لاساریی و لاری لێدانی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانی..! به‌شی (1)
لاساریی و لاری لێدانی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانی..!
ئه‌شقیبوونی پیاو...!
به‌شی یه‌كه‌م
له‌پێشه‌وه‌گوتمان: واده‌بێ ژن و پیاو، هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌و، هه‌ردوولا ڕێز‌و حورمه‌ت له‌یه‌ك ده‌گرن و، مافی ژن و مێردی یه‌كدی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌شكرێ هه‌ردوولا ئه‌شقی ببن و سنووری ژن و مێردی ببه‌زێنن،ئه‌وه‌بوو بۆ ژنه‌كه خوا له پێشه‌وه فه‌رمووی: [واللاتی تخافون نشوزهن....] وبۆ چاره‌سه‌ری ئه‌شقیبوونه‌كه‌شی سێ خاڵ دیاریكرا، وه‌بۆ ئه‌شقیبوونی پیاوه‌كه‌ش قورئان ده‌فه‌رمووێ: [وإن امرأة خافت من بعلها نشوزا أو إعراضا فلا جناح علیهما أن یصلحا بینهما صلحا والصلح خیر...] 4/128. واته: ئه‌گه‌ر ژنێك هه‌ستی كرد كه مێرده‌كه‌ی ئه‌شقیبووه، یان ڕووی لێ وه‌رده‌گێرێ و ڕوویخۆشی ناداتێ، ژن وپیاوه‌كه ده‌توانن هه‌وڵی ڕێكه‌وتن بده‌ن: ژنه‌كه ده‌ست له هێندێ هه‌ق و هقووقی خۆی هه‌ڵبگرێت، پیاوه‌كه‌ش قبووڵی بكا‌و به‌و شێوه‌یه ئه‌وهه‌رایه بكوژێننه‌وه، بێ شك ئاشتبوونه‌وه له‌و هه‌راو كێشه‌و دڕدۆنگیه باشتره... ڕاسته ژنی ژیر‌و فامیده هه‌رگیز ناهێڵێ په‌یوه‌ندی ژن و مێردی بچڕێت، ئه‌گه‌رچی له پێناو ئه‌وه‌شدا، بڕه زیانێك له خۆی بدات، چونكه له‌ده‌ستدانی ماره‌یییه‌كه‌ی باشتره، تا له‌سه‌ر خانه‌و لانه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌ڵفڕێنرێ و ته‌ڵاق بدرێ.(ته‌ماشای ((فتح الباری)) به‌رگی(8)، ژماره‌ی فه‌رمووده:4601 بكه).
به‌پێی قسه‌ی پێشینان، پیاو هه‌بووه – بێ هۆ – حه‌زی له‌ناوچاوی خێزانه‌كه‌ی نه‌كردووه‌و، خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده بووه، ژنه‌كه‌ش – سروشتی پیاوه‌كه‌ی ناسیوه – هه‌ڵساوه به‌ژیرانه له‌گه‌ڵیا ڕێكه‌وتووه‌و له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئاگره‌ی كوژاندۆته‌وه، ژنی وایشبووه – بێ هۆ – حه‌زی له هاوڕێتی مێرده‌كه‌ی نه‌كردووه، ئه‌و ژنه هه‌ستاوه – له‌به‌رئه‌وه تووشی گوناح نه‌بێ – ماره‌یییه‌كه‌ی قه‌ره‌بۆ كردۆته‌وه بۆ پیاوه‌كه‌ی و (خولع)ی لێ قبوڵكردووه، وه‌كو له‌پێشه‌وه باسمان كرد.
دانانی كه‌یخودا (حه‌كه‌م) له نێوان ژن و مێردا:
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه ناكۆكه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی، به‌هیچ شتێ دانه‌مركایه‌وه (نه به ئامۆژگاریی، نه‌به جیاكردنه‌وه‌ی جێی نوستن، نه‌به سووكه لێدان) وه منداڵ و خزم و كه‌س وكار – بگره خه‌ڵكانی تریش – پێیانزانین، ئایینی پیرۆزی ئیسلام – هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ده‌زگایه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌و نه‌گاته ته‌ڵاق – بڕیارێكی تر ده‌دات، به‌هیوای چاره‌سه‌رو نه‌ڕوخاندنی ده‌زگاكه.
چاره‌سه‌ره‌كه‌یش ناردنی دووناوبژیكه‌ره، یه‌كێ له‌خزم و كه‌سی پیاوه‌كه، یه‌كێ له‌كه‌س و كاری ژنه‌كه، دیاره ده‌بێ هه‌ر كه‌سه‌یان به‌خزمی خۆی ڕازی بێ، له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی پاكدا – بێ لایه‌نگری – ده‌یاننێرێ له جێگایه‌ك كۆ ببنه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌راو كێشه‌كه‌یان و، پاشان ڕاماڵینی و ئاشتكردنه‌وه‌یان، جا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون، ئه‌گه‌رچی – ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیه‌تیان باش بێت – نزیكه خوا سه‌ریان بخا و ڕێ چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه، ئه‌مجاره‌ش منداڵ و ژن و پیاوه‌كه ماڵ وێران نه‌بن و، خزم و كه‌س وكاریش دڵ بریندار نه‌بن له‌به‌ر ئه‌وان.
وه‌رگیراوه له كتێبی ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا .. نووسینی/ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 684
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟