حوكمی بوختان كردن بۆ هاوسه‌ر.؟!
حوكمی بوختان كردن بۆ هاوسه‌ر.؟!
تۆمه‌تباركردنی خێزان‌و هاوسه‌ر به زینا، كارێكی ئابڕوبه‌رتره، وه‌له‌تۆمه‌تباركردنی ژنانی تر به‌گشتیی دزێوتره‌و، به‌و ئاسانیشه چوار شایه‌ت په‌یدا ناكرێن بۆ بینینی له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌دا، چونكه ئه‌و جۆره شته حه‌رام‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه، هه‌میشه له شوێنی په‌نامه‌كی ونادیاردا ده‌كرێن، له‌به‌رئه‌وه حوكمی تۆمه‌تباركردنی هاوسه‌ر له ئیسلامدا به سه‌خت تر گیراوه له تۆمه‌تباركردنی ژنانی تر به‌گشتیی، جا بۆ ئاگربه‌ست له شه‌ره‌فی ژنان‌و بۆ ئه‌وه هه‌ركه‌س به‌ئاره‌زووی خۆی – هه‌ركات ڕقی هه‌ڵسا له خێزانێك – نه‌توانێ تۆمه‌تباری بكات، چوار شایه‌تی داوا كرد بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و داوایه،ئه‌گینه خۆی جه‌زره‌به‌وسزا ده‌درێت، ئینجا بۆ خێزان‌و هاوسه‌ریش – نه‌وه‌ك هه‌ركات ئه‌و خێزانه‌ی نه‌ویست بچێ بوختانێكی بۆ بكا‌و داوێن پیسی بكات، هات په‌رژینێكی پۆڵایه‌نی ژنه‌كه‌ی كرد، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و مێرده هه‌ر گوێی نه‌دا‌و تۆمه‌تباری كرد، ده‌بێ نه‌حله‌ت له خۆی بكا‌و چوار جار ئه‌شهه‌دو بالله بكێشێ كه: ڕاست ده‌كاو، نه‌حله‌ت له‌خۆی بكا ئه‌گه‌ر درۆ بكات، پاشانیش ڕێگایشی بۆ ژنه‌كه هێشتۆته‌وه تا بتوانێ ئه‌گه‌ر بییه‌وێ به‌رگری له‌خۆی بكات... جا بۆ ئه‌مه ده‌چینه خزمه‌تی ئایه‌تی (6-9)ـی سووره‌تی (نوور) كه ده‌فه‌رمووێ: [والذین یرمون أزواجهم ولم یكن له‌م شهدا‌ء إلا أنفسهم فشهادة أحدهم أربع شهادات بالله إنه لمن الصادقین. والخامسة أنّ لعنة الله علیه إن كان من الكاذبین. ویدرأ عنها العذاب أنْ تشهد أربع شهادات بالله إنهُ لمن الكاذبین. والخامسة أنَّ غضبَ الله علیها إن كان من الصادقین] 6-9. واته: ئه‌وكه‌سانه بۆ ژنه‌كانیان بوختان ده‌كه‌ن‌و – جگه له خۆیشیان – شایه‌تیان نیه، ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌یان چوار جار ئه‌شهه‌دو بالله بكێشێ كه ڕاست ده‌كات، بۆ كه‌ڕه‌تی پێنجه‌م: نه‌حله‌ت له‌خۆی بكات ئه‌گه‌ر درۆ بكات. ئه‌مه سه‌باره‌ت به پیاوه بوختانكه‌ره‌كه، ئینجا ژنه‌كه‌ش ده‌توانێ ئه‌و سزایه (به‌رده‌باران) له‌خۆی دوور بخاته‌وه به‌وه كه چوار جار ئه‌شهه‌دو بالله بكێشێ كه: ئه‌و پیاوه‌ی درۆی كردووه، بۆ كه‌ڕه‌تی پێنجه‌م: بڵێ غه‌زه‌ب‌و توڕه‌یی خوام له‌سه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه ڕاست بكات. ئا به‌م شێوه‌یه ئه‌وكێشه‌یه كۆتایی پێ دێ‌و، ژنه‌كه‌ش به‌هه‌تاهه‌تایی له‌مێرده‌كه‌ی حه‌رام ده‌بێ – ئه‌گه‌ر دووگیانیش بوو – منداڵه‌كه هی خۆیه‌تی و، نادرێ به پیاوه‌كه، وه‌به‌یاسای میرات، له‌یه‌كتر میرات ده‌به‌ن.
له (بوخاریی)دا هاتووه: (4745) كه (سه‌هلی كوڕی سه‌عد) گوتی: (عووه‌یمر) چووه لای (عاصیمی كوڕی عه‌دیی – گه‌وره‌ی به‌نی عه‌جلان – وتی: سه‌باره‌ت به پیاوێك كابرایه‌ك ببینێ‌و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و كاری بێ شه‌رعیی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌میش بیكوژێ، ئایائێوه ئه‌و بكوژه ده‌كوژنه‌وه؟ یان چی بكات؟ له‌پێغه‌مبه‌ر ﷺ پرسیارم بۆ بكه، (عاصیم چووه لای پێغه‌مبه‌ر ﷺ و پرسیاره‌كه‌ی لێ‌كرد، ئه‌ویش ﷺ له پرسیاره‌كه بێتاقه‌ت بوو، پاشان (عووه‌یمر) له عاصیمی پرسیار كرده‌وه؟ ئه‌ویش گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ حه‌ز به‌و جۆره پرسیارانه ناكات، عووه‌یمر گوتی: سوێند به‌خوا واز ناهێنم هه‌تا له پێغه‌مبه‌ر نه‌پرسم‌و وه‌ڵامێك وه‌رنه‌گرم، هه‌میسان عووه‌یمر هاته‌وه‌و پرسیاره‌كه‌ی له پێغه‌مبه‌ر ﷺ دووباره‌كرده‌وه، ئه‌ویش ﷺ فه‌رمووی: به‌ڕاستی خوا سه‌باره‌ت به‌خۆت‌و خێزانه‌كه‌ت قورئانی دابه‌زاند‌و بڕیاری دا، ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمانی قورئانه‌كه‌ی له‌سه‌ر پیاده كردن، ئه‌ویش نه‌حله‌ته‌كه‌ی كرد‌و پاشان گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه به‌و شێوه‌یه ڕاگرم، سته‌می لێده‌كه‌م، ئیتر ته‌ڵاقی دا‌و، ئه‌و شێوه‌یه‌ش بوو به حوكم‌و یاسا بۆ خه‌ڵكانی دوای ئه‌وان. پاشان پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ی ڕه‌شێكی چاوڕه‌ش و،نه‌رمه‌ی لاڕانی گه‌وره بوو، واده‌زانم (عووه‌یمر) ڕاست بووه، خـۆ ئه‌گه‌ر سووره‌یه‌كی گچكه‌بوو، پێم وایه درۆی كردووه‌و (بوختان بووه) پاشان كه منداڵه‌كه له‌دایك بوو، له (عووه‌یمر)ی نه‌كرد.
ئه‌مه‌یش ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌یه: (عن سهل بن سعدأن عویمرا أتی عاصم بن عدی‌ّ – وكان سید بنی عجلان – فقال: كیف تقولون فی رجل وجد مع امرأته رجلاً، أیقتلهُ فتقتلونه، أم كیف یصنع؟ سل لي رسول الله ﷺ عن ذلك. فأتی عاصم النبی ﷺ فقال: یارسول الله. فكره رسول الله ﷺ المسائل، فسألهُ عویمر، فقال: إن رسول الله ﷺ كره المسائل وعابها قال عویمر: والله لا أنتهی حتی أسئل رسول الله ﷺ عن ذلك. فجا‌ء عویمر فقال: یارسول الله، رجل وجد مع امرأته رجلا، أیقتله فتقتلونه، أم كیف یصنع ؟ فقال رسول الله ﷺ: قد أنزل الله القرآ‌ن فیك وفی صاجتك. فأمرهما رسول الله ﷺ بالملاعنة بما سمي الله فی كتابه فلاعنها ثم قال: یارسول الله، إن حبستها فقد ظلمتها، فطلقها، فكانت سنة لمن كان بعدهما فی المتلاعنین. ثم قال رسول الله ﷺ: انظروا، فإن جا‌ءت به أسحم أدعج العینین عظیم الإلیتین خدلج الساقین فلا أحسب عویرا إلا أن قد صدق علیها. وأن جا‌ءت به أحيمر كأنهُ وحره، فلا أحسبُ عویمراً إلا قد كذب علیها. فجا‌ءت به علی النعت الذی نعت رسول الله ﷺ من تصدیق عویمر، فكان بعد ينسب الی أمه)).
تێبینی: ئیمامی (نه‌واویی) له شه‌رحی (موسلیم)دا ده‌ڵێت: زاناكان له جیابوونه‌وه‌ی ژن‌و پیاو (به شێوه‌ی مولاعه) قسه‌یان جیاوازه: (ئیمامی مالیك‌و ئیمامی شافیعی‌و جه‌ماوه‌ری زانایان ده‌ڵێن: هه‌ر به‌نه‌حله‌ت كردنه (ملاعنه)كه ژن‌و پیاوه‌كه به هه‌تاهه‌تایی له یه‌ك حه‌رام ده‌بن‌و پێویست به‌ته‌ڵاقدان ناكات، به‌ڵام ئیمامی شافیعی (هه‌روا هێندێ له مالیكیه‌كانیش) ده‌لێێن: هه‌ر به (مولاعه‌نه)ی مێرده‌كه، ژنه‌كه حه‌رام ده‌بێ. (ئه‌بوو حه‌نیفه) ده‌ڵێ: پاش (لیعان) ده‌بێ دادوه‌ر بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان بدات، هه‌رچه‌ند جه‌ماوه‌ری زانایان گووتویانه: بڕیاری دادوه‌ری ناوێ بۆ جیابوونه‌وه.
مه‌سه‌له‌ی زیناو شه‌ڕواڵ پیسی له ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه بوو به‌كورتیی باسكرا، له‌وه به‌ولاوه هه‌ر كارێكی تر به‌رامبه‌ر به زیناكاران بكرێ، به‌بڕیارو حوكمی ئیسلام نییه، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر برا، یان باوك، یان هه‌ر كه‌سێكی دی ژن، ئافره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌مێكدا دێت، هه‌رگیز به‌و دیتنه بۆی نیه هیچ كامێكیان بكوژێ، چونكه دیتنیان پێكه‌وه، مانای ڕوودانی ئه‌و كاره دزێوه نییه، ته‌نانه‌تی ئه‌گه‌ر به‌چاوی خۆی بینی خه‌ریكی ئه‌و كاره بوون، هه‌ر بۆی نیه بیانكوژن، چونكه ئه‌گه‌ر كچ‌و كوڕ بن، تۆڵه‌كه‌یان قامچی‌و شه‌لاقه، نه‌ك كوشتن، ئه‌گه‌ر ژن‌و پیاویش بن، ده‌بێ یان خۆیان ئیقرار بكه‌ن به‌زینا، یان ده‌بێ چوار شایه‌ت هه‌بێ بۆ چه‌سپاندنی زیناكه‌و تۆڵه‌كه‌ی، ئه‌وسا (ڕه‌جم) ده‌كرێن، وه ده‌بێ ئه‌و كارانه هه‌موو بگێڕنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی موسڵمانان، ده‌بێ ئه‌وان حوكم‌و تۆڵه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن..... ئیتر (غسل العار) واته: كوشتن بۆ شتنه‌وه‌ی عه‌یب‌و عار له‌نامووس – بێ ئیسپاتی شه‌رعیی – له‌ئیسلامدا رێی پێ نه‌دراوه.
هیوادارم نه‌یاران‌و ناحه‌زانی ئیسلام به‌وردو چاوی عه‌داله‌ته‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن.پێویسته له‌م جێگایه‌دا په‌نجه بۆ ئه‌و راستییه ڕاكێشین وبڵێین كه كچ‌وكوڕ، یان بڵێین ژن‌وپیاو بۆ تۆڵه وه‌رگرتن لێیان فه‌رقێكیان نییه، ئه‌گه‌ر سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی كچه‌كه بكرێ، وه‌یان حاڵه‌تێكی تری به‌رامبه‌ر بكرێ، هه‌قه به‌رامبه‌ر كوڕه‌كه‌ش، یان پیاوه‌كه‌ش بكرێ، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌كه ئێستا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌یه‌و خووی پێوه گیراوه بۆ نموونه: به‌رده‌بنه گیانی كچه‌كه، كه‌چی كوڕه‌كه له‌گوڵ كاڵتری پێ ناوترێ ! له هیچ شه‌ریعه‌تێكی ئاسمانی‌دا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ده‌بێ هه‌ردوو (نێر‌ومێ) وه‌كویه‌ك ته‌ماشا بكرێن، ئه‌م ڕاستیه‌ش له ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌كاندا به‌ڕاشكاوی ده‌بینرێ‌و له‌چه‌رخی پێغه‌مبه‌ر‌و خه‌لیفه‌كاندا كاری پێكراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانی تۆڵه شتێك نییه، بێ خولقاندنی كه‌ش‌و هه‌وای پاك بۆ (نێر‌ومێ)و ئاسانكاری بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنیان دانرابێ، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ر له هه‌موو شتێك داوا له‌باوك‌و كه‌س‌وكاریان، ئینجا ده‌وڵه‌ت‌و كاربه‌ده‌ستان ده‌كات كه: له‌كاتی خۆیدا ئه‌و نێر‌و مێیانه به‌یه‌ك بگه‌یه‌نن و گرێ و له‌مپه‌ریان بۆ دروست نه‌كه‌ن، واته: هه‌ر كچ و كوڕ به‌یه‌ك ڕازی بن و خاوه‌ن دین و ئه‌خلاق بن، بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌سه، ئیتر بیانووی ماڵ‌و خانووبه‌ره‌و خوێندن‌و بڕوانامه‌و ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و، له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ئه‌مانه جییان نیه‌و نابێ بكرێنه ئه‌سته‌مێك له‌به‌رده‌م ژن‌وپیاودا، وه‌مه‌سه‌له‌ی خاڵیكردنه‌وه‌ی هێزی سێكس بۆ كچ‌و كوڕ به‌شێوه‌ی شه‌رعیی، خوای میهره‌بان خۆی نێر‌و مێ‌ی دروستكردووه، خۆیشی به‌و شێوه‌یه درووستیكردوون كه بگه‌نه یه‌ك‌و (نه‌سل)و نه‌وه‌یان لێ بكه‌وێته‌وه‌و درێژه به‌ژیان بدرێ.
سه‌رچاوه / ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا .. نووسینی: مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 3049
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟