سێ جۆر چاره سه‌ر له به‌ر ده‌ستدایه به‌ر له ته‌ڵاق..!
سێ جۆر چاره سه‌ر له به‌ر ده‌ستدایه به‌ر له ته‌ڵاق..!
ئه‌وژنانه‌ش ده‌بنه هۆی تێكدانی كه‌ش و هه‌وای ماڵه‌كه‌و، خۆ له پیاوان ئه‌شقی ده‌كه‌ن – بێ هیچ گوناح وتاوانێكی مێرد – سێ جۆر چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌ست مێرددایه، ده‌توانێ یه‌كه یه‌كه تاقییان بكاته‌وه، به‌ڵكو یه‌كێكیان ببێته چاره‌سه‌ر بۆی و له‌وحاڵه‌ته‌ی دابه‌زێ:
1- ئامۆژگاریی (فعظوهن):
ده‌بێ مێرد فه‌رمانه‌كانی خوایان وه‌بیر بێنێته‌وه‌و پێیان بڵێ خوا بڕیاریداوه، كه ئێوه له‌گه‌ڵ مێردتاندا چاك و گوێ ڕایه‌ڵ‌بن، وه سزا‌و تۆڵه‌ی پاشه ڕۆژیان بیر بخاته‌وه..، تێ‌یان بگه‌یه‌نێت كه ئه‌و هه‌میشه خێر‌و خۆشی بۆ ئه‌و ده‌وێ، ده‌یه‌وێ سه‌رفرازی دنیا‌و قیامه‌ت بێت، ده‌یه‌وێ له قیامه‌تیشدا پێكه‌وه بژین.
هه‌روا منداڵه‌كانیشی وه‌بیر بێنێ – ئه‌ر منداڵیان هه‌بوو -، شیاوی ئاماژه بۆ كردنه ده‌بێ به نه‌رم و نیانیی و پڕ له خۆشه‌ویستیی و، دوور له وشه‌ی ناشیرین و فیزو ده‌عیه‌و خۆ به‌زلزانین ئامۆژگارییان بكات، هه‌ر وه‌ك ده‌بێ دوو به‌دوو بن و خزم و كه‌س و كاریان دیار نه‌بێ.
2- جيا كردنه‌وه‌ی جێی نووستن لێیان (واهجروهن فی المضاجع):
پاش ئه‌وه كه ئامۆژگاریی و نه‌سیحه‌ت كه‌ڵكیان نه‌بوو، ئه‌وسا بیگوێزێته‌وه بۆ قۆناغێكی تر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه جێخه‌وی لێ جیا بكاته‌وه‌و له گه‌ڵی نه‌خه‌وێت، یان خێر سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ نه‌كات، یان بزانێ چی به‌لایه‌وه سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدا، ئه‌م له‌گه‌ڵ نه‌نووستنه چاره‌سه‌رێكی نهێنی و په‌نامه‌كییه، نه منداڵ پێی ده‌زانێ تا ئه‌وانیش فێری شه‌ڕوكاری فه‌ساد ببن، نه خه‌ڵكانی بێگانه‌و نه‌یاریش گوێی لێوه‌یه، تا ئافره‌ته‌كه‌ی پێ سووك ببێ، وه نه‌خزم و كه‌س و كاریش پێده‌زانن، تا كێشه‌و هه‌رای لێ بكه‌وێته‌وه... چونكه ته‌نها مه‌به‌ست چاره‌سه‌ری لووت به‌رزی ژنه‌كه‌یه، نه‌ك سووكایه‌تی پێكردنی.
3- سووكه لێدانێ بكرێن: (واضربوهن):
به‌ڵێ واده‌بێ جیاكردنه‌وه‌ی جێی نووستن و پشتكردن لێیان، بێ كه‌ڵك و بیهووده ده‌بێ، ئایا ده‌كرێ له‌وكاته‌دا ده‌سته‌وسان بووه‌ستین، تا ئه‌و خێزانه ماڵ وێران و سه‌رگه‌ردان ده‌بن و تێده‌شكێن...؟بێ شك چاره‌سه‌ری تر هه‌یه – ئه‌گه‌رچی توند‌و سه‌ختیش بێ – به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌و چاره‌سه‌ره له تێشكانی خێزانه‌كه باشتره، ئه‌ویش سووكه لێدانێكی ژنه‌كه‌یه، لێدانێكی بێ ئێش و ئازار، لێدانێكی (نه‌فس) شكێن، پێشه‌وا (شافعی) ده‌ڵێ... بۆ چاره‌سه‌ری یاخیبوونی ژنان، مێرد ده‌توانێ سووكه لێدانێكیان بكا، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی بگرێ و، لێدانیان نه‌كا هێمان هه‌ر ئه‌مه باشتره له لێدانه‌كه. (عه‌تا – خوای لێ ڕازی بێ) ده‌ڵێ:له‌باتی لێدان، ده‌توانێ لێی تووڕه ببێ. به‌ده‌ر له مانه‌یش پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: من حه‌ز ناكه‌م له‌ژنان بده‌ن و، كه‌چی پاش ماوه‌یه‌كیش بچن سه‌رجێییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن!. له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه: هه‌ندێ مۆڵه‌تیان خواست له پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆ لێدانی ژنان، ئه‌ویش فه‌رمووی: ده‌توانن لێیان بده‌ن، به‌ڵام پیاو چاك، هه‌رگیز له ژنان نادات. (أحكام القرآ‌ن للجصاص). ئه‌م لێدانه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌و ژنانه‌یه كه سوور ده‌زانرێ، به‌و لێدانه نه‌بێ ته‌می خۆرنابن و، گوێ ناده‌ن به‌ڕووخانی خێزانه‌كه.
به‌ڵام شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌رگیز ڕێگه نادات به ناوی ته‌مێكردنه‌وه، كه‌سێك هه‌ڵسێ و خۆی بكاته (جلاّد) و به‌هه‌ق و ناهه‌ق به‌ر ببێته گیانی ژنان، هه‌روه‌ك ڕێگه‌ش نادات پیاوه‌كه ببێته ژن و، ژنه‌كه‌ش بێته پیاو ! یان هه‌ردوو ببنه شتێكی سێیه‌م، به‌ناوی تێگه‌یشتن له دین و سه‌رده‌می گۆڕانكاریی و پێشكه‌وتن.
پوخته‌تر بڵێین: ئه‌م لێدانه كاتێك به‌كاردێت، سوور بزانرێ كه ئه‌و ژنه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، شیاوی ئاماژه بۆ كردنه كه ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا پێیخۆشه لێدان هه‌ر نه‌بێ، چونكه پێغه‌مبه‌ر ﷺ هه‌رگیز له ژنانی نه‌داوه.(له فی ظلال القرآ‌ن، تفسیرالمنار، المفصل... سوود وه‌رگیراوه).
سه‌رچاوه/ ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - نووسینی: شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 626
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟