پرس و راوێژ لەسەر نوێژی چێشتنگاو نوێژی داواكاریی و نوێژی لەبەركردنی قورئان.؟

پرس و راوێژ لەسەر نوێژی چێشتنگا نوێژی داواكاریی و نوێژی لەبەركردنی قورئان.؟


نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود


16- پرس و راوێژ لەسەر نوێژى (صلاة الضحى).؟


وەڵام/
نوێژى چێشتنگاو سوننەتە، لەگەڵ بەدەرکەوتنى خۆری بەرە بەیان بۆی هەیە دوو ڕکات نوێژى سووننەتى چێشتنگاو بکا، جا ئەگەر کارمەندێکى دەوڵەت، یان کرێکارێک ئەوەند ماوەى بۆ دەرەخسا بیکات، با بیکات.


17- پرس و راوێژ لەسەر نوێژى (صلاة الحاجة وصلاة حفظ القرآن).؟

وەڵام/
1- بۆ ئەم دوو نوێژە (شێخ ئیبن عثيمين) دەڵێ: لە بارەیانەوە هیچ فەرموودەیەکى باوەڕ پێکراو نەهاتووە، دیارە تا بەڵگە نەبێت ناچەسپێن.


والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود



بەروار2020/04/02سەردان 700