بژێوی ژنان بۆچی خراوه‌ته سه‌ر پیاوان.؟
بژێوی ژنان بۆچی خراوه‌ته سه‌ر پیاوان..؟
نه‌فه‌قه‌و بژێوی ژنان:
به پێی قورئان و فه‌رمووده‌و، به‌كۆی ده‌نگی زاناكانیش، هه‌موو بژێوی و پێداویستیه‌كی ژنان خراوه‌ته سه‌رشانی پیاوان، ئایه‌تی: [وعلی المولود له رزقهن وكسوتهن بالمعروف...]2/233 و ه ئایه‌تی: [أسكنوهن من حیث سكنتم من وجدكم ولاتضاروهن لتضیقوا علیهن...] سووره‌تی (طلاق/6. فه‌رمووده‌ی: ((...ولهن علیكم رزقهن وكسوتهن بالمعروف)). موسلیم. به‌ڵگه‌ی ئه‌وراستییه‌ن.
بژێوی ژنان بۆچی خراوه‌ته سه‌ر پیاوان؟
ئیسلامی پیرۆز له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و مه‌سه‌له‌وه كه: هه‌ركات ژنێك ماره‌كرا له پیاوێك، ئیتر به‌هۆی ئه‌و ماره‌كردنه‌وه، ئه‌و ژنه به‌و پیاوه‌وه قه‌تیس ده‌بێ و ده‌به‌سترێته‌وه‌و، له‌هه‌موو ئیش و كارێك ده‌كه‌وێ و، ده‌بێ گوێ بیستی پیاوه‌كه‌ی بێ و، - تا پێویست نه‌بێ – له‌ماڵ نه‌چێته ده‌رو – خۆی به‌ماڵ و منداڵ و پێداویستی پیاوه‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بكا، پیاوه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هه‌ڵده‌سێت به‌په‌یداكردنی بژێوی و ژیانی ئه‌و ماڵ و منداڵه، ئیسلام ئاوا ئیش وكاره‌كانی دابه‌شكردووه‌و، ڕێز‌و حورمه‌تی له ژنان ناوه‌و كردوونی به‌سالاره‌و خانمی ماڵ‌و، بژێوییانی پێویستی كردۆته سه‌ر پیاوان – بێ هیچ جۆره‌منه‌تێك - ئیتر ئه‌گه‌ر ژنێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌زانێ و، مه‌سه‌له‌ی نه‌فه‌قه‌و ماره‌یی، به‌شتێك بزانێ له‌شانی ژنان كه‌م ده‌كاته‌وه !- به‌تایبه‌تی وه‌كو ئێستا – كه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و ئازادبوونێكی بێ سنوور – له‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانه‌وه – لێره‌و له‌وێ - هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌و، سه‌رمه‌سه‌له خاوه‌ن به‌هاكانی تری ئیسلام ! هیوادارین خانمه‌كان، وردتر بڕواننه ئه‌و باسه‌وه‌و، به‌فێڵ و فه‌ره‌جی ئه‌م و ئه‌و نه‌خه‌ڵه‌تێن.
خۆ ئه‌م نه‌فه‌قه‌و ماره‌یییه‌ش نابنه له‌مپه‌ڕێك له‌به‌رده‌م سه‌رمایه گوزارییه‌كی ئازاد‌دا بۆ ژنان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، ژن ده‌توانێ ئیش وكاری تر بكا‌و، به‌و ماره‌ییه‌ش بازرگانی بكا‌و، سه‌روه‌تێكی باشیش پێكه‌وه بنێ و، وای لێ بێت ئه‌و هاوكاری مێرده‌كه‌ی بكا‌و، منداڵه‌كانی بژێنێ، له‌كتێبی (المحلی)دا هاتووه: (1926 – مسألة: فإن عجز الزوج عن نفقة نفسه، وامرأته غنیة كلفت النفقة علیها، ولاترجع علیه بشی‌ء من ذلك إن أیسر..)واته: ئه‌ر پیاو توانای بژێوی خۆیی و، توانای بژێوی ژنه‌كه‌ی نه‌بوو – له هه‌مانكاتدا ژنه‌كه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندو دارا بوو – ده‌بێ نه‌فه‌قه‌و بژێوی مێرده‌كه‌ی بدات.
جا بۆ ئه‌م نه‌فه‌قه‌یه‌ش، زاناكان كۆمه‌ڵێ مه‌رجیان نووسیوه‌و له كتێبه‌كانیاندا تۆماره، من به پێویستی نازانم بۆ خوێنه‌رانی هێژای تۆمار بكه‌م، به‌ڵام پێویسته مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ژنانه بزانرێ كه: ڕۆژ ده‌بێته‌وه ده‌چن به‌لای ئیش و كاریانه‌وه‌و له كۆمپانیایه‌كدا، یان له ده‌زگایه‌كدا دامه‌زراون وكار ده‌كه‌ن.. ئه‌م جۆره ژنانه، ئه‌گه‌ر مێرده‌كانیان ڕێیان نه‌ده‌ن بچن كار بكه‌ن و، ئه‌وان به‌ویستی خۆیان هه‌ر بچن، ئه‌وه بێ شك نه‌فه‌قه‌یان ناكه‌وێ و بژێویان ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خۆیان، وه‌كو له (المفصل)دا هاتووه.
شیاوی باسه، نه‌فه‌قه‌ش به‌پێی بوون و نه‌بوون ده‌گۆڕدرێ، هه‌روه‌كو ساڵ بۆ ساڵ و كات بۆ كات ده‌گۆڕدرێ، مه‌به‌ستی ئه‌م ئایه‌ته كه ده‌فه‌رمووێ: [لینفق ذوسعة من سعته ومن قدر علیه رزقه فلینفق مما آتاه الله لا یكلف الله نفساً إلا ما آتاها سیجعل الله بعد عسر یسرا] طلاق/7. ئه‌و فه‌رق و جیاوازییه ده‌خات بۆ نه‌فه‌قه.(فقه السنة، المفصل).
سه‌رچاوه/ ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 5025
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟