەتم لێ وەرگرتیت لەسەر ئەوە خوا فەرمانی پێکردووە.
سەیرێکی (المفصل) بەرگی ٣/ل٢٣٩ بکە. خۆ ئەگەر پێچەوانەکەی دەستکەوت و صەحیحیش بوو، دەبێ تەئویل بکرێت. سەیرێکی (الجھاد والقتال فی السیاسة الشرعیة - دکتۆر محمد خیر ھیکل/بەرگی ٢ لاپەڕە:١٠٤٥ بکە).
سەرچاوە/ ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا - نوسینی: شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
بەروار2020/04/02سەردان 728
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلامدا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چهند خوویهكی جاهیلیهت بهرامبهر به ژنان و چارهسهریان له ئیسلامدا (1+2) چهند خوویهكی جاهیلیهت بهرامبهر به ژنان و چارهسهریان له ئیسلامدا (3+4) چهند خوویهكی جاهیلیهت بهرامبهر به ژنان و چارهسهریان له ئیسلامدا (5+6) چهند خوویهكی جاهیلیهت بهرامبهر به ژنان و چارهسهریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چهند ڕوویهكهوه پێویسته.! پرسیارێكی سهیرو سهمهره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغهمبهر "صلى الله عليه وسلم" مارهیی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟