پرس و راوێژ لەسەر نوێژى بە کۆمەڵ (صلاة الجماعة).؟


18- پرس و راوێژ لەسەر نوێژى بە کۆمەڵ (صلاة الجماعة).؟


نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود


وەڵام/
1- ئایا بانگ و قامەتکردن بۆ ژنان سوننەتە.؟ لیژنەى هەمیشە کارى سعوودییە دەڵێ: نە بانگ، نە قامەت بۆ ژنان سوننەت نییە، ئیتر بە تەنها نوێژ بکەن، یان بە کۆمەڵ، بەڵکو تەنها بۆ پیاوان سوننەتن، وەکو لە فەرموودەکانەوە دەردەکەوێ.
2- ژنان دەتوانن لە نوێژى فەرزو تەراویحدا، پێشنوێژى بۆ یەکتر بکەن، بەڵام پێشنوێژى ژنان، نابێ وەکو پێشنوێژى پیاوان لە ریزەکە دەرچن، بەڵکو دەبێ لە ناوەراستى ریزەکەدا راوەستن.
3- (شێخ ابن عثيمين) دەڵێ: نوێژى ژنان لە ماڵەوە لە نوێژى مزگەوتى (حەرام)یش خێرى گەورە ترە، چونکە ئەم فەرموودە دەفەرموێ: ((وبيوتهن خير لهن)). (صحيح، صححه الألباني في سنن أبي داوود: 567) سەرە ڕاى ئەمەیش، لە ماڵەوە باشتر لە فیتنەو خراپە دەپارێزرێت.
4- ئەگەر نوێژگاى ژنان بە پەردەیەک، یان بە دیوارێک، لە پیاوان جیا کرایەوە، لە حاڵەتى ئاوادا ریزى یەکەم بۆیان باشترە، تا ریزەکانى تر، چونکە لەم حەڵەتەدا مەترسى تووشبوونى فیتنەیان لێناکرێ، بەڵام ئەگەر ئەو پەردەو دیوارە نەکرابوو، ریزى دواوەوە باشترە.


والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود



بەروار2020/04/02سەردان 522