لاساریی پیاو له‌گه‌ل خێزانی..! به‌شی (2).
لاساریی پیاو له‌گه‌ل خێزانی..! به‌شی دووه‌م
به‌شی دووه‌م
حه‌كه‌مه‌كان و كاره‌كانیان..
له ئیسلامدا پاراستنی په‌یوه‌ندی نێوان ژن ومێردو، هه‌وڵی به‌رده‌وامیی ژیانیان، زۆر مه‌زن وگرنگه، بۆیه بۆ نه‌هێشتنی هه‌راو كێشه‌ی ژن و پیاوه‌كه، ئه‌و هه‌موو ڕێگاچارانه ده‌گرێته به‌ر، گوتمان ئه‌ر له ژنه‌كه‌وه كێشه‌كه په‌یدا ببوو،پیاوه‌كه رێگای ئامۆژگاری بگرێته به‌ر بۆی، ئینجا جێی نووستنی لێ جیابكاته‌وه، ئه‌وسا سووكه لێدانێكی بكا، خۆئه‌گه‌ر كێشه‌كه له پیاوه‌كه‌وه‌بوو، ژنه‌كه ده‌توانێ – به‌ئاوه‌زی خۆی – ئه‌و پیاوه‌ی به‌چی ده‌گیردرێ، هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدات، ئه‌گه‌ر چی له‌و پێناوه‌شدا قبووڵی هێندێ زیان بكا، جا پاش بێ كه‌ڵكی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه، پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان، له‌سه‌ر (قاچیی)، له‌سه‌ر خزم و كه‌س وكاریان بكه‌ونه نێوانیان و، ئه‌و حه‌كه‌مه بنێرنه لایان و به‌وردی له‌مه‌سه‌له‌كه‌یان بكۆڵنه‌وه، به‌ڵكو بتوانن چاره‌سه‌ری بۆدابنێن.
جا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بێهووده بوون و نه‌یانزانی، كامیان – له‌ژن و پیاوه‌كه – هۆی كێشه‌كه‌یه، یان بۆیان ده‌ركه‌وت كامیان كێشه ده‌نێته‌وه، به‌ڵام وا به‌و ئاسانیه بۆیان چاره نه‌ده‌كرا... دیاره ئیتر – بۆ ئه‌وه‌ی خراپتری لێ په‌یدا نه‌بێت – ده‌بێ لێك جیا بكرێنه‌وه..ئاخۆ ئه‌م دوو حه‌كه‌مه – هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كاتی خۆی كراونه‌ته كه‌یخوا بۆ بڕینه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه – ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه – بێ ڕه‌چاوكردنی ڕه‌زایه‌تی ژن و پیاوه‌كه – لێكیان بكه‌نه‌وه به ته‌ڵاق؟ بۆ وه‌لاَمی ئه‌مه تاقمێ زۆر له زاناكانی پێشینان و پاشینان، ڕایان له سه‌ر هه‌یه‌و په‌سه‌ندیانه، یان دوو حه‌كه‌مه‌كه – بێ ڕه‌زایه‌تی ژن و مێرده‌كه – ده‌سه‌ڵاتی جیاكردنه‌وه‌یان نییه، دیسان كۆمه‌ڵێكیش هه‌ن ئه‌مه‌یان په‌سه‌نده‌و هه‌ردوولاش به‌ڵگه‌ی خۆیانیان هه‌یه، جیاوازی زاناكانیش له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه: ئاخۆ ئه‌و دووكه‌سه كه نێردراون بۆ ئه‌وكاره به (وه‌كیل) داده‌نرێن، یان به (حه‌كه‌م)ن و دۆزی (حاكم)یان هه‌یه‌و، ده‌توانن ته‌ڵاق بده‌ن و ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی پێ بێنن؟. (شیخولئیسلام – ئیبن ته‌یمیه) و (ئیبنولقه‌ییم) هه‌ردووئه‌مه‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژاردووه، بۆیه (شیخولئیسلام) ده‌ڵێت: (هوالصواب، ونص علیه الإمام احمد فی إحدی الروایتین).
حه‌كه‌مه‌كان چۆن ژن و پیاوه‌كه لێكجودا ده‌كه‌نه‌وه؟
پاش گرتنه‌به‌ری ئه‌و عیلاج وچاره‌سه‌رانه‌و، ده‌سته‌وسان وه‌ستان لێیان، (مالیك)یه‌كان ده‌ڵێن: ژن و پیاوه‌كه ڕازی بن یا نا؟ دوو حه‌كه‌مه‌كه بڕیاری ته‌ڵاقیان ده‌ده‌ن وكار به ئه‌نجامه‌كه‌یشی ده‌كرێ، به‌لاَم بۆ ئه‌وه شه‌رع په‌سه‌ند بێ، ده‌بێ یه‌ك ته‌ڵاقی بدا و، به‌خوڕایش بێت، واته: ئه‌گه‌ر هۆكاری هه‌راو ئاژاوه‌كه مێرده‌كه بوو، ئه‌وا ته‌ڵاقه‌كه به‌خۆڕایی ده‌درێ، خۆ ئه‌ر هۆكاره‌كه ژنه‌كه بوو، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی (خولع)ـه‌وه چاره‌ده‌كرێ و، قه‌ره‌بووی ماره‌ره‌ییه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر كێشه‌كه له هه‌ردووكیانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئه‌وا به‌خۆڕایی ته‌ڵاق ده‌درێ و، پیـَویـسته (قاچی)یش بێ ده‌سكاری ئه‌و بڕیاره پیاده بكا، شیاوی باسه ئه‌و تـه‌ڵاقـه – لـه‌و دوو حه‌كه‌مه‌وه ده‌درێ – ته‌ڵاقی یه‌كلابوونه‌وه‌و (بائین)ـه.
تێبینیه‌ك:
به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگی وبایه‌خدانه به مه‌سه‌له‌ی ژن و مێرد‌و، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له قورئان و له‌فه‌رمووده‌كاندا، كه‌چی ئێستا‌و سه‌رده‌می پێشتریش، پشت گوێخراوه‌و، لای هیچ كه‌سێك باسی نه‌ماوه‌و، ژنانیش نازانن كه ئه‌گه‌ر ژیانیان لای مێرده‌كانیان تاڵ بوو، ده‌توانن په‌نابه‌رنه به‌ر (قاضی)یه‌كی موسڵمان و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ندی شه‌رع لێك جیاببنه‌وه.. هیوادارم به‌چاوێكی ورده‌وه ته‌ماشای ئه‌م گشت ئایه‌تانه‌ی قورئان- كه سه‌باره‌ت به‌ژنان و ژیانیان هاتوون - بكه‌ن و، ئه‌وجا كێشه‌كانیان و، ئه‌وساش چاره‌سه‌ریان، تا دنیاش بزانێت كه ژن شتێك نییه هه‌ركات له پیاوێك ماره‌كرا، ئیتر چاك بێ، یان خراپ، هه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵیا بێ و به‌داخ وخه‌فه‌ته‌ه‌وه سه‌ربنێته‌وه! به‌ڵكو گه‌لێ جار (وه‌كو له‌جێی خۆیدا باسی ده‌كه‌ین به ئیزنی خوا) ده‌توانێ به‌زۆر ملی مێرده‌كه‌ی بگرێ و ته‌ڵاقی لێ بسێنێ.
وه‌رگیراوه له كتێبی ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا.. نووسینی/ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 777
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟