پرس و راوێژ له‌سه‌ر به‌كار هێنانی (خف) بۆ ژنان..؟


3- پرس و راوێژ لەسەر بەکار هێنانی (خف) بۆ ژنان.؟


نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود


وەڵام/
1- ڕاگوزەر (مسافر) بۆى هەیە، سێ شەوو سێ رۆژ، مەسحى (خف) بکات، نیشتەجێ (مقیم)یش، شەوو ڕۆژێک.
2- مەرجەکانى بەکارهێنانى (خف): پێویستە حەڵاڵ و پاکبن و، بگەنە شوێنى فەرزى شۆرینى پێ و، بۆ خۆشیان بەقاچەوە بووەستن و دواى دەستنوێژیش لە پێ بکرێن.
3- شێوەى بەکارهێنانیشیان: دەست بەئاوەکەدا دەکرێ، پاشان یەکجار مەسحى دیوى دەرەوەی سەرپێیان دەکرێ، واتە: ژێر و پاژنەیان مەسحیان ناوێ !.
4- هەرکات یەکێ لەم چوار شتەى لێ پەیدابوو، ئیتر کاریان پێناکرێ:
- لە پێ داکنران.
- غوسڵ کەوتە سەر پۆشەرەکەیان.
- دڕان و کونیان تێبوو.
- ماوەکەیان (واتە: سێ رۆژەکە، یان شەوو رۆژەکە)تەواو بوو.
5- مەسح کردن بە سەر گوێرەویدا، ئەگەر هاوینیش بێت دروستە، چونکە گشتێتیى فەرموودەکان، وا دەگەیەنێت.
6- نابێ مەسح بەسەر گوێرەوى ناسک و دڕاودا بکرێت، واتە: بەو مەرجە مەسحیان دەکرێ، قاییم بن و داپۆشەرى جێگەى فەرز بن.


والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/04/01سەردان 352