پرس و راوێژ سهبارهت به خۆ ششتنی ئافرهتان..؟
2- پرس و راوێژ سەبارەت بە خۆ ششتنى ئافرەتان.؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
وەڵام/
1- لەکاتى غوسڵى حەیزو زەیسانیدا، هەڵوەشانەوەى (پەلکە)ى ژنان پێویست نییە، ئەگەرچى هەڵوەشاندنەوەى باشترە.
2- ئەگەر ژنێک غوسڵى (جەنابەت)ى لەسەر بوو، دەبێ بۆ غوسڵ ئاو بگاتە بنى تەواوى مووى سەرى.
3- ئەگەر ژنێک (ئیحتیلام)ى بوو، کەچى پاش بە خەبەر هاتنەوە، هیچ شتێکى نەدیت، غوسڵى ناکەوێتە سەر، خۆ ئەگەر تەڕایى، واتە: بە جلەکانیەوە (مەنیى) دیت دەبێ خۆى بشۆرێت.
4- بەهەر هۆیەک (مەنیى) بێتە دەر، ئەگەرچى بە جیماعیش نەبێ، غوسڵ واجب دەبێ.
5- پەنجە کردن بە (فەرج) دا، (ژنەکە پەنجەى خۆى، یان هى کەسێکى تر) لەبەر نەخۆشیى، یان لەبەر هەرشتێ، بەوە غوسڵ واجب نابێت، بەڵکو تەنها دەست نوێژى دەوێت.
6- بە شک و دوو دڵى، غوسڵ واجب نابێت.
7- کەسێکى لەشگران، دەتوانێ بێ دەستنوێژ بخەوێت، بەڵام دەستنوێژ بگرێ ئەوسا بخەوێتەوە، باشترە بۆى.
8- بۆ چەند غوسڵێک، یەک خۆشتن بەسە، بۆ نموونە: (غوسڵى حەیزو زەیسانیى کەوتە سەر) دەتوانێ بە نییەتى هەمووانەوە یەک غوسڵ بکات.
9- کەسێک بە نییەتى لەشگرانیەوە خۆى شۆریی، بەو خۆشۆرینە دەستنوێژیشى دادەمەزرێ، ئەگەرچى چاک وایە بەر لە خۆشۆرین دەستنوێژ هەڵبگرێ و پاشان خۆى بشۆرێت، دیارە بۆ غوسڵى حەیزو زەیسانییش هەروایە.
10- ئەگەر یەکجار ئاو کرا بە تەواوى لاشەدا بە نییەتى غوسڵ، وە هەمووی لاشە تەڕ بوو، ئەگەرچى بە (رەشاشە)یش بێت، غوسڵ دێت.
11- بەکار هێنانى هەموو جۆرەکانى (شامپۆ) بۆ خۆ شۆرین دروستە.
12- ژنان لەکاتى غوسڵدا سێ جار ئاو بکەن بەسەریاندا، ئیتر پێویست ناکات (پەلکە) هەڵوەشێننەوە.
13- ئەگەر پاش خۆشۆرین، کەمێک (مەنیى) لە عەورەتیەوە دەرچوو، بەوە غوسڵەکەى هەڵناوەشێتەوە، مەگەر سەر لەنوێ خۆشیى پێگەشتبێت.
14- ژنان دەتوانن غوسڵى حەیز، یان غوسڵى لەشگرانى، دوا بخەن بۆ دواى بانگى بەیانیى، بەڵام نابێ دواى بخەن بۆ پاش هەڵهاتنى خۆرو نوێژەکەى بەیانیان بچێت.
15- لەسەرەتاى غوسڵەوە (بسم الله) دەکرێ، وەپاش لێبوونەوەش گوتنى ئەم زیکرە سوننەتە: ((أشهد أن لا إله إلا ألله وحده لا شريك له، و أشهد أن محمدا عبده و رسوله، اللهم اجعلنى من التوابين واجعلنى من المتطهرين)).
تێبيينى: (بۆ زیکرى دواى خۆ شۆردن هیج جۆرە فەرمودەیەک نەهاتووە، جگە لەم فەرموودەی دواى دەستنوێژە نەبێ کە ئیمامى موسلیم لە بابی پاکژیدا بە ژمارە 371 گێراویەتیەوە: (أشهد أن لا إله إلا الله وحده لاشريك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله إِلَّا فُتِحَتْ لَهُ أَبْوَابُ اَلْجَنَّةِ) وە ئەو زیادەش کە دەفەرموێ: (اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين) ئیمامى تیرمیزى هێناویەتیى و لە سەنەدەکەیدا لاوازى هەیەو زانایانى کۆن و نوێی فەرموودە، قسەیان لەسەرى هەیە).
والله أعلم
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/04/01سەردان 935
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟