حوكمي بوختان بۆ ژنانی داوێنپاك..!
حوكمي بوختان بۆ ژنانی داوێنپاك..!
بوختان بۆ ژنانی داوێنپاك
له‌به‌ر ئه‌وه كه كۆمه‌ڵگه لهكهشو هه‌وایه‌كی هێمنو ئاسووده‌دا بژێت، وهدوودڵیو به‌دگومانی تێدا نه‌بێ، وه هه‌موو كه‌سێك له خێزان‌و هاوسه‌ری خۆی دڵی پاك بێ‌و، كه‌سێك نه‌توانێ به‌ئاسانی تۆمه‌تباری بكات، ئیسلامی پیر‌وز هات تۆڵه‌ی ئه‌وانه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه ههڵدهبهستنو ژنانی داوێنپاك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، نزیك به تۆڵه‌ی كوڕوكچی زیناكار، تۆڵه‌ی بۆ دانان كه: (80) شهلاقو پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی شایه‌تییان به هه‌تاهه‌تایی‌و، به فاسقدانانیان، ئه‌مه‌یه كه خوای میهره‌بان له سووره‌تی (نوور)دا ده‌فه‌رمووێ: [والذین یرمون المحصنات ثم لم یأتوا بأربعة شهداء فاجلدوهم ثمانین جلدة ولاتقبلوا له‌م شهادة أبدا وأولئك هم الفاسقون]. واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی ژنهداوێن پاك‌و بهحورمهتهكان، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن بهزیناو شه‌ڕواڵ پیسیی، پاشان به‌چوار شایه‌ته‌وه نایه‌ن – بۆ چه‌سپاندنی داواكه‌یان – ئێوه ئه‌ی موسڵمانان ! (80) قامچیان لێبدهنو هه‌رگیز شایه‌تیان وهرمهگرنو به‌وه‌ش لای خوا ده‌بنه فاسقو سنوور به‌زێن، مه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن.
ئه‌مه‌یه دین‌و شه‌ریعه‌تی ئابڕوپارێز، حیمایهتكهری ئوسرهو خێزان، بێگومان ئه‌گه‌ر تۆڵه‌ی وا له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبارانه‌وه دانه‌نێت، له‌وانه‌یه هه‌ر مرۆڤێكی لار‌و لاسار‌و ناحه‌زی هه‌ر خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و هۆزێك، هه‌ر كات بیه‌وێ ئه‌و خێزانه سووك بكات لای كۆمه‌ڵگه‌ی پاكی ئیسلامیی، به‌ئاسانی ئه‌وكاره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام كه‌ده‌زانێ ئه‌گه‌ر (4) شایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، قسه‌كه له‌سه‌ر خۆی دهكهوێتو مۆركی ناعه‌داله‌تی له‌ڕووی دهدرێو ئازاری جه‌سته‌یی (80) شه‌لاق ده‌چێژێ، ئیتر وا به‌و ئاسانیه ئه‌و كاره‌ی بۆ ناكرێ‌و خۆی ده‌گرێته دواوه.
سه‌رچاوه / ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا .. نووسینی: مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 1449
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟