به‌ر له ئیسلام به‌ژنان له‌شفرۆشی ده‌كرا !
به‌ر له ئیسلام به‌ژنان له‌شفرۆشی ده‌كرا !
ئیمامی (بوخاریی) له خاتوو (عایشه‌وه - خوا لێی رازی بێ) ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا، گه‌ییشتنی ژن و پیاو به‌یه‌ك(بۆ ژن ومێردیی)، چوار جۆری هه‌بوو:
یه‌كه‌م: وه‌كو ئه‌م باوونه‌ریته‌ی ئه‌مڕۆی خۆمان بوو، پیاوێك ده‌چوو لای كه‌س وكاره‌كه‌ی خواز بێنی كچێكی كرد، ئینجا پاش ئه‌رێ و وه‌لاَمدانه‌وه، له لایه‌ن زاواوه ماره‌یی بۆ داده‌نراو لێی ماره ده‌كرا.
دووه‌م: هه‌ركه ژنان له بێ نوێژی پاك ده‌بوونه‌وه، دیانناردنه لای كابرایه‌كی ڕه‌سه‌ن ونه‌جیمزاده! ئه‌ویش سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ ده‌كردوده‌ینارده‌وه، بۆ دواییش مێرده‌كه‌ی لێی نزیك نه‌ده‌بووه‌وه، هه‌تا ده‌رده‌كه‌وت ئاخۆ له‌و پیاوه دووگیان بووه یانا؟ مه‌به‌ستیشیان له‌و كاره، ئه‌وه‌بوو به‌شكو منداڵێكی قاره‌مان و نه‌جیمزاده‌ی – وه‌ك كه‌ڵه‌گاكه‌ی- لێ بكه‌وێته‌وه...!
سێیه‌م: هه‌شت نۆ پیاو له‌ته‌نها ژنێك كۆده‌بوونه‌وه‌و، هه‌ر هه‌موو سه‌رجێییان له‌گه‌ڵ ده‌كرد ! جا ئه‌گه‌ر به‌وه دووگیان بووبا، ژنه‌كه پاش منداڵبوونه‌كه‌ی، ده‌ینارد به‌دوایاندا و كه‌سیش نه‌یده‌توانی دوا بكه‌وێ، ئه‌وسا به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌یبڕی به‌سه‌ر یه‌كێكیانداو، ئه‌ویش نه‌یده‌توانی نكووڵی لێ بكات.
چواره‌م: له‌شفرۆشیان ده‌كرد ! ده‌سته ژنێك ده‌چوون له‌جێگایه‌كی تایبه‌تدا كۆ ده‌بوونه‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی تابلۆیه‌كی له‌شفرۆشیان هه‌ڵده‌واسی، ئیتر هه‌ر كه‌سێك چووبا، به ئازادانه ده‌چوو، پاشان ئه‌گه‌ر دووگیان بووباو، منداڵه‌كه‌ی دانابا، ژنه‌كه ده‌چوو به‌ژن وبالاَناسێكی بانگ ده‌كردو، له‌كێ چووبا ده‌یاندا به‌سه‌ریاو، ده‌بوو به خێوی بكا!.
بێگومان جۆری سێیه‌م وچواره‌می ئه‌و باو‌و نه‌ریته، له‌شفرۆشی و (سه‌فاح)یه‌ته‌و، سرۆشتی پاكی ئاده‌مزاد قێزی لێ ده‌كاته‌وه‌و، ڕێگا نادات هیچ ژنێك كاری ئاوای سووك و بێ به‌ها به‌سه‌ر خۆیدا بێنێت، ئیسلام نایه‌وێ كاری‌ئاوای بێ به‌هاو بێ ڕێز به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێ، بۆیه هه‌ركه هات له سه‌ره‌تاوه پله‌و پایه‌ی ژنانی گه‌یانده‌وه جێی شیاو وگونجاوی خۆیان و له‌وكاره دزێوه ڕزگاری كردن، به‌ڵام سه‌د مخابن، ئێستا دیسانه‌وه ژنانیان گێڕایه‌وه بۆ سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت و له‌شفرۆشی، چونكه نه ده‌وڵه‌تێك هه‌یه له ژنان و بژێوی ژنان بپرسێته‌وه‌و، له‌كاتی خۆیدا به‌مێردیان بدا، نه‌باوك و براو خزم و كه‌س و كارێكی وایش هه‌یه، چاره‌سه‌ری ده‌ردیان بكات، ده‌ره‌نجام ئێستا ده‌بینی دنیا به‌ده‌ست له‌شفرۆشی و منداڵی ناشه‌رعیه‌وه به‌گیر هاتووه !.
به‌ڵێ ئیسلام هات و به مرۆڤی گوت: خوای كارزان ژن و پیاوی دروستكردووه‌و، له‌و دیوی ڕابواردن و كاری سێكسیه‌تییه‌وه، گه‌لێ كار‌و ئامانجی تری داناوه، ده‌یه‌وێ به زاڕۆو وه‌چه‌ی ئه‌وان كاروانی مرۆڤایه‌تی درێژه به‌خۆی بدا، بۆیه رێگه نادا به‌لاكۆڵانی – وه‌كو ئاژه‌ڵ – به یه‌كا بنووسێن و، پاشان هه‌ریه‌كه به‌لایه‌كا بچی ! مرۆڤ – ژن و پیاو – پاش پێكه‌وه جووتبوون، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی نه‌وه‌و وه‌چه‌ی ئایینده‌ش بن، بزانن چی له‌و جووتبوونه‌وه په‌یدا ده‌بێ، هه‌تا كه‌ش و هه‌وایه‌كی ساف و سازگاری بۆ سازبده‌ن و، به‌ڕێك و پێكی په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن، بێگومان ئه‌و كه‌ش و هه‌وا سازگاره‌ش ته‌نها له سێبه‌ری تاكه پیاوێكدا ده‌گونجێت، بۆیه ڕێگه‌ی به‌ژنان نه‌دا، پتر له پیاوێكیان هه‌بێ و، فه‌رمووی: [والمحصنات من النسا‌ء إلاماملكت أیمانكم كتاب الله علیكم وأحل لكم ماورا‌ء ذلكم أن تبتغوا بأموالكم محصنین غیر مسافحین فما استمتعتم به منهن فآتوهن أجورهن فریضة ولاجناح علیكم فیما تراضیتم به من بعد الفریضة إن الله كان علیماً حكیماً] 4/24. واته: ژنانی شووداریشتان پێناشێ، مه‌گه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی بوونه‌ته ماڵی خۆتان، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن خواوه بۆتان نووسراوه، ژنانی تر (واته: به‌ده‌ر له ژنانی مه‌حره‌م – به‌هه‌رسێ جۆره‌كه‌یه‌وه‌و، ژنانی به‌شووكردو) حه‌ڵاڵن بۆتان به‌پاره‌و سامانی خۆتان بیانهێنن، به‌ڵام به‌پاكیی وبه شێوه‌ی شه‌رعیی، نه‌ك به‌داوێن پیسیی و شێوه‌ی یارو دۆسگرتن له‌گه‌ڵیان ڕابوێرن. جا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌زه‌ته‌ی له ژنانی خۆتانی ده‌به‌ن، ده‌بێ ماره‌ییییه‌ك – كه‌فه‌رزو بڕیاری خوایه – بیانده‌نێ، خۆئه‌گه‌ر له‌پاش دیاریكردنی ماره‌یی، له‌نێوخۆتان پێك بێن (ژنه‌كه له‌ته‌واوی ماره‌یییه‌كه‌ی، یان له هێندێكی ده‌ست هه‌ڵبگرێت، یان پیاوه‌كه پاش نیكاحه‌كه بڕێكی تری بۆ زیاد بكا) ئیشێكی باشیان كردووه‌و گوناحبار نابن، خواش زانا‌و له‌كارزانه.
خوای به‌خشنده بۆ ئه‌وه ژن و مێرد یه‌ك بخا، هێزی له‌زه‌ت و رابواردنیشی پێداون تا: به‌نیازی هه‌تاهه‌تایی – به‌شێوه‌ی شه‌رعیی – رێك بكه‌ون و، به‌ناشه‌رعیی و كاتیی، ده‌ست ڕانه‌كێشن بۆ یه‌كتری، چونكه كه ئه‌ونه‌وه‌و وه‌چه له‌نێوانیاندا ده‌كه‌وێته‌وه، پێویستی به‌كات و ساتێكی زیاتر هه‌یه، بۆیه رێ ده‌گرێ له نیكاحی كاتی - بۆ چوار ڕۆژ، یان بۆ چوار مانگ، یان بۆ ئه‌وه‌ند ساڵ- له به‌ر ئه‌مه‌یشه ڕێگه نادات – به‌هیچ كچ و كوڕێك، یان ژن و پیاوێك – به‌ناشه‌رعیی و حه‌رامیی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا ڕابوێرێ و، بیكاته دۆست و یاری خۆی... به‌تایبه‌تی ژنی مێرد دار... هه‌ر ئه‌م به‌ره‌ڵاڵیی و بێ سنووریه‌یه وایكردووه كه: ئه‌مڕۆ زۆرێكی زۆرینه‌ی كچ و كوڕ، ئاماده‌نین به‌شێوه‌ی شه‌رعیی له‌یه‌ك ماره بكرێن وئه‌ركی ژن و ماڵ بكه‌وێته سه‌ر شانیان، هه‌ر ئه‌و هه‌رزان به‌هاو ئاسان ده‌سكه‌وتنه‌یه كوڕان ناچنه ژێر ئه‌ركی ماره‌یی ژنانه‌وه – ماره‌ییش پێشتر گوتمان: خوای گه‌وره له‌سه‌ر مێرد فه‌رزی كردووه بۆ خانمه‌كه‌ی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمه به ئاره‌زووو هه‌وه‌سی خۆی، لێی نه‌سه‌ندو ئازادی كرد، كارێكی باش و په‌سه‌نده‌و خوایش پێیخۆشه، ئایه‌تی: [ولا جناح علیكم فیما تراضیتم به من بعد الفریضة...] هه‌ر جه‌خت له سه‌ر ئه‌ومه‌به‌سته ده‌كاته‌وه.
به‌ڵێ ژن و پیاو ڕێز‌و حورمه‌تی تایبه‌تییان هه‌یه لای ئیسلام، ده‌بێ به‌ڕێزو حورمه‌تیشه‌وه ڕێك بكه‌ون، ده‌بێ هێماو نیشانه‌ی سۆزی پێكه‌وه ژیان دیار بێت، ماره‌یی یه‌كێكه له‌وهۆكارانه خۆشه‌ویستی زیاد ده‌كات، شتێكه مه‌منوویه‌تی مێرد به‌رامبه‌ر به‌ژنه‌كه‌و به‌رامبه‌ر به‌كه‌س وكاری ژنه‌كه نیشان ده‌دا.... ئیسلام ددان به‌وه‌دا نانێ كه: پیاوان له هه‌ر جێگایه‌كدا ژنانیان به‌رچاوت كه‌وتن و حه‌زیان لێ‌كردن، ته‌پ بكوتنه سه‌ریان و سنوورشكێنی بكه‌ن و یاسای كۆمه‌ڵگه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پێ شێل بكه‌ن... بۆ ئاسانكاری ئه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌ی كچان و كوڕانه‌یه، كه ده‌یان و سه‌دان فه‌رمووده هاتووه‌و، داوا له‌كار به‌ده‌ستان و سه‌رپه‌رستیكارانی ژنان ده‌كه‌ن: ڕێگری له كچان و كوڕان نه‌كه‌ن و، زۆر به ساده‌و ساكار كاره‌كه‌یان بۆ ساز بكه‌ن. (ئه‌ر كات بوو – إن شا‌ء الله- له جێگه‌ی تردا، زیاتر له‌م باسه ده‌كۆِڵینه‌وه).
سه‌رچاوه/ كتێبی ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا .. نوسینی: مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 765
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟