پرس و راوێژ لەسەر نوێژی تەوبەو نوێژی (صلاة الإستخارة).؟
پرس و راوێژ لەسەر نوێژی تەوبە و نوێژی (صلاة الإستخارة).؟
14- پرس و راوێژ لەسەر نوێژى تەوبە (صلاة التوبة).؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
وەڵام/
لە پێغەمبەرەوە ﷺ وەرگیراوە: ((ما من عبد يذنب ذنبا فيتوضأ فيحسن الطهور ثم يقوم فيصلي ركعتين ثم يستغفر الله بذلك الذنب إلا غفر الله له)). (صححه الألباني فى صحيح وضعيف الجامع 5738) واتە: هەر بەندەیەک گوناحێ بکات، پاشان دەست نوێژێکى تێرو تەسەل بگرێ، ئینجا دوو رکات نوێژ بکاو داواى لێبووردن لە خودا بکات، خودا لێی وەردەگرێ و تەوبەى قەبووڵ دەکات و لێی خۆش دەبێ.
15- پرس و راوێژ لەسەر نوێژى (صلاة الإستخارة).؟
وەڵام/
1- ئەم نوێژەیش وەکو نوێژە سوننەتەکانى تر دەکرێ، ئینجا پاش سڵاو دانەوە ئەم دوعا دەخوێنێ و لە خودا دەپاڕێتەوە: ((اللهم إني أستخيرك بعلمك..)). (صحيح البخاري 1126) تەواوى دوعاکە لە کتێبەکانی (أذكار)دا هاتووە. بوخارى/7-162.
2- ئەگەر خەریکى نوێژى وەتر بوویت و بانگى بەیانى بوو، تەواوى بکەو هیچ قەیدى نییە.
3- ئەگەر کەسێک لە سەرەتاى شەوەوە وەترەکەى کرد، پاشان بۆ ئاخرى شەویش هەڵسا بۆ شەو نوێژ، دوو ڕکات دوو ڕکات نوێژ بکات، ئیتر وەتر بۆ ئەو نییە، چونکە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ((لا وتران في ليلة)). (صحيح، صححه الألباني في صحيح وضعيف الجامع 7567) واتە: لە شەوێکدا دوو جار وەتر ناکرێ.
والله أعلم
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/04/02سەردان 912
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟