پرس و راوێژ له‌سه‌ر ته‌راِیی (رطوبه‌ی) فه‌رجی ژنان.؟
پرس و راوێژ له‌سه‌ر ته‌راِیی (رطوبه‌ی) فه‌رجی ژنان.؟
نووسین و وڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە محمود
وه‌لاَم/
1- هه‌ندێ جار ئاوێكی زه‌رد دێته ده‌ر.
2- ده‌كرێ ئاوێكی لێڵ (سوورێكی كاڵ) بێته ده‌ر.
3- ئاوێكی سپیی (پاش نه‌مانی سووڕی مانگانه) دێت.، ده‌شكرێ ئه‌و ئاوه سپیه هه‌ر نه‌بێ، به‌لاَم له ماوه‌ی حه‌یزێكه‌وه بۆ حه‌یزێكی تر ده‌گونجێ ئه‌و ئاوه لێڵه هه‌بێت، نیشانه‌ی پاكبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه، وه‌ستانی ئه‌و خوێنه لێڵه‌یه، ئه‌گه‌رچی زه‌ردایی بمێنێ.
4- هه‌ر لێڵیی و ته‌ڕاییه‌كی زه‌رد له ژنی خاوه‌ن حه‌یزه‌وه بێته ده‌ر.. ئه‌گه‌ر بزانرێ پێشه‌نگی حه‌یزه، ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی حه‌یزی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێش و ئازارێكی لێ په‌یدا ده‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر بێ ئێش و ئازاری سك ئه‌و لێلاَیی و زه‌ردایییه په‌یدا بوو، به حه‌یز دانانرێ.
5- هه‌ر لێڵیی و زه‌رداییه‌ك – پاش ته‌واوبوونی رۆژانی حه‌یز بێت – ده‌بێ ژنان چاوه‌روان بن تا نه‌مێنێ، چونكه ئه‌و لێڵیه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بێت به حه‌یزه‌وه، حیسابی حه‌یزی بۆ ده‌كرێ.
6- ئه‌و شتانه‌ی له غه‌یری كاته‌كانی حه‌یزدا په‌یدا ده‌بن له (ئیفرازات)ی فه‌رجه‌و به حه‌یز دانانرێن.
7- هه‌رچی (ئیفرازات)ێك له شوێنی منداڵبوونه‌وه ده‌رچێ، پاكه‌و جل و به‌رگ پیس ناكات، به‌لاَم ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێ، ئه‌و شتانه‌یش له جێگه‌ی میزه‌وه ده‌رده‌چن، پیسن و ده‌ستنوێژ ده‌شكێنن.
8- ئه‌و ته‌ڕاییه به‌هه‌میشه‌یی له منداڵدانی ژنه‌وه ده‌رده‌چێ پاكه، ده‌بێ له‌كاتی نوێژدا ده‌ستنوێژ بگرن و نوێژ بكه‌ن، واته: تا بانگ نه‌بێ ده‌ستنوێژ نه‌گرێ بۆ نوێژه‌كان.
9- بۆ ئیفرازاتی پچڕ پچڕ، ده‌بێ چاوه‌روانی بانگ بكات ئه‌وجا ده‌ستنوێژ بگرێ و نوێژه‌كانی بكات، ئه‌گه‌رچی له‌كاتی نوێژه‌كانیشدا بێت.
10- ئه‌و ته‌راییه پاش غوسڵی جووتبون دێته ده‌ر.. ئه‌گه‌ر به ئاره‌زووه‌وه نه‌بێ غوسڵ پێویست ناكات، به‌ڵكو ته‌نها ده‌ستنوێژ پێویسته.
11- هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ میزدا ئاوێكی سپی خه‌ست ده‌رده‌چێت پێی ده‌ڵێن (وه‌دی)، غوسڵ پێویست ناكات، به‌ڵكو ده‌بێ شوێنه‌كه‌ی بشۆردرێت، چونكه وه‌كو میز پیسه.
12- هه‌ندێ جار ئاوێكی ته‌نكی سپی لینج (رقیق أبیض) له كاتی ده‌ستبازی، یان كاتی بیركردنه‌وه له رابواردنی ژن و مێردیدا ده‌رده‌چێت، گه‌لێ جار مرۆڤ به خۆی نازانێت، خۆیی و جێگاكه‌ی ده‌شۆرێ و ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێ، به‌لاَم خۆ ششتنی ناوێ.
13- (مه‌نی) پیاو: ئاوێكی قورسی سپیه، (مه‌نی) ژنانیش ئاوێكی ته‌نكی زه‌رده (رقیق أصفر) ده‌بێ هه‌ردوو خۆ بشۆرن.
14- ئه‌و ژنانه‌ی هه‌میشه (ئیفرازات)یان هه‌یه.. ده‌بێ له كاتی نوێژه‌كاندا خۆ خاوێن بكه‌نه‌وه‌و به شتێك خۆ شه‌ته‌ك بده‌ن و بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ستنوێژ بشۆرن.
15- كچ یان بێوه‌ژن ته‌رایه‌كی زه‌رد به‌خۆوه ده‌بینن، ئه‌گه‌ر (مذی) بوو، خۆ شۆرینی ناوێ، خۆ ئه‌گه‌ر (مه‌نی) بوو و له‌كاتی (شه‌هوه‌ت) و ئاره‌زوودا، یان (ئیحتیلام) بوون، ده‌بێ خۆ بشۆرن.
والله أعلم
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/04/01سەردان 580
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟