پرس و راوێژ لەسەر چوونى ژنان بۆ بەرێکردنى مردوو (تشييع الجنازة).؟
20- پرس و راوێژ لەسەر چوونى ژنان بۆ بەرێکردنى مردوو (تشييع الجنازة).؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
وەڵام/
1- ژنان بۆیان هەیە لە نوێژکردن لەسەر مردوودا بەشدارى پیاوان بکەن، بەڵام ڕەچاوى (حیجاب) و خۆ داپۆشین بکەن.
2- بۆ نوێژ کردن لەسەر مردوو، (ئیمام) لەلاى سەرى نێرینەدا دەوەستێ و بۆ مێینەش دەبێ لە ناوەراستیدا بوەستێ، وە ژنان نابێ دواى مردوو بکەون بۆ سەر گۆڕستان.
3- هاوار هاوارو دەنگ بەرزکردنەوە لەسەر مردوو حەرامەو رێ پێ نەدراوە.. بەڵام بەهێواشیى و لەسەر خۆ گریان حەڵاڵە.
4- ژن دەتوانێ مێردى مردووى بشۆرێ، هەر وەکو پیاو دەتوانێ ژنى مردووى بشۆرێت، چونکە: (عەلى کورى ئەبو تالیب) خاتوو (فاتمە)ى خێزانى شۆریى، (ئەسماى بنت عیسا)یش (ئەبووبەکرى صدیق)ى مێردى شۆریى، (خوا لە هەموویان رازى بێ).
5- ژنى حەیزدار دەتوانێ ژنى مردوو بشۆرێ و کوفنیشى بکات.
6- پیاو دەتوانێ ژنى مردو بخاتە ناو گۆڕەوە، ئەگەر مەحرەمیش نەبن.
7- سەردانى گۆڕستان بۆ ژنان دروست نییە، چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: ((لعن الله زائرات القبور)). (ضعيف، ضعفه الألباني فى صحيح وضعيف الجامع 4691) ئەم دروست نەبوونەش لەبەر ئەمانەیە:
- ژنان بە زوویى حاڵەتى خۆیان دەشێوێنن و دەیکەنە هەراو هاوار.
- ئەگەر زۆر زۆر بچنە گۆڕستان، ئەو دەورووبەرە قەرەباڵغ دەبێ و خەڵکانى نا لەبارو خراپیش لێیان کۆ دەبنەوە.
(تێبينى: سەردانى ژنان بۆ سەر گۆرستان لەسەر ڕاى (جمهور) درووسته، ئەوەش مەزهەب و ڕاى ئەبوحەنيفەو قەولێكى ئيمامى ماليكەو ڕاى پەسەنديش لاى شافعييەكان درووستە بەڵام بەمەرجى دووربوونى ژنان لە فيتنەو تێكەو لێكەيى، وە لە ريوايەتێك لاى حەنبەلييەكانيش درووستە، ئەم ڕايەش ئيبن حەزم هەڵيبژاردووە. بڕوانە: (رد المحتار 2/242, مواهب الجليل 2/237, المجموع 5/310-311, المبدع 2/284, المحلى 3/388).
ئەو فەرموودەيەش (لعن الله زائرات القبور) فەرموودەيەكى لاوازەو (ئەبو ساڵەح بازام) ريوايەتى كردووەو زۆربەى فەرموودە ناسانى كۆن و نوێ و ئەوانەى فەرموودە نقڵ دەكەن ئەم كەسەيان بەلاواز داناوە.
تەنانەت كاتێ پرسيار كرا لە ئيمامى ئەحمەد لەسەر رۆشتنى ژنان بۆ سەر قەبران فەرمووى: هيوادارم كە هيچ گرفتێكى شەرعى تێدا نەبێت، چونكه عائيشەى دايكمان سەردانى گۆڕى براكەى كردووەو ئەو فەرموودەى ئيبن عەباسيش (لعن الله زائرات القبور) فەرموودەيەكى لاوازە. بڕوانە: (التمهيد 3/234)
تەنانەتى فەرموودەى ڕاست و درووست هەيە كە بە شێوەيەكى گشتى مۆڵەتى داوە بە سەردانى گۆڕستان بۆ هەردوو ڕەگەز (ژن و پياو). (حديث بريدة قال رسول الله ﷺ: كنت نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها. رواه مسلم). (ئەم تێبينيه لە ئامادەكردنى لێكۆڵەرى فەرموودەكانى ئەم بابەتەيە. عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود)
8- سوننەتە ژن لە (5) پارچەدا کوفن بکرێ: دەرپێیەک، سەرپۆشێک بۆ سەر سنگى، کراسێک لەبەرى دەکەن، دوو پارچەشى تێوە ئاڵێنن.
9- قژى ژنان دەکرێ بە سێ (پەلکە)و بەناو شانیدا بەر دەدرێتەوە.
10- هەقە لەباتى بە کارهێنانى (مەرحوم، مەغفور لە، خوا لێخۆشبوو)، بگوترێ (رحمه الله / خوا لێى خۆش بێت).
11- بە دەم و چاو کوتان و داڕنینى یەخەى کراس – وەکو ژنان دەیکەن – نا دروست و حەرامە، چونکە پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ: ((ليس منا من ضرب الخدود، أوشق الجيوب، أو دعا بدعوى الجاهلية)). (صحيح مسلم ، كتاب الإيمان، باب تحريم ضرب الخدود وشق الجيوب والدعاء بدعوى الجاهلية، حديث : 173) بۆیە هەقە لەکاتى بەڵاو نارەحەتیدا بەئارام بن و چاوەروانى پاداش بن لاى خوداى گەورەو میهرەبان.
والله أعلم
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/04/02سەردان 545
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟