پرس و راوێژ لەسەر نوێژە سووننەتەکان.؟


13- پرس و راوێژ لەسەر نوێژە سووننەتەکان.؟


نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود


وەڵام/
1- نوێژى چێشتەنگاو کە (صلاة الإشراق)یشى پێ دەڵێن، دەبێ لەسەرەتاى کاتەوە بکرێت، زاناکان دەڵێن: کە خۆر هەڵهات و بەرزەوە بوو گەرمى کرد، چاک وایە لەو کاتەدا بکرێ و دوا نەخرێ بۆ دواتر، لاى خوارووى ئەو نوێژە دوو رکاتە، لاى سەروویشى دیارى نەکراوە. (شێخ بن باز).
2- (صلاة التسابيح): لیژنەى فەتواى هەمیشەیى (سعوودیە) دەڵێن: ئەو فەرموودە لەبارەى (صلاة التسبيح)ـەوە هاتووە، (صەحیح) نییە، (شاذ) و (منكر المتن)ـن، وە پێچەوانەى گشت ئەو فەرموودانەیە لە پێغەمبەرەوە ﷺ هاتوون لەبارەى نوێژى سووننەتەوە، تەنانەتى (شیخ الاسلام ئبین تەیمییە) دەڵێ: هیچ زانایەک بە (مستحب)ى نەزانیوە، چونکە ئەو ریوایەتە ناڕاستە.
3- ئەگەر بانگى بەیانى گوتراو، هێمان نوێژى (وەترى) بۆ نەکرابوو، دەبێ چى بکات؟ (شێخ بن باز) دەڵێ: هەڵیگرێ بۆ کاتى چێشتنگاو، ئینجا کە خۆر بەرز بوویەوە، بزانێ ئەگەر عادەتى وا بووبێ (3) رکات وەترى کردبێ و ئێستا لەبەر نەخۆشى، یان لەبەر خەبەر نەبوونەوە لە خەو، بۆى نەکرابوو، ئێستا (4) رکات نوێژى چێشتنگاو بکاو دوو سەلام بداتەوە. خۆ ئەگەر عادەتى وابووە (5) رکاتى کردووە، ئێستا (6) رکات بکات و سێ سەلام بداتەوە.
4- کەسێک نوێژێکى سوننەتى دابەست، یان لە رۆژێکى سووننەتدا بە رۆژوو بوو، دەتوانێ نوێژەکە ببڕێ و رۆژووەکەشى بشکێنێ ئەگەرچى چاک وایە هەردوو تەواو بکات، حەج و عومرە نەبێ، ئەم دووانە کاتێ دەستى پێکردن، هەردەبێ تەواویان بکات، ئەگەرچى سووننەتیش بن.


والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود



بەروار2020/04/02سەردان 399