ژنانی ئاكار چاك و ناودار له ئیسلامدا..! (4)
ژنانی ئاكار چاك و ناودار له ئیسلامدا.. به‌شی چواره‌م
4- به‌ڵقیس ی پاشای سه‌با:
پێش ئه‌وه بچینه ناو باسه‌كه‌مانه‌وه، ده‌بێ ئه‌مه بزانین كه (سوله‌یمان – علیه السلام – پێغه‌مبه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو) ده‌سه‌ڵات‌و توانایه‌كی فره‌ی – له‌لایه‌ن خواوه – پێ به‌خشرابوو، (به‌ڵقیس)یش له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له (یه‌مه‌ن) ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ند له‌یه‌ك دوور بوون به‌یه‌كیان نه‌ده‌زانی.
سوله‌یمان ﷺ ته‌نها خوای تاك‌و ته‌نیای ده‌په‌رست، (به‌ڵقیس)ی شای (سه‌با)یش خۆرپه‌رست بوو !سوله‌یمان – به‌فه‌رمانی خوا گفت‌وگۆی له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌راندا ده‌كردو له‌ده‌نگ‌و ئاوازیان تێده‌گه‌یشت‌و، جنۆكه‌و په‌ریه‌كانیشی بۆ كه‌وی ببوون و هه‌موو ئیش‌و كارێكی پێده‌كردن: [یعملون له مایشا‌ء...].
ڕۆژێ – پاش ئه‌وه كه به(دۆڵی مێرووله)دا تێپه‌ڕی – له‌حاڵی له‌شكره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕا، دیتی (په‌پووسڵێمانه)كه‌ی دیار نییه، گوتی: ئاخۆ خۆی دزیوه‌ته‌وه؟ شه‌رت بێ له‌سه‌ر ئه‌وه سزای توندی بده‌م، یان ملی بقرتێنم، وه‌یان ده‌بێ به‌ڵگه‌ی خۆییم بۆ بێنێ، بزانم بۆچی دیار نییه؟ سوله‌یمان له‌ناوچه‌ی (فه‌ڵه‌ستین‌و لوبنان‌و سووریه‌و عێراق‌و كه‌رتی فورات)ی ئێستا ده‌ژیا، واته: ده‌سه‌لات‌و پاشایه‌تیه‌كه‌ی له‌وه تێنه‌په‌ڕیبوو، بێگومانیش به‌شێك له‌په‌له‌وه‌ر‌و جنیه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ رامببوو، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێ سه‌ری له‌شكره‌كه‌ی دا‌و پشكنینی، به‌ئاسانی زانی كه په‌پووسڵێمانه دیار نییه،خۆ ئه‌گه‌ر گشت په‌له‌وه‌ره‌كانی بۆرامبووباو، له‌ناو ئه‌وانیشدا گشت په‌پووسڵێمانه، ئاوا به‌ئاسانی له‌ناو (مه‌لایین) په‌له‌وه‌ردا، نه‌یده‌زانی په‌پووسێمانه له‌ناو ملیونه‌های تردا نادیاره، بۆیه كه ده‌ڵی: بۆ دیار نییه....؟ دیاره په‌پووسڵێمانه‌یه‌كی تایبه‌ته، ده‌كرێ له‌ناو ئه‌و گشت په‌پووانه‌دا ئه‌و دنكه رامبووبێ‌و، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌و هه‌ست‌و ده‌ركه‌ی پێ به‌خشیبێ! (خوای گه‌وره خۆی زانیاریی ته‌واوی به كۆمه‌ڵی جنیی‌و په‌له‌وه‌رو گشت بوونه‌وه‌ر هه‌یه).
ئینجاماوه‌یه‌كی زۆری نه‌خایاند، په‌پووسڵێمانه په‌یدابوویه‌وه‌و گوتی: من شتێك ده‌زانم تۆنه‌تزانیوه، من له وڵاتی (سه‌با)وه هاتووم، ده‌نگ‌و باسێكی گرنگ‌و دروستم بۆ هێناوی.(سه‌با) كه‌وتبوویه باشووری (یه‌مه‌ن)، پێی ڕاگه‌یاند: له‌وێ ژنێك پاشایه‌تیان دهكاو، توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌م وێنه‌و ته‌ختێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه (واته: له‌وپه‌ڕ پێشكه‌وتن‌و خۆشگوزه‌رانیدان‌و، له‌هیچیان كه‌م نیه) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆی‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی – له‌باتی خوا – سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن ! دیاره شه‌یتان له‌خشته‌ی بردوون‌و چه‌واشه بوون، ئه‌گینه چۆن ده‌بێ له‌باتی خوای به‌دیهێنه‌ری (خۆر)و گشت بوونه‌وه‌ر، سوژده له‌خۆر ببرێت؟! شه‌یتان وای پێكردون كه: سوژده بۆ ئه‌و خوایه نه‌به‌ن كه گشت شاراوه‌و نادیاره‌كانی ناو ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی ده‌زانێ‌و ده‌ریان ده‌خات!
په‌پووسڵێمانه له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ده‌چێ‌و ده‌ڵێت: ئه‌ر شه‌یتان لای نه‌دابن له‌ڕێی ڕاست، چۆن ده‌توانن سوژده له‌و خوایه نه‌به‌ن كه غه‌یره‌ز ئه‌و شتێكی تر بۆ په‌رستن ناشێ‌و، خاوه‌ن‌و په‌روه‌ردگاری ته‌ختی هه‌ره گه‌وره‌یه! سوله‌یمان –علیه السلام-، ئه‌و قسه‌وباسه‌ی ئه‌وه‌ند لا گرنگ بوو، نه‌به‌ڕاست نه‌به‌درۆ تیشكی نه‌خسته سه‌ر، به‌ڵكو گوتی: به‌ته‌ئكید له‌سه‌ری ده‌چم‌و ده‌ڕوانم، بزانم ڕاستتگوت، یان له درۆزنانی؟ چونكه هه‌واڵی وا، ده‌بێ گرنگی خۆی بدرێتێ، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ خه‌ڵكێكی ئاوا له (خۆرپه‌رستیی) ڕزگار بكرێ.
بۆیه نامه‌یه‌كی سه‌رمۆر ده‌داته (په‌پووسڵێمانه) بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی ئه‌و ژنه پاشایه، له‌وه‌ش ده‌چێ به‌ده‌ر له خۆی كه‌سێكی دی، ئاگاداری ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌بووبێ، بۆ ئه‌وه به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی بزانێ چ وه‌ڵامێكی بۆ دێته‌وه: [إذهب بكتابی هذا فألقه إلیهم، ثم تولّ عنهم فانظر ماذا یرجعون].
لێره‌دا په‌رده دادرایه‌وه له‌وه كه په‌پووسێمانه‌كه چۆن نامه‌كه‌ی گه‌یاندو، پاشاژنیش چۆن به‌ده‌ستی گه‌یی‌و، دوای ئه‌وه چی كرد؟ ئه‌مه نه‌بێ كه به‌سه‌یر‌و سه‌مه‌رێیه‌كه‌وه به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: نامه‌یه‌كی به‌ڕێزم بۆ هێنراوه، له‌وه ده‌چێ نه‌شزانێ كێ بۆی هێناوه، ئه‌گینه ئه‌ر زانیبای‌و په‌پووسڵێمانه‌كه‌ی دیتبا، ناوی ده‌هێنا، چونكه كاری وا، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و، شوێنی خۆیه‌تی ناوی بهێنرێت.
پاشاژن زۆر به‌ڕێز و به‌حورمه‌ته‌وه په‌سنی نامه‌كه‌ی كرد: [ألقی إلیَّ كتاب كریم] دیاره كه نامه‌ی مۆركراوو سه‌رمۆر‌و، ناوه‌ڕۆك جوامێرانه، جێگه‌ی خۆیه‌تی پێی بڵێت (كه‌ریم = به‌ڕێز) و ئه‌وسا (به‌ڵقیس) له‌به‌رده‌م پیاوانی باڵا ده‌ستی وڵاته‌كه‌یدا نامه‌كه‌ی ده‌دركێنێ‌و بۆیان ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: [إنه من سلیمان وإنه بسم الله الرحمن الرحیم ألا تعلوا علی‌ّ وأتونی مسلمین] واته: له‌سوله‌یمانه‌وه‌و، هه‌ر به‌ناوی خوای به‌به‌زه‌یی‌و میهره‌بانه‌وه (بۆ ئه‌و گه‌له خۆرپه‌رسته)، وه‌رن موسڵمان ببن‌و خۆ به‌گه‌وره مه‌زانن، وه‌له‌خۆرپه‌رستیی (دروستكراوی خوای به‌دیهێنه‌ر)واز بێنن و ته‌نیاو ته‌نیا ڕووله‌خوای به‌دیهێنه‌ری جیهانه‌كان بكه‌ن.
بێ شك سه‌رهه‌ڵدانی كاری وا له‌و وڵاته پڕ له‌خۆشی‌و ئاسووده‌یی‌و، پڕ میوه‌جات‌و نێعمه‌ته‌دا، ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بۆیان، وه به خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌ی ده‌زانێ، بۆیه زۆر به‌وردو ژیرانه بیر ده‌كاته‌وه‌و، بێ مه‌شۆره‌ت به‌دام‌و ده‌زگای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هیچ بڕیارێك نادات، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ر ترس‌وبیمی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ناكه‌وێ كه سوله‌یمان پێیگوتوو: [لاتعلوا علی‌ّ وأتونی مسلمین]، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێكی زۆرینه‌ی پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی دنیا – به‌ژن‌و به پیاوه‌وه – كه‌زۆر به‌په‌له‌و به‌ملهوڕانه بڕیاری جه‌نگ‌و كوشتار ده‌ده‌ن، به‌رامبه‌ر هه‌رشتێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا نه‌گونجێت !
به‌ڕاستی پاشای ئاوا – به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنه به‌ڕێزه – كه ده‌ڵێت: [یاأیها الملأ أفتونی فی أمری ماكنت قاطعة أمرا حتی تشهدون] ئه‌ی گه‌وره‌كانی ولات ! بابزانم به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوه ڕاتان چییه....؟ دڵنیاشبن – وه‌كو پێشتر بێ ئێوه هیچ بڕیارێكم نه‌داوه – ئێستاش هه‌تا ڕای ئێوه نه‌زانم، هیچ بڕیارێك ناده‌م.
ئینجا – هه‌روه‌كو باوونه‌ریته بۆ پیاوانی ده‌ست‌و پێی ده‌وڵه‌ت – ئاماده‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن‌و، كۆتا بڕیاریش ده‌ده‌نه ده‌ستی پاشا: [قالوا: نحن أولو قوة وأولو بأس شدید. والأمر إلیك فانظری ماذا تأمرین]. پێیده‌ڵێن: بێ خه‌مبه، ئێمه خه‌ڵكانێكی به‌هێزو به‌هه‌ڵمه‌تین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خۆت چاك ده‌زانیت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژنه، ئافره‌تێكی ته‌واو ژیر‌و فامیده نه‌بووبا، ده‌بوو به‌و كه‌ش‌وفشه‌ی پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌خشته بردباو به‌رنامه‌ی جه‌نگی ڕاگه‌یاندبا، كه‌چی ده‌یه‌وێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌شه‌ڕو هه‌راو كێشه بپارێزێ‌و تووشی هه‌ڵدێریان نه‌كات، بۆیه قورئان له سه‌ر زمانی ئه‌و ده‌ڵێت: [إن الملوك إذا دخلوا قریة أفسدوها وجعلوا أعزة أهلها أذلة وكذلك یفعلون وإنی مرسلة إلیهم به‌دیه فناظرة بم یرجع المرسلون]. بێگومان كه ده‌سه‌ڵاتداران – به‌تایبه‌تی پاشا‌كان – هه‌ركه به‌شه‌ڕو هه‌راو جه‌نگ چوونه شارێكه‌وه كاول‌و وێرانی ده‌كه‌ن، سه‌روه‌ت‌و سامانی به‌تالاَن ده‌به‌ن، سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه‌كانی ڕیسواو زه‌لیل ده‌كه‌ن... جا من بۆ خۆ لادان له‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی كاولكه‌ری وا، ده‌ست‌و دیارییه‌كی باش‌و به‌نرخیان بۆ ده‌نێرم، ئه‌وسا چاوه‌ڕوان ده‌بم، وه‌ڵامیان چۆن ده‌بێ؟
له‌وه‌ده‌چێ – به‌ده‌ر له گۆڕینی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به شه‌ڕه‌كه – ده‌یشیه‌وێ (سوله‌یمان) به‌و دیارییه تاقی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر قبووڵی كرد، دیاره پیاوێكی دنیایییه‌و، به‌م جۆره شتانه خۆمانی لێ لاده‌ده‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر قبووڵیشی نه‌كرد، بێ شك كاره‌كه، كاری ئاقیده‌و ئایدۆلۆژیایه‌و به‌م شتانه چار ناكرێت.
له‌م كاته‌دا په‌رده له‌م دیمه‌نه داده‌رێته‌وه‌و، له‌ناكاو شانده‌كه‌ی (به‌ڵقیس) به‌خۆیان‌و دیارییه‌كه‌یانه‌وه له‌به‌رده‌م سوله‌یماندان ! ده‌بینن سوله‌یمان له‌و هه‌دیه‌و دیارییه زۆر بێ نیاز‌و بێ تاقه‌ته، له‌وه بێ تاقه‌ته كه ده‌یانه‌وێ به‌و هه‌دیه‌و جۆره شتانه، ڕێگای بانگه‌وازه‌كه‌ی پێ بگۆڕن، بۆیه له‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆیی‌و به‌ڕاشكاوانه ده‌ڵێ: [أتمدونن بمال فما آتاني الله خیر مما أتاكم بل أنتم بهدیتكم تفرحون إرجع إلیهم فلنأتینهم بجنود لا قبل له‌م بها ونخرجنهم منها أذلة وهم صاغرون] ئه‌وه ئێوه ده‌تانه‌وێ به‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه له‌خشته‌م به‌رن‌و له‌ئیشه‌كه‌م ڕامگرن؟ هه‌رگیز بیر له كار‌و كرده‌وه‌ی وا نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وی خوا پێی‌داوم زۆر زۆرتر‌و باشتره له‌وه‌ی به‌ئێوه‌ی به‌خشیوه (زانست‌و زانیاریی و پێغه‌مبه‌رێتیی‌و، كه‌ویكردنی جنیی‌و په‌له‌وه‌ر، من به‌هیچ شتێ له‌وانه ئێوه بۆم ده‌نێرن خۆشحاڵ نیم، له‌خشته ناچم، ئێوه‌ن به‌و جۆره هه‌دیه‌و دیارییانه دڵخۆشن.
هێمان له‌و قسانه ڕه‌قتریشیان پێ ده‌ڵێت، پێیان ده‌ڵێت: خۆتان‌و دیاریتان وه‌گه‌ڕێن‌و چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی خۆتان بن، ئه‌مه‌یش سوێندی بێت، له‌شكرێكی وا دێنمه سه‌ریان، به‌هیچ جۆر نه‌توانن رێی لێ بگرن‌و، ده‌ره‌نجامیش به‌ڕیسوایی ده‌ریان ده‌په‌ڕێنم.
لێره‌دا ئه‌م دیمه‌نه‌ش كۆتایی دێت‌و، له‌شێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی به‌ڵقیس‌و هه‌ڵوێستیان چۆن بوو بێده‌نگه؟ كه‌چی كتووپڕ ده‌نگ‌وباسی هاتنی به‌ڵقیس په‌یدا ده‌بێ‌و، سوله‌یمانیش به‌مه ده‌زانێ و، لای سوپاكه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌روخواری هێنانی ته‌خت‌و عه‌رشی پاشایه‌تیه‌كه‌ی، بۆیه گوتی: [یاأیُها المڵ أیكم یأتینی بعرشها قبل أن یأتونی مسلمین] ئه‌ی ده‌ست‌و پێی دیوان ! به‌رله‌وه ئه‌وانه بێن داوای (ئه‌مان) بكه‌ن، كێ ده‌توانێ ته‌ختی ئه‌و ژنه‌م بۆ بێنێ....؟. له‌وه‌ده‌چێ سوله‌یمان بیه‌وێت، به‌رله گه‌یشتنیان، توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێك نیشان بدات، پتر ملیان پێ ڕاكێشێ‌و، خۆ ته‌سلیم بكه‌ن به‌خوای باڵا ده‌ست.
دیاره نواندنی هێزو توانایی له‌به‌رده‌م به‌رامبه‌ری نه‌یاردا ده‌بێته مایه‌ی دابه‌زینی له‌سه‌ر هه‌ر خه‌یاڵێكی خراپ هه‌یبێت، دیاره موسڵمانیش ده‌بێ هێزو ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ، چ دارایی، چ سه‌ربازیی‌و ته‌كنیكی، بۆ چاو به‌سی خه‌ڵكانی نه‌یارو ناحه‌ز، بۆ تۆقاندن‌و شه‌رم كردن له‌به‌رامبه‌ریان، گه‌ر بزانن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌تواناو خاوه‌ن هێزه، زۆر كه‌م بیر له له‌شكركێشی ده‌كاته‌وه بۆی، وه‌زۆر به‌ئاسانی خۆ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
سوله‌یمان له‌داواو پێشنیازه‌كه‌ی بوویه‌وه‌و، جنییه‌كی زه‌به‌لاحی زلحۆرت گوتی: [أنا آتیك به أن تقوم من مقامك وأنی علیه لقوی أمین] به‌ر له‌وه له‌جێی خۆت هه‌ستی، من بۆتی دێنم، دڵنیاشبه به‌تواناو ده‌سپاكم.
سوله‌یمان ئه‌و ماوه به‌زۆر ده‌زانێ و، هه‌ڵده‌ستێ هه‌وڵی تری بۆ ده‌دات، بۆیه ئه‌وشاره‌زاو زانا به كتێب بوو گوتی:[أنا آتیك به قبل أن یرتد إلیك طرفك] ئه‌من به‌ر له‌وه‌چاوت بترۆكێنی بۆتی دینم،جاكه سوله‌یمان دیتی ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقیسی لایه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه‌ده‌عیه‌وفیز نایگرێت، به‌ڵكو شوكرانه بژێر ده‌بێ و ده‌ڵێت: [هذا من فضل ربی لیبلونی أأشكر أم أكفر ومن شكر فإنما یشكر لنفسه ومن كفر فإن ربی غنی كریم].
واته: ئه‌مه‌ش هه‌ر فه‌زڵ‌و چاكه‌ی په‌روه‌رێنی خۆمه، ده‌یه‌وێ تاقیم بكاته‌وه: ئاخۆ شوكرانه بژێرم، یان سوپڵه‌و پێنه‌زان، خۆ هه‌ر كه‌سێك شوكر بكات، بۆ خۆی ده‌كات، كێش سپڵه بێ، بێگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر بێ نیاز‌و ده‌هنده‌یه.
هێنانی ئه‌و ته‌خته‌ی (به‌ڵقیس)ـه له‌سه‌بای (یه‌مه‌ن)ـه‌وه بۆ (فه‌ڵه‌ستین) به‌ر له‌چاوترووكانێك، هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به‌توانایی خوای باڵاده‌ست نه‌بێ، بێ شك ده‌كه‌وێته نێوان كۆمه‌ڵێ شك‌و گومان‌و بێ ئاسانی ته‌سلیم نابێت‌و، سه‌د پرسیار بۆ خۆی دروست دهكاو ده‌ڵێ: بێ هۆكار‌و سه‌به‌ب، ئه‌و ماوه درێژه‌یه چۆن ده‌بڕدرێ...؟ زانست‌و زانیاریی ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌ی هێنده بووه، خۆ ئێستاش هێمان هه‌ر به‌وه نه‌گه‌یشتووه! ئه‌ی ئه‌و ته‌خته گه‌وره‌و مه‌زنه‌ی پاشایه‌تیه‌كه‌ی به‌ڵقیس چۆن هات‌و كێ توانی به‌وه‌نده مه‌ودا ئاماده‌ی بكات؟.
به‌ڵام مرۆڤی ئیماندار، زۆر به‌ساده‌و ئاسانێكه‌وه، باوه‌ڕ دهكاو ته‌سلیم ده‌بێ، ده‌زانێ كاری وا بۆ خوای باڵاده‌ست‌و به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر، زۆر زۆر كه‌م‌و بچووكه، چونكه هه‌موو شتێكی له‌نه‌بوونه‌وه سه‌ر پێهه‌ڵداوه، ئه‌ی باشه ! چۆن ناتوانێ زانیاریی‌و سه‌لیقه‌و توانایه‌كی وا خه‌ڵاتی كه‌سێك بكات – خۆی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و كاره – وله‌چاوتر‌وكاندنێك جێبه‌جێی بكات.....؟
پاش ئاماده‌كردنی ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقیس، سوله‌یمان هێمان ده‌یه‌وێ شتێكی تری سه‌رسوڕهێنه‌ری نیشان بدات، هه‌تا بزانێ ڕێژه‌ی زیره‌كی ئه‌و شاژنه چه‌نده؟، هه‌تا بزانێ سه‌ری لێده‌رده‌كات، یان چه‌واشه ده‌بێ‌و سه‌ری لێ تێك ده‌چێت؟: [قال: نكروا لها عرشها ننظر أتهتدی أم تكون من الذین لا یهتدون] سوله‌یمان گوتی: هێندێ نیشانه‌ی ته‌خته‌كه‌ی لێ بگۆڕن، خۆشمان ته‌ماشا ده‌كه‌ین: ئاخۆ پێی ده‌زانێ، یان سه‌ری لێ ده‌رناكات؟
به‌ڵێ دوای ئه‌و هه‌موو خۆ ئاماده‌كردنه‌ی (سوله‌یمان)ـه ﷺ له‌ڕووی به‌ڵقیسدا، ئه‌وجا كه به‌ڵقیسیش هات‌و، پێیانگوت: مه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌خته‌كه‌ی تۆ نییه؟ گوتی له‌وه‌ده‌چێ.
به‌ڕاستی ڕووداوێكی كتووپڕ بوو، هاته پێشێ بۆ (به‌ڵقیس) ! ئه‌وله (بیت المقد‌س)ـه‌وه هاتووه، خۆ به‌رله‌وه‌ش بێت كۆشك‌و ته‌لاری پاشایه‌تی خۆی قوفڵكردووه‌و، پاسه‌وانێكی زۆری به‌ده‌وردا داناوه، ئێستا ئه‌مه چیه؟ بڵێی عه‌رشه‌كه‌ی ئه‌و بێت، جا باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت، چۆن هاتووه‌و كێ هێناویه‌تی ؟ خۆ ئه‌ویش وه‌ڵامێكی زۆر ژیرانه‌ی دایه‌وه‌و گوتی: هه‌ر ده‌ڵێی خۆیه‌تی !. ئیتر به‌ڵقیس گوتی: هه‌ر ئه‌و ده‌مه كه نامه‌كه‌و په‌پووسێمانه‌كه هات‌و، دیتم سوله‌یمان دیارییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرت زانیم كه ئه‌وه پاشایه‌كی دنیایی نییه، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوایه، بۆیه هه‌ر ئه‌وكات موسڵمان بووین.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه كه خۆی‌و قه‌ومه‌كه‌ی (ڕۆژ)یان ده‌په‌رست، ئه‌و ڕۆژپه‌رستنه بوویه له‌مپه‌ڕێك له‌ڕووی باوه‌ڕهێنان‌و په‌رستنی خوای باڵاده‌ستدا، دیاره وا ئێستا ته‌سلیم بوون.
سوله‌یمان ﷺ به‌رله گه‌یشتنی به‌ڵقیس، شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تری نیشاندا، هه‌تا باشتر مل ڕاكیشێ‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه بدا‌و، وانه‌زانێ هه‌ر ئه‌وده‌سه‌ڵات و توانای هه‌یه، بۆیه قورئان ده‌فه‌رمووێ: [قیل لها ادخلی الصرح فلما رأته حسبته لجه وكشفت عن ساقیها قال إنه صرح ممرّد من قواریر قالت ربي إنی ظلمت نفسی وأسلمت مع سلیمان لله رب العالمین].
به‌ڵێ كه گه‌یشت‌و، بردیان بۆ كۆشكی میوانداریی‌و حه‌وانه‌وه، پێیگوترا: ده‌فه‌رموو بچوو ئه‌م كۆشكه‌وه، به‌ڵام چونكه ناوه‌كه‌ی له بلوورو شووشه دروستكرابوو و ژێره‌كه‌یشی ئاو بوو، به‌ڵقیس شا، تووشی حاڵه‌تێكی نائاسایی بوو و، وا لێی تێگه‌یشت ده‌ریایه‌و، ئه‌گه‌ر به‌ناویا بچێت لاقه‌كانی ته‌ڕ ده‌بن! بۆیه هه‌ردوو لاقی هه‌ڵكرد، هه‌تا ته‌ڕ نه‌بێت، ئینجا كه سوله‌یمان ﷺ ئه‌و حاڵه‌ته نائاسایییه‌ی به‌ڵقیسی دیت،گوتی: ئه‌وه تۆ به‌ده‌ریای ده‌زانیت، كۆشكێكه له شووشه ! به‌ڵقیسیش خێرا گوتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ! بێ شك من سته‌مم له‌خۆمكرد (ئه‌و ماوه‌یه له‌تۆ دوور بووم، وا ئێستا له‌گه‌ڵ سوله‌یمان ملكه‌چ بووم بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
به‌ڵێ ئیمان به‌خوا هه‌موو كه‌سێك – ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵات – ده‌باته ڕیزی یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ته (به‌ڵقیس)ی ڕۆژپه‌رست ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ردا – هه‌ردوو پێكه‌وه ملكه‌چی فه‌رمانی خوان. لێره‌دا كۆتایی به‌م باسه‌ی (به‌ڵقیس)ـه دێت‌و، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌باوه‌ڕهێنانی ئه‌و ته‌واو بوو، له به‌ر ئه‌مه‌ش خوای كارزان ئه‌م ڕووداوه بۆ پێغه‌مبه‌ر – ص- ده‌گێڕێته‌وه، تا قوڕه‌یش – كه به‌لایانه‌وه زۆر سه‌خت بوو، له‌به‌ر عینادی‌و خۆ به‌گه‌وره ڕاگرتن، دوای پێغه‌مبه‌ر بكه‌ون‌و ببێته گه‌وره‌یان – چاك بزانن كه ئیسلام بوون بۆ خوا، جیاوازی له نێوان ئه‌م‌وئه‌ودا ناهێلێت، كه‌سێك نابێته سه‌رۆك‌و، كه‌سێكیش ژێر ده‌سته، به‌ڵكو هه‌موو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌دا ده‌بنه موسڵمان بۆ خوای جیهانیان: [وأسلمت مع سلیمان لله رب العالمین].
سه‌رچاوه / ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا .. نووسینی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 720
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟