ئه‌و ژنانه‌ی به شیر خواردن و ژن و ژنخوازیی حه‌رام ده‌بن.!
ئه‌و ژنانه‌ی به شیر خواردن و ژن و ژنخوازیی حه‌رام ده‌بن.!
ئه‌م ژنانه به‌ژن و ژنخوازی حه‌رام ده‌بن:
1- بنه‌ڕه‌ت و بنچینه‌ی خێزانت. دایكیی و، دایه گه‌وره‌ی ژن له هه‌ردوولاوه. ئه‌م حه‌رامبوونه‌ش هه‌ر به ماره‌كردنی ژنه‌كه – بگوێزرێته‌وه، یا نا – په‌یدا ده‌بێ: [وأمهات نسائكم]
2- به‌چه‌و وه‌چه‌ی خێزان و هاوسه‌ر.. واته: كه‌ژن خوازرا، ئیتر حه‌رامه كچ وكچه‌زاكانی بخوازرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه په‌یدا ده‌بن: [وربائبكم اللاتی فی حجوركم من نسائكم اللاتی دخلتم به‌ن، فإن لم تكونوا دخلتم به‌ن فلا جناح علیكم...].
3- ژنی باب و باپیره – له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه -: [ولاتنكحوا مانكح آباؤكم من النسا‌ء...].
4- ژنی كوڕی خۆت و، ژنی كوڕه‌زاكانت، یان ژنی كوڕی كچت، واته: بووك: [وحلائل أبنائكم الذین من أصلابكم].
5- ژن خوشك. دیاره حه‌رامبوونی ژن خوشك، كاتییه‌و، هه‌ركه ژنه‌كه‌ی خۆی مرد، یان ته‌ڵاقیدا، ژنخوشكه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ ده‌بێته‌وه: [وأن تجمعوا بین الأختین].
ئه‌م ژنانه‌ش به شیر خواردن حه‌رام ده‌بن:
1- دایكی شیریی و، بنه‌ڕه‌تیی و (ئوصول)ییه‌كه‌ی: [وأمهاتكم اللاتی أرضعنكم].
2- كچی شیریی و، كچه‌زاكانی.
3-خوشك و خوشكه‌زای شیری: [وأخواتكم من الرضاعة].
4- پووری دایكی شیریی، یان خوشكی شیریی مێرد.
5- دایكی شیریی ژنه‌كه‌ی و، بنه‌ڕه‌ت و بنچینه‌ی.
6- كچی شیریی خێزانی.
7- خێزانی باب و باپیره‌ی شیریی.
8- ژنی كوڕی شیریی.
9- كۆكردنه‌وه‌ی ژن له‌گه‌ڵ خوشكی شیریی، یان پووری شیریی خۆیدا. (بوخاریی) و (موسلم) له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌فه‌رموون: ((یحرم من الرضاعة ما یحرم من النسب)). واته: هه‌ر ژنێ به‌هۆی رشته و ڕه‌گه‌زه‌وه حه‌رام ببێ، به هۆی شیر خواردنیشه‌وه حه‌رام ده‌بێ، ئه‌م فه‌رمووده‌یه لای زاناكان، كراوه‌ته مادده‌و بنه‌مایه‌ك بۆ ژنانی شیر خواردوو، له‌ژێر ئه‌و یاساوه ئه‌و (9) جۆره – باسمانكردن – بڕیاری حه‌رامیه‌تیان وه‌رگیراوه‌و حه‌رامبوون.
ئه‌مانه هه‌موو به بڕیاری خوای كارزان و دلۆڤان، ماره‌كردنیان قه‌ده‌غه‌و حه‌رامه، واته: پێویست ناكات به‌دوای هۆكارو سه‌به‌بدا بگه‌ڕێین، چونكه خوا حه‌رامی كردوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ئه‌گه‌ر به بۆچوونی خۆمان هێندێ هۆكارو سه‌به‌بی بۆ دابنێین و بیزانین، شتێكی باشه‌و، پتر هۆی حه‌رامبوونه‌كه بۆ ئه‌وانه ڕوون ده‌بێته‌وه، ئیمانیان كزولاوازه.
بێ شك شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان دایك وكچ و پوور‌و خاڵۆو برازا‌و... تاد، وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوانیان پڕ بێت له سۆز‌و میهره‌بانیی و حورمه‌ت و ڕێزلێنان له‌یه‌كترو، هه‌رگیز ڕۆژێ ئه‌و جۆره هه‌راو كێشانه ڕووده‌كه‌نه ژن و مێرد‌و، ئه‌وساش ده‌گاته قڕه‌قڕو چه‌له‌حانێ و، بۆ دواتریش ده‌گاته جیابوونه‌وه‌و ته‌لاَق، ئه‌وه له‌نێوان كوڕ‌و دایك و خوشك و.....تاد ڕوونه‌دات. یان ده‌توانین بڵێین حه‌رامبوونی هه‌ر یه‌ك له‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی ژن و مێردیی بۆ فراوان كردنی سنووری ئوسره‌و خێزانه، دیاره ئه‌وانه ئه‌وه‌ند نزیكی یه‌كن، هیچ پێویست ناكات به‌په‌یوه‌ندییه‌كی تر، وه‌كو په‌یوه‌ندی ژن و مێردیی.
ده‌شتوانین بڵێین – سه‌به‌ب هه‌رچی بێ بۆ حه‌رامبوونیان – هه‌ڵبژێردراوی خوایه‌و، خوا خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، ئێمه‌یش ملكه‌چی گشت فه‌رمان و بڕیاره‌كانی خوای كارزانین و، ئیمانمان به‌وه هه‌یه كه: هه‌ر خوای گه‌وره بۆی هه‌یه حه‌رام و حه‌ڵاڵ دیاری بكات، هه‌ر شتێكی حه‌رام كرد، حه‌رامه، هه‌ر شتێكیشی حه‌ڵاڵ كرد، حه‌ڵاڵه، ئیتر هیچ ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ت و لایه‌ن و گروپ و ده‌سه‌ڵاتدارو زلهێزێك بۆی نیه ده‌سكاری ئه‌وانه بكا، ئه‌م بۆچوونه‌یه بنه‌ڕه‌ت و بنچینه‌ی راسته‌قینه‌ی دیین و ئایین.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه خوای گه‌روه ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی فه‌راهه‌م هێناوه‌و ئه‌م ئاده‌میزاده‌ی تێدا داناوه‌و، هه‌ریه‌كه له جێگا‌و شوێنێكی ئه‌م زه‌وییه‌دا ده‌ژین و، هیچیان به یه‌كتر ئاشنا نابن، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنا به‌یه‌ك ببن و، له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌و له‌یه‌كتر حاڵی ببن و، بیر له زیانگه‌یاندن به‌یه‌كتر نه‌كه‌نه‌وه، به‌و سێ جۆره ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی فراوان كرد له نێوانیاندا: به‌ڕه‌گه‌زو نه‌ژاد، به‌شیر خواردن، به‌ژن و ژنخواستن... به‌م كاره دانیشتووی گوندێك، یان گه‌ڕه‌كێك سه‌رجه‌م ده‌بنه براو، برازا‌و، خوشكه‌زاو، پوورزاو ئامۆزا‌و.... هتد. ئه‌وجار زۆر به ئاسانترو باشتر گشت پێكه‌وه ده‌ژین و، هه‌ست به هیچ كه‌سێكی نه‌یاریان ناكه‌ن. (خوای گه‌وره خۆیشی باشتر ده‌زانێ).
به‌ڵام له هه‌موو گرنگتر، ئه‌وه‌یه كه خودای میهره‌بان هیچ لایه‌نێكی ژیانی ئافره‌تانی به ئاڵۆزیی و، بێ به‌رنامه نه‌هێشتۆته‌وه، هێندێكیان ده‌كاته هاوسه‌ری مێرد، هێندێك ده‌كاته دایك و دایه گه‌وره، هێندێك خوشك و خوشكه‌زاو برازا‌و.... تاد جا ئیتر ده‌بێ كێ له‌مانه رێز نه‌گرێت؟ كه‌وابوو ئه‌و صیفه‌ت و ناز ناوانه به ژنان خه‌ڵاتكراون، باشترین رێزلێنان وخه‌ڵاتن بۆیان... زۆر له‌وه مه‌زنتر نیشانیان ده‌دات، كه بۆ تێر كردنی ئاره‌زووی سێكسییه‌ت بن.
سه‌رچاوه : كتێبی ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا - له نووسینی: مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
بەروار2020/04/01سەردان 1472
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟